ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

گواستنەوەی نایمار لە پاریسەوە بۆ بارسا بۆمبی کریستیانۆ بە میریکاتۆدا دەتەقێنێتەوە !

خەڵک سپۆرت

ئەگەرەکانی گەڕانەوەی نایمار دا سیلڤای بەرازیلی لە یانەی پاریس سانت جێرمانەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە ڕۆژ بەڕۆژ بەهێزتر دەبن، سەرچاوەکانیش پێیان وایە ئەم گواستنەوەیە گواستنەوەی گەورەی تر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

پۆرتاڵی “ئۆکەی دیاریۆ”ی ئیسپانی لەئاژانسی “ئی ئێف ئی”یەوە بڵاویکردۆتەوە، نایمار لەم چەند هەفتەیەدا دەبێتە سەرئێشەی تەواو بۆ ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان و یاریزانەکە دەستبەرداری خەونەکانی نابێت تا ئەوکاتەی هەوڵەکانی دەگەن بە ئەنجام، لەبەرامبەردا ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس و هاوەڵانی بە دەستبەتاڵبوون قایل نابن و هەوڵی تەقاندنەوەی بۆمبێکی گەورە دەدەن کە لە هزری هیچ شارەزایەکدا نەبووبێت.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەگەر پاریس نایمار لەدەستبدات بڕی ٢٥٠ ملیۆن یورۆ بەدەست دەهێنێتەوە، ئەو پارەیەش زۆری زیادە بۆ گواستنەوەیەکی گەورەی هاوشێوەی نایمار، تاکە یاریزانیش کە بەرپرسە قەتەریەکانی یانەی پاریس سانت جێرمانی سەرسام کردووە و لەو ئاستە بەرزەدا پەیوەندیان لەگەڵیدا هەیە “کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ”ی پورتوگالیە.

ئیدارەی پاریس هەوڵددەەن گەڕانەوەی نایمار دوابخەن بۆ وەرزی داهاتوو، بەڵام ئەگەر بێتو لەم وەرزەشدا جوڵەی پێبکرێت، ئەوا شێخ ناسڕ بە زەبری پارە دەتوانێت وەرزی داهاتوو و پاش دەرکەوتنی ئەنجامەکانی یانەی یوڤانتۆس بەئاڕاستەی کریستیانۆ هەنگاو بنێت، پێشتریش دۆنی پورتوگال پەیوەندی توندوتۆڵی لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە پێکهێناوە و مامەڵەی گواستنەوەی بابەتێکی مەحاڵ نابێت.

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید لە پڕۆسەی کۆکردنەوەی گەوهەرەکان بەردەوامە و داوای چوار یاریزانی تر دەکات !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لەسەر پڕۆسەی کۆکردنەوەی یاریزانە لاوەکان بەردەوام دەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش چوار گەوهەری تریان دەستنیشان کردووە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، پڕۆسەی کۆکردنەوەی لاوە بەهرەمەندەکان چەند ساڵێکە لەلایەن سەرۆکایەتی یانەی شاهانەی مەدریدەوە و لەسەر ڕاسپاردەی زینەدین زێدان دەستی پێکردووە، سەرەتا بە گواستنەوەی مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی دەستیان پێکرد و لەکۆتایی وەرزی ڕابردو بەگواستنەوەی ڤینیسیۆز جونیۆر و ڕۆدریگۆ گوس کۆتاییان بە جموجۆڵەکانیان هێنا، بەڵام پڕۆسەکە بەتەواوی لەکارنەکەتووە و هێشتا یاریزانی تر ماوە فلۆرنتینۆ پێرێز هەوڵی کڕینیان دەدات.

سەرۆکایەتی مێرەنگی لەسەرداوای زینەدین زێدان چوار ناوی تریان دیاری کردووە کە پێکهاتوون لە: هۆدسۆن ئۆدۆی بەهرەمەندی یانەی چێڵسی کە نرخەکەی ٣٥ ملیۆن پاوەندە، هەروەها ئێرلینگ هالاندی نەرویجی گۆڵکاری یانەی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمساوی کە داواکراوی چەندین یانەی گەورەیە.

ناوی سێیەم و چوارەمیش پێکهاتوون لە ساموێل شاکوێزی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ڤیاڕیاڵ و مۆیس کین کە لەیانەی یوڤانتۆسەوە ڕوویکردە ئێڤەرتۆن، بەبۆچونی میدیاکان ئەم چوار ناوە لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ دەبنە داواکراوی یانەی شاهانە و بەلایەنی کەمەوە دووانیان بۆ توندوتۆڵکردنەوەی پێکهاتەکەی “زیزۆ” دابین دەکرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سەرۆکی نوێی بایرن میونشن هەڵوێستی خۆی لەسەر گەڕانەوەی گواردیۆلا ئاشکرا کرد !

خەڵک سپۆرت

ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی یانەی بایرن میونشن، هێربەرت هاینەر بۆچونی خۆی سەبارەت بە مەسەلەی گەڕانەوەی پیپ گواردیۆلا ئاشکرا کرد.

دوێنێ بە ئامادەبوونی تەواوی نوێنەرانی یانەی بایرن میونشن، ئولی هۆنێسی سەرۆکی پێشو ماڵئاوایی لەیانەکە کرد و بەکۆی دەنگی ئەنجومەنی کارگێڕی هێربەرت هاینەر دەستبەکار بوو، هۆنێس بە گریانەوە ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی چەند ساڵەی خۆیی و هاوەڵانی کرد و هاینەریش وەڵامی چەند پرسێکی گرنگی دایەوە کە گرنگترینیان کەیسی ڕاهێنەر و گەڕانەوەی پیپ گواردیۆلا بوو.

هاینەر لەبارەی گواردیۆلاوە بە “بیلد سپۆرت”ی ڕاگەیاند :” پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەرێکی ناوازەیە، بەڵام ئەو بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بۆندی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی ئیمزا کردووە، وازبهێنن تا ئەوکاتەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئیدارەی یانەکە دەکەین و ئەوکات بڕیار دەدەین، بەشێوەیەکی سەرەتایی پێتان دەڵێم: ئێمە باشترین ڕاهێنەر دابین دەکەین تا سەرپەرشتی پێکهاتەی بایرن بکات”.

هەمان پرسیار لەلایەن ڕۆژنامەکەوە ئاڕاستەی ئولی هۆنێسی سەرۆکی پێشو کرا و ئەویش لەوەڵامدا وتی :” من مۆڵەتی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارەم نەما، سێ ڕۆژ لەمەوبەر دەمتوانی زانیاریتان پێبدەم، بەڵام چیتر ئەوە ئەرکی سەرۆکایەتی نوێی یانەیە”.

گواردیۆلا لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٦ پۆستی ڕاهێنەری یانە ئەڵمانیەکەی بەدەستهێنا و سێ نازناوی خولی ناوخۆی مسۆگەر کرد، بەڵام لە چنینەوەی نازناوە ئەوروپیەکاندا شکستی هێنا، لەئێستادا دووبارە دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ ئەڵمانیا بەنێو میدیاکاندا تەشەنەی کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پۆگبا هاوڕێیەتی کریستیانۆ ڕەت دەکاتەوە و یانەی داهاتووی دیاری کردووە !

خەڵک سپۆرت

پۆل پۆگبای فەرەنسی پێشوەختە ڕێکەوتنی لەگەڵ زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە و ئامادە نییە جگە لەو ڕاهێنەرە لەگەڵ هیچ ڕاهێنەرێکی تر کاربکات.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی لەزاری چەند سەرچاوەیەکی نزیکی یانەی شاهانەی مەدریدەوە ئاشکرای کردووە، لەگواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ دووبارە یانەی یوڤانتۆس هەوڵەکانی بۆ کڕینی پۆل پۆگبای فەرەنسی دەست پێدەکاتەوە و بەو هیوایەن بوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە شاری تۆرینۆ کاریگەری لەسەر ئەستێرە ڕەش ئەسمەرەکەی مانچستەر یونایتد دروست بکات، بەڵام پێناچێت لە هەوڵەکانیاندا سەرکەوتوو بن…

بەپێی سەرچاوەکە، پۆگبا تا ئێستا دووجار بەشێوەی نهێنی چاوی بە زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی شاهانەی مەدرید کەوتووە، جەمسەرەکان ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، بۆیە پشتبەست بە ڕێکەوتنەکە ناوەندسازە ناودارەکەی فەرەنسا هاوڕێیەتی کریستیانۆ ڕەت دەکاتەوە و فشار دەخاتە سەر ئیدارەی “ڕید دێڤڵز” تا دەستبەرداری بن لەمیریکاتۆی هاوینەوە لەژێر چاودێری زێدانی هاونیشتیمانی دەست بەکار بکات، چاوەڕوان دەکرێت ئیمزاکردنی بۆندەکەش زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن یورۆی تێبچێت، یاخود بەشێوەی ئاڵوگۆڕ بەرامبەر ئیسکۆ ئالارکۆن جموجۆڵی پێبکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان