ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دانیشتنەكە دەستیپێكرد
لەسەر یاسای بودجەی 2019 پەرلەمانی عیراق وەزیری نەوت و دارایی بانگهێشت دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دانیشتنی ژمارە سی و دووی پەرلەمانی عیراق، بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان دەستیپێكرد و وابڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا لەسەر جێبەجێنەكردنی تەواوەتی بڕگەكانی بودجەی گشتی 2019، هەریەك لە وەزیرەكانی نەوت و دارایی و نوێنەرانی سەرۆكایەتی وەزیران و دیوانی چاودێری دارایی ئامادەبن كە پێشتر لەلایەن پەرلەمانەوە بانگهێشتكرابوون.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، دانیشتنی ژمارە سی و دووی وەرزی دووەمی یاسادانانی پەرلەمانی عیراق بە سەرۆكایەتی حەلبوسی دەستیپێكرد، بڕیار بوو لە دانیشتنەكەدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكانی ژمارە (12)ی ساڵی 2018 بدرێت و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای مافی شەهیدانی بنكەی ئاسمانی و ڕاسپاردەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون، بدرێت.

هەروەها وابڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا، هەریەك لە وەزیرەكانی نەوت و دارایی و سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی و نوێنەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەبن، بۆ گفتوگۆ لەسەر جێبەجێنەكردنی تەواوەتی یاسای بودجەی ساڵی 2019، وێڕای خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای یاسای پەیوەندییەكان و زانیارییەكان.

لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دواخراوە.

پەرلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكی كورتدا ڕایگەیاند”دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ژمارە (12)ی ساڵی 2018 دواخرا”، بەبێ‌ ئەوەی وادەیەكی نوێ‌ بۆ دەنگدان لەسەری دیاریی بكات.

عێراق

عیراق ئیدانەی پەلامارەكەی هەولێر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەیخستەڕوو، ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەن كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەكەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 لە چێشتخانەی (هۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر لە شاری هەولێر پەلاماری ژمارەیەك لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا درا و تێیدا جێگری كونسوڵی توركیا و كارمەندێك كوژرا و كەسێكی تریش برینداربوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا پەلامارەكەی هەولێر ئیدانە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا پەلامارەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركيا لە هەولێر ئیدانە دەكات.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو پەلامارە قێزەونەی كرایە سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر هاوخەمی خۆمان بۆ نێردەی دیپلۆماتیی توركیا ڕادەگەیەنین.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتیوانی خۆمان بۆ پاراستنی سەلامەتیی دیپلۆماتكارە بیانییەكان و نێردە دیپلۆماتییەكان لە عیراق دووپاتدەكەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕاگەیەندراوێك لەبارەی موچەی خانەنشینكراوەكان بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەند مێدیایەكدا بڵاوكراونەتەوە.

دەستەكە لە ڕاگەیەندراوەكە ڕەتیكردووەتەوە، ئەو لیستە بكرێت بە بنەمای موچەی خانەنشینكراوەكان و نوسیویەتی”ئەو هەواڵانەی لەو بارەوە بڵاوكراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان