ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لەسەر بودجەیە
سكاڵای یاسایی لەدژی فوئاد حسێن بەرزدەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق، سكاڵای یاسایی لەدژی فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵ بەرزدەكاتەوە، هۆكاریی ئەو سكاڵایەش، پەیوەندی بە “جێبەجێنەكردنی یاسای بودجە و پشكی هەرێمەوە هەیە”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئینعام ڕوبەیعی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ پەرلەمانتار جەواد موسەوی لە بارەگای پەرلەمان ڕایگەیاند”لەسەر جێبەجێنەكردنی یاسای بودجە و بە تایبەت ئەو بڕگەیەی پەیوەندی بە پشكی هەرێمەوە هەیە، سكاڵای یاساییان لەدژی فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵ بەرزكردەوە”.

بە وتەی ڕوبەیعی”وەزیری دارایی، بڕگەی (ج)ی لە ماددەی 10ی یاسای بودجەی فیدراڵی پێشێل كردووە كە دەبوو بە بەهای 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەى لە پشكی دیاریكراو بۆ هەرێم ببڕێت و تەسویەی حیسابی لەو بارەیەوە ئەنجام بدات”.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ لە دانیشتنی ژمارە سی و دووی پەرلەمانی عیراق، بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان وابڕیارە لەسەر جێبەجێنەكردنی تەواوەتی بڕگەكانی بودجەی گشتی 2019، هەریەك لە وەزیرەكانی نەوت و دارایی و نوێنەرانی سەرۆكایەتی وەزیران و دیوانی چاودێری دارایی ئامادەبن كە پێشتر لەلایەن پەرلەمانەوە بانگهێشتكرابوون.

عێراق

لەسەر عادل عەبدولمەهدی ناكۆكی دەكەوێتە نێوان شیعەكانی عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەسەر دابەشبوونیان بەسەر پشتیوانی لە حكومەت و بوون بە ئۆپۆزسیۆن ناكۆكی دەكەوێتە نێوان لایەنە شیعەكانی عیراق و هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ڕەوتی حیكمەی عەممار حەكیم بە هاندانی شەقام تۆمەتبار دەكات.

محەمەد كەریم، ئەندامیئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، بەكارهێنانی شەقام و خۆپیشاندانەكان لەلایەن ڕەوتی حیكمەوە كارێكی هەڵە و مەترسیدارە و پێویستە لێی پەشیمان ببنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، خۆپیشاندان كاریگەری نەرێنی دەكات لەسەر پڕۆسەی سیاسی و هیچ ئامانجێكی ئۆپۆزسیۆن بوون ناهێنێتەدی.
جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە ئۆپۆزسیۆن دەنگی شەقام بباتە پەڕلەمان و كار لەسەر هەموار و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی حكومەت بكات، نەك پەنا ببات بۆ ئاژاوە و خۆپیشاندان.

دەشڵێت: “هاوپەیمانی فەتح ئامۆژگاری ڕەوتی حیكمە دەكات ئەو ڕێگایانە نەگرێتەبەر و پاڵپشتی حكومەت بكات بۆ پێشخستنی بەرنامەكەی و كێشەی تر دروست نەكات، كە كاریگەری بكاتە سەر هاووڵاتیان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزێكی سوپای ئەمریكا لە ناوچەیەكی عیراق كشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار ئاشكرای دەكات، كە هێزەكانی ئەمریكا لە شارۆچكەی ڕوتبە لە ڕۆژئاوای پارێزگاكە كشاونەتەوە

عید عه‌ماش، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە (RT)ی ڕوسی ڕاگەیاندووە، كە هێزەكانی ئەمریكا لە دەورووبەری شارۆچكەی ڕوتبە كشاونەتەوە و تا ئێستاش هۆكارەكەی نازانن چییە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ئەو هێزەی ئەمریكا تاوەرێكی چاودێرییان هەبووە بۆ چاودێری كردنی جموجۆڵەكانی داعش لەناوچەكە، بۆیە كشانەوەیان كاریگەری دەبێت لەسەر جموجۆڵەكانی چەكدارانی داعش و دەتوانن بەئاسانی لەناوچەكە بسوڕێنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە هێزی ئەمنی لە ڕوتبە پێویستی بە توندوتۆڵكردن و هەماهەنگی و پاڵپشتی تەواو هەیە بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی دروست نەبێت.

بەپێی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەكان، كە میدیا عیراقیەكان بڵاویانكردۆتەوە، ئەو هێزە لە سەربازگەی وەلید بووە و پێكهاتوون لە كۆمەڵێك ڕاوێژكار نەك سەرباز و كارەكەیان لە ناوچەكە تەواو بووە و كشاونەتەوە بۆ سەربازگەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەنبار.

وەك سەرچاوە ئەمنییەكان ئاماژەیان پێ‌ كردووە، هێزی ئەمنی دیكە لە سەربازگەی قاعیدە 22 لە شارۆچكەی قائیم هەیە و تا ئێستا لە ئەركەكانیان بەردەوامن و چەندین مەفرەزەیان لە ناوچە بیابانیەكان دەسوڕێنەوە لەنێوان قائیم و ڕوتبە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەڕلەمانی عیراق كاتی پەسەندكردنی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكانی دیاریكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەڕلەمانی عیراق سبەی كۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و خوێندنەوەش بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە دەكات.

سەرچاوەیەكی پەڕلەمانی لە بەغدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە سبەینێ‌ دوو شەممە 22-7-2019 پەڕلەمان كۆدەبێتەوە دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەدات.

وتیشی، “بەپێی بەرنامەی كار بڕیارە لە دانیشتنەكەی سەبنێدا دەنگ بە پڕۆژە یاسای دەستەی باڵای دەریایی عیراقی بدرێت و خوێندنەوەش بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە بكرێت، لەگەڵ پێشنیاری یاسای دڵنیایی تەندروستی و پڕۆژە یاسای سەندیكای پەرستاران”.

لەماوەی ڕابردوودا پەڕلەمانی عیراق بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی ماوەی پشوووی هاوینە لە دوو مانگەوە بۆ مانگێك و بەو پێیەش پشووەكە لە 1ی ئاب-ەوە دەستپێدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان