ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

 (پاریس لە دڵەڕاوکێدایە) بەڕێوەبەری پاریس سانت جێرمان گرێنتی بەردەوامبونی مباپێ نادات !

خەڵک سپۆرت

لیۆناردۆی بەرازیلی بەڕێوەبەری وەرزشیی نوێی یانەی پاریس سانت جێرمان دوای لێدوانەکانی سەبارەت بە نایمار، دووبارە هاندەرانی یانە فەرەنسیەکە بە ناوهێنانی مباپێ توشی دڵەڕاوکێ دەکات.

لەچاوپێکەوتنێکدا لیۆناردۆ بە ڕۆژنامەی “لی پاریزیان”ی فەرەنسی ڕاگەیاندووە :” لەبەر دوو هۆکار من هیچ بەڵێنێک بە هاندەران نادەم، یەکەمیان لەم یانەیە من تاکە کەس نیم کە لەبارەی داهاتوی یاریزانانەوە بڕیار دەدەم، دووەمیشیان بەڵێنی شتێک نادەم مەگەر دڵنیابم لەوەی دەتوانم جێبەجێی بکەم”.

هەروەها دەڵێت :” نازانم مباپێ دەیەوێت بۆندەکەی نوێ بکاتەوە یان نا؟! بەدڵنیاییەوە یاریزانێکی ناوازە و گرنگی پێکهاتەکەمانە و ئەوەش هیچ نکوڵی لێناکرێت”.

پاشان ئاماژە بە توانا هونەریەکانی کیلیانی فەرەنسی دەدات و دەڵێت :” مباپێ بەشێوەیەکی ئاسایی گەڕاوەتەوە بۆسەر یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان، یاریزانێکی خاوەن کەسایەتی بەرزە و هاندەرانیش خۆشیان دەوێت، گرنگە بۆ پێکهاتەکەمان یاریزانی بەو کوالیتیە هەبێت، یاریزانی گەورە زۆرن کە لەچەندین پێگە یارییان کردووە، بەڵام مباپێ دەتوانێت لەهەموو پێگەکاندا یاریی بکات، هۆکارەکەش ئەوەیە کە خاوەنی خێرایی و بەهرە و نەرمی تاکتیکیە لەپاڵ هونەری تۆپی پێدا، گۆڵکارێکی زیرەکە و هەموو خەسڵەتەکانی تێدایە”.

لێدوانەکانی “لیۆ” گومانی لەبەردەم میدیا و هاندەرانی تۆپی پێی فەرەنسا دروست کردووە، لەبەرامبەردا هیوایەکی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەخشیوە کە دوو وەرزە وەک بەهێزترین داواکاری ئاسکە فەرەنسیەکە دەردەکەون.

جیهانی

(بارسا و پێشنیارێکی تر) یوڤی لە گواستنەوەی نایمارداهه‌نگاوێک پێش به‌رشلۆنه‌ که‌وتووه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای به‌رازیلی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان ده‌رگای گفتوگۆی به‌ڕووی یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا کردۆته‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌رانی یانه‌ی یوڤانتۆس ده‌ستیان به‌ مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی کردووه‌.

ڕۆژنامه‌ی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووه‌، نایماری به‌رازیلی و به‌رپرسی کاروباره‌کانی هه‌ستیان به‌وه‌ کردووه‌ که‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ره‌و خولی ئیسپانیا و به‌تایبه‌ت یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ نزیکی مه‌حاڵه‌، به‌ڵکو ئاسته‌نگیه‌کان له‌چه‌ندین جه‌مسه‌ره‌وه‌ دروست بوون، له‌لایه‌ک یانه‌ی به‌رشلۆنه‌‌ له‌ڕووی داراییه‌وه‌ توانای پێدانی ٢٢٢ ملیۆن یورۆی به‌ کاش نییه‌، له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ له‌حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یدا ناچار ده‌بێت به‌هۆی ڕێساکانی باجدانی ئیسپانیاوه‌ بڕی ٣٥ ملیۆن یورۆ به‌ حکومه‌تی ئیسپانیا بدات.

سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی کردووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا حکومه‌تی ئیتاڵیا ئاسانکاری به‌بڕی له‌سه‌دا سی باجدان بۆ یاریزانه‌ بیانیه‌کان ده‌کات، هه‌روه‌ها یانه‌ی یوڤانتۆس به‌شێوه‌ی قیست بڕی پاره‌ی گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لیختی هۆڵه‌ندی ده‌دات و دوو یاریزانیشی بێبه‌رامبه‌ر گواستۆته‌وه‌ بۆ ڕیزه‌کانی (ڕامسی و ڕابیۆ)، ئه‌وه‌ش وا ده‌کات له‌ڕووی داراییه‌وه‌ خاوه‌نی بودجه‌یه‌کی دیاریکراو و هاوسه‌نگ بێت، سەرباری ئەوەش ئامادەییان نیشانداوە بڕی ٩٠ ملیۆن و دیبالا و ماتویدی پێشکەشی پاریس سانت جێرمان بکەن.

شاره‌زایان پێیان وایه‌ گواستنه‌وه‌ی نایمار بۆ یوڤانتۆس ئاسانتره‌، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ گفتوگۆکاندا فابیۆ پاراتیچی و پاڤڵ نیدڤیدی به‌ڕێوه‌به‌رانی بیانکۆنێری ته‌نها له‌ چه‌ند ڕۆژێکدا توانیویانه‌ پێشه‌نگ له‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بگرن.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی “سپۆرت بڵاویکردۆتەوە، کە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە پێشنیارێکی نوێیان کردووە، ئەویش خۆی لە گواستنەوەی نایماردا دەبینیتەوە بەشێوەی خواستن و بۆ وەرزێک، لەدوای ئەو وادەیەش گواستنەوەکە دەبێتە ناچاری بەو بڕەی دوو جەمسەری فرۆشیار و کڕیار لەسەری ڕێکدەکەون، هەموو ئەمانەش بۆ ئەوەیە لەم وەرزەدا ئیدارەی بارسا پارێزگاری لە جیاوازی نێوان داهات و خەرجیات بکات (ڕێساکانی یاریی خاوێن).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئارسیناڵ که‌ی بۆندی دانی سیبالۆس ئیمزا ده‌کات؟ ئیمیری داوا ده‌کات په‌له‌ بکرێت

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی سه‌رباری ئاسته‌نگیه‌ ئیدارییه‌کان بڕیاریداوه‌ له‌ هاوینی ٢٠١٩ بۆند له‌گه‌ڵ دانی سیبالۆسی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئیمزا بکات.

ئاژانسی “ئه‌ی بی سی” ئیسپانی له‌زاری سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی یانه‌ی ئارسیناڵه‌وه‌ بڵاویکردۆته‌وه‌، له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا بۆ گواستنه‌وه‌ی دانی سیبالۆسپه‌یوه‌ندی پچڕ پچڕ له‌نێوان ئیداره‌ی گانه‌رز و نوێنه‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ستراون، سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه‌کانیش ئه‌نجامیان نه‌بووه‌ به‌وپێیه‌ی یانه‌ ئینگلیزیه‌که‌ داوای گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌که‌ی به‌شێوه‌ی خواستن کردووه‌ و ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن مه‌دریدیه‌کانه‌وه‌ ڕه‌ت کراوته‌وه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، بودجه‌ی ئارسیناڵ به‌بڕی ٤٥ ملیۆن پاوه‌ند کورتی هێناوه‌، به‌ڵام به‌هۆی داواکارییه‌ به‌رده‌وامه‌کانی ئونای ئیمیری ڕاهێنه‌ره‌وه‌ ناچاربوون بڕیار بده‌ن هه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆکان به‌فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی لاوه‌ ئیسپانیه‌که‌ ده‌ست پێبکه‌ن، وه‌ک سه‌ره‌تا پێشنیاری گواستنه‌وه‌ی سیبالۆس به‌شێوه‌ی خواستن بۆ وه‌رزێک و دووان ده‌خه‌نه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆکان، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ش شکستی هێنا ئه‌وا به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی داوای گواستنه‌وه‌ی ده‌که‌ن.

“ئه‌ی بی سی” نوسیویه‌تی، هه‌فته‌ی رابردوو ئونای ئیمیری په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ یاریزانی ناوبراو ئه‌نجامداوه‌ و قه‌ناعه‌تی پێکردووه‌، وه‌رزی داهاتوو درێسی تۆپچیه‌کانی له‌نده‌ن بپۆشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سیمیۆنی: حه‌ز ده‌که‌م ببم به‌ ڕاهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین، به‌ڵام ئێستا له‌شوێنی خۆم به‌خته‌وه‌رم

خه‌ڵک سپۆرت

دیێگۆ سیمیۆنی ئه‌رجه‌نتینی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به‌دووری نازانێت له‌ داهاتوودا پۆستی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی وه‌ربگرێت، له‌هه‌مان کاتیشدا پابه‌ندبوونی خۆی به‌ پڕۆژه‌ی یانه‌که‌یه‌وه‌ نیشان ده‌دات.

له‌چاوپێکه‌وتنێکدا سیمیۆنی به‌ “تی وای سی” ئه‌رجه‌نتینی ڕاگه‌یاندووه‌ :” ئه‌گه‌ر پشت به‌ هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستیم بۆ نیشتیمان ببه‌ستم ئه‌وا حه‌ز ده‌که‌م پۆستی ڕاهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین وه‌ربگرم، به‌ڵام چه‌ندین بابه‌تی تر هه‌یه‌ پێویسته‌ به‌هه‌ند وه‌ریان بگرم، ماوه‌ی حه‌وت ساڵ و نیوه‌ کار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی مێژوویی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ده‌که‌م، ڕه‌نگه‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌کان له‌ بارودۆخه‌که‌ تێبگه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێک له‌وه‌ تێناگه‌ن، من هه‌ست و سۆزێکی تایبه‌تیم بۆ ئه‌تله‌تیکۆ هه‌یه‌”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :” خه‌ڵکانێک داوام لێده‌که‌ن پۆستی ڕاهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین وه‌ربگرم، به‌ڵام من پێموایه‌ یه‌کێتی تۆپی پێی وڵاته‌که‌ کارێکی باشیان کردووه‌ چانسیان به‌ سکالۆنی داوه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ داهاتودا زیاتر به‌ره‌وپێش ده‌چێت و پاڵاوتنه‌کان به‌ره‌و کۆپا و مۆندیال هه‌نگاوی باشیان پێده‌نێت”.

هه‌روه‌ها له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکدا (بۆچی پۆستی ڕاهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین وه‌رناگریت؟)، سیمیۆنی ده‌ڵێت :” من ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی نیم، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید زۆر هه‌ست به‌ خۆشحاڵی و به‌خته‌وه‌ری ده‌که‌م”.

له‌کۆتاییشدا ئاماژه‌ به‌ پێگه‌ی مێسی له‌ کۆپا ئه‌مریکا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جادوگه‌ره‌که‌ له‌ تۆماری گۆڵه‌وه‌ دووربووه‌، به‌ڵام له‌ڕووی بونیادنانی هێرشه‌کان و که‌سایه‌تیه‌وه‌ قورسایی پێکهاته‌که‌ی داوه‌ به‌ شانیدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان