ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەوقافی سلێمانی؛ لەبارەی كەمئەندامانەوە داوایەك ئاڕاستەی پێشنوێژ و ووتارخوێنان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پارێزگای سلێمانی داوا لە پێشنوێژو ووتارخوێنانی سنوری شارەكە دەكات لە ووتاری رۆژی هەینیدا ئاماژە بەمافی چاودێری وخزمەتكردنی تەندروستی خاوەن پێداویستی تایبەت بدرێت و ڕەچاوی مافەكانیان بكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پارێزگای سلێمانی لە گشتاندنێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، سەبارەت بەیاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندامان داواكارن لە پێشنوێژ و ووتارخوێنان لە ووتاری رۆژی هەینی دا ئاماژە بەمافی چاودێری وخزمەتكردنی تەندروستی ئەو چین و توێژە بدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، هاووڵاتیان لەوە هۆشیار بكرێنەوە، كە ڕۆژانە ڕەچاوی مافەكانیان بكرێت بەهەمان شێوەی كەسانی ئاسایی.

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش تاووتوێی ڕەوشی ڕۆژئاوا دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی داخراو ساز دەكات بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

بەپێی هەواڵەكە، پێشنیازكراوە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكەی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایش كۆبووەوە، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەكانی ڕوسیا و چین و ئەمریكاوە هیچ بڕیارێكی دەرنەكرد، هەرچەند گرووپی ئەوروپاییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمریكا دەگاتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای توركیا پێكهاتوو لە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە سەردانی توركیا بكەن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، مەبەست لەو سەردانەی شاندی ئەمریكا بۆ توركیا، قایلكردنی ئەنقەرەیە بە ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر منبج و كۆبانێ لە گفتووگۆدان.
هەریەكە لە ڕوسیا و ئەمریكا لەسەر هێڵن بۆ كۆتاییهێنان بە بارگرژییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە سەریانهەڵداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەڕەنسا: ئەمریكا و توركیا داعش درووستدەكەنەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ دەڵێت “ئەو بڕیارانەی ئەمەریكا و توركیا داویانە لە سوریا دەرەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە بۆ سەر ناوچەكە و دەبنە هۆی گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە سوریا و عێراق”.

ئێدوارد فیلیپ لە گوتارێكدا دەشڵێت ” گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە باكووری سوریا و باكووری ڕۆژئاوای عێراقیش لەناوبردنی ئاسایشمانە.”

ناوبراو واشنتنی تۆمەتبار كرد بەوەی ڕێگەی بە هێرشەكەی توركیا داوە و تاكلایەنانە بڕیاری كشاندنەوەی هەزار سەربازی ئەمەریكای لە سوریا داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان