ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شەش چەكداری داعش لە موسڵ دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە شەش چەكداری داعشیان دەستگیركردووە.

شانەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر بنەمای زانیاری ورد ئەو كەسانەیان لە بەری ڕاستی موسڵ دەستگیركردووە.

دەستگیركردنی ئەو كەسانە دوای ئەوەدێت، كە هەفتەی پێشوو وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەستگیركردنی ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی داعشی لە موسڵ و كەركوك ڕاگەیاند.

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش تاووتوێی ڕەوشی ڕۆژئاوا دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی داخراو ساز دەكات بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

بەپێی هەواڵەكە، پێشنیازكراوە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكەی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایش كۆبووەوە، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەكانی ڕوسیا و چین و ئەمریكاوە هیچ بڕیارێكی دەرنەكرد، هەرچەند گرووپی ئەوروپاییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمریكا دەگاتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای توركیا پێكهاتوو لە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە سەردانی توركیا بكەن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، مەبەست لەو سەردانەی شاندی ئەمریكا بۆ توركیا، قایلكردنی ئەنقەرەیە بە ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر منبج و كۆبانێ لە گفتووگۆدان.
هەریەكە لە ڕوسیا و ئەمریكا لەسەر هێڵن بۆ كۆتاییهێنان بە بارگرژییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە سەریانهەڵداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەڕەنسا: ئەمریكا و توركیا داعش درووستدەكەنەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ دەڵێت “ئەو بڕیارانەی ئەمەریكا و توركیا داویانە لە سوریا دەرەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە بۆ سەر ناوچەكە و دەبنە هۆی گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە سوریا و عێراق”.

ئێدوارد فیلیپ لە گوتارێكدا دەشڵێت ” گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە باكووری سوریا و باكووری ڕۆژئاوای عێراقیش لەناوبردنی ئاسایشمانە.”

ناوبراو واشنتنی تۆمەتبار كرد بەوەی ڕێگەی بە هێرشەكەی توركیا داوە و تاكلایەنانە بڕیاری كشاندنەوەی هەزار سەربازی ئەمەریكای لە سوریا داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان