نرخی دۆلار بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە



سەرەڕای بڕیار و ڕێكارەكانی حكومەتی عێراق و هەرزان كردنی دۆلار بۆ 130 هەزار دینار، بەڵام نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار گەیشتە 156 هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، بانكی ناوەندی ئەمڕۆ زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، بەڵام نرخی دۆلار هەر بەرزە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆكی شاندی عێراقی لە واشنتۆن ڕایگەیاند، كە لەگەڵ ئەمریكا لەسەر نرخی دۆلار ڕێككەوتوون.

لەسەر دەستگیركردنی ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكرێتەوە
پێشت لەسەر دەستگیركردنی ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكرێتەوە
مپاپێ‌ هەڕەشە لە بایرن میونشن دەكات
دواتر مپاپێ‌ هەڕەشە لە بایرن میونشن دەكات
ەیوەندیدار