ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

داوادەكرێت 100 هەزار بۆ مووچەی خانەنشیان زیادبكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت، پرۆژە یاسایەكی بۆ هەمواری یاسای بودجەی گشتی ئامادەكردووە كە تێیدا پێدانی 100 هەزار دیناری مانگانە بۆ خانەنشیان لەخۆدەگرێت، داواشی لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق كردووە، ئەو پێشنیارە لە كارنامەی دانیشتنەكانی داهاتوودا دابگرن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، مونا غەرابی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”وەك بۆ گەلی عیراق ئاشكرایە، توێژی خانەنشیان هەموو ساڵانی تەمەنییان بۆ خزمەتكردن بە دەوڵەت و تا ئەم ساتە تەرخانكردووە، بەڵام دەوڵەت ژیانێكی سەربەرزانەی بۆ فەراهەم نەكردوون و بەدەست پەراوێز و بێبەشبوون و مەینەتی ژیانەوە دەناڵێنن، بەو هۆیەی موچەكانیان بەشی بەڕێوەبردنی گوزەرانیان ناكات”.

بە وتەی غەرابی”پرۆژە یاسایەكيان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاتف ڕەكابی ڕاوێژكاری پەرلەمان بۆ هەمواری یاسای بودجە ئامادەكردووە كە هەندێك ماف بۆ خانەنشینان دەگێڕێتەوە، داواشی لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد، لە نزیكترین دەرفەتدا پرۆژە یاساكە لە كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەماندا دابگرێت.

عێراق

بەوێنە، فڕۆكەیەكی گەورەی بێفڕٍۆكەوانی داعش دۆزرایەوە

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی میدیای ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ڕێكخراوی داعش لە پارێزگەی دیالە دۆزرایەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن شانەی میدیای ئەمنی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”هێزێكی هاوبەشی سەر بە دەزگای هەواڵگری و حەشدی شەعبی، توانیان دەست بەسەر فڕۆكەیەكی گەورەی بێفڕۆكەوانی سەر بە ڕێكخراوی داعشدا بگرن لەكاتی هەڵكوتانە سەر حەشارگەیەكی ڕێكخراوەكە لە دیالە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”فڕۆكەكە لە یەكێك لە حەشارگەكانی سەر بە ڕێكخراوی داعش و لە جەزیرەیەكى نزیك دەریاچەی حەمرین، دۆزرایەوە”.

تائێستاش پاشماوەی چەكدارانی داعش لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگەی دیالە بونییان هەیە و ناوبەناو پەلاماری هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتیانی ناوچەكە دەدەن، بەپێی میدیاكانی عیراقیش، لە شەوى ڕابردوودا گروپێكی سەر بە داعش پەلاماری گوندێكی سەر بە قەزای خانەقینيانداوە داوە و سێ‌ ماڵيان سوتاندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

داوا لە كۆمپانیا چینییەكان دەكرێت عیراق ئاوەدان بكەنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، داوا لە كۆمپانیا چینییەكان دەكات، بەوپەڕی گوڕ و تینەوە بەشداریی لە هەڵساندنەوەی عیراق و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتدا بكەن، بەڵێنیش دەدات ئاسانكارییان بۆ بكات.

عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە كۆنگرەی پیشەسازی جیهانی 2019، لە شاری خیفی چینی ڕایگەیاند”لە میانی ئەو چاوپێكەوتنانەی ئەنجامیان دەدەن، داوا لە كۆمپانیا چینییەكان دەكەن بەوپەڕی گوڕ و تینەوە بەشداریی لە ئاوەدانكردنەوەی عیراقدا بكەن، لای خۆشيانەوە بەڵێن دەدەن هەموو ئەو ئاستەنگانەیان لەبەردەمدا ڕابماڵن كە دێنە ڕێیان”.

بە وتەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لیژنەی ناوەندی، سەرپەرشتی ڕەخساندنی هەلی گونجاو دەكات بۆ ئەو كۆمپانیایانە، ئامانجیشیان لەو كارەدا خستنەڕووی خواستی وڵاتە لە كاریی هاوبەش لەگەڵ وڵاتی چین.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ ئەندامانی شاندنی عیراقی كە لە وەزیرەكان و پارێزگارەكان و ڕاوێژكاران پێكهاتبوون، وەك میوان و لەسەر بانگهێشتی لی كیشیانگ سەرۆك وەزیرانی چین، ئامادەی كۆنگرەی پیشەسازی جیهانی 2019 بوون كە دوێنێ‌ هەینی كارەكانی لە شاری خیفی چینی دەستیپێكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە حەمرین حەشارگە و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی داعش دۆزرایەوە

خەڵك- بەیش هەواڵ
فەرماندەیی پڕۆسەكانی دیالەی حەشدی شەعبی ئاشكرای دەكات، كە لە نزیك دەریاچەی حەمرین حەشارگەیەك و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی داعش دۆزراوەتەوە.

تالب موسەوی، فەرماندەی پڕۆسەكانی دیالەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانی سەر بە فەرماندەیی پڕۆسەكانی دیالە دەستیان كردووە بە پڕۆسەی كێوماڵكردن و پشكنین لە 6 ناوچەی باكوری ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی حەمرین بە هاوبەشی فەوجی بەرگری و هەواڵگری لیوای 24 و هێزی دەریایی و كەتیبەی دووی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دژە تانك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پڕۆسەكە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ئەنجام دراوە و تێیدا حەشارگەیەكی گەورەی چەكدارانی داعش دۆزراوتەوە، كە چەندین پێداویستی لۆجستی و سەربازی تێدا بووە.

ئاشكراشی كردووە، كە هێزەكانیان توانیویانە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی تێكشكاو بدۆزنەوە، كە لەژێر زەوی شاردرابووەوە لەناوچەیەك، كە تا ئێستا هێزە ئەمنییەكان نەچووبوونە ئەو شوێنە و ئەمەش وای لە دوژمن كردبوو ئەو ناوچەیە بقۆزێتەوە بۆ كردەوەكانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان