ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

 (ڕاوچی و مقەڵیە بچوکەکە)، ئەو چیرۆکەی پێویستە هەموان بیخوێننەوە!

خێزان

دەگێڕنەوە كە ڕاوچییەك قولاپی ماسیگرەكەی ماسی زۆری دەگرت، بەچەشنێك كە ببووە جێی سەرنج و ئێرەیی بردنی برادەرە ڕاوچییەكانی.

ڕۆژێكیان پەست و تووڕە بوون كاتێك كە تەماشایان كرد ڕاوچییە بەختدارەكە وا خەریكە ماسییە بچووكەكان گل دەداتەوە و ماسییە گەورەكانیش هەڵدەداتەوە ناو دەریا. بۆیە بەتوندی بەڕویدا هەڵشاخین و گوتیان: ئەوە چی دەكەیت؟ ئەرێ تۆ شێت بوویت؟ ئەوە بۆچی ئەو ماسییە گەورانە هەڵدەدەیتەوە ناو دەریاكە؟

ڕاوچییەكە لە وەڵامدا وتی: ((چونكە مەقەڵییەكەم بچووكە)).

ڕەنگە باوەڕ بەم بەسەرهاتە نەكەین، بەڵام بەداخەوە ئێمە هەموو ڕۆژێك ئەم كارە دەكەین كە بەسەر ئەو ڕاوچییەدا هاتووە، ئێمە خەریكین بیرۆكە مەزنەكان و خەونە ڕەنگاڵەییەكان و ئەو هەوڵانەی كە دوور نییە سەرمان بخەن دەخەینە پشت گوێمان، گوایە ئەوانە بە دەردی ئێمە ناخۆن و لە توانای ئێمە بەدەرن (هەروەك مقەڵییەكەی ڕاوچییەكە).

ئەم بەسەرهاتە تەنها بۆ سەركەوتنی ماددی و ئابووری نییە، بەڵكو بۆ گەلێك شتی گەورەتر و گرنگتریشە، ئێمە دەتوانین ئارەزوو بكەین بەدەر لەوەی كە پێشبینی دەكەین، دەتوانین بەختەوەرتر بین و، بە شێوەیەكی جوانتر و شایستەتر بژین.

نووسەرێك ئەوەمان بیردەخاتەوە و دەڵێت: باوەڕت بەچی بوو و چۆن بیرت كردەوە ئەوەت لێ دەردەچێت، كەواتە گەورەتر بیربكەرەوەو، خەونی گەورەتر ببینەو، پێشبینی دەرەنجامی گەورەتر بكە، داواش لە خوا بكە كە زیاترت پێ ببەخشێت.

چی دەبێت ئەگەر ئەو مقەڵییە بچووكەی كە خەونەكانتی پێ دەپێویت تووڕ بدەیت و دانەیەكی گەورەتر بخەیتە شوێنەكەی؟ چی دەبێت ئەگەر بڕیاربدەیت كە بە كەمتر لەوەی ئاوات و خۆزگەی پێدەخوازیت ڕازی نەبیت؟ چی دەبێت ئەگەر بڕیار بدەیت كە ژیانت شاد و بەختەوەرتر و خۆشتر بێت لە ژیانی ئێستات؟ چی دەبێت ئەگەر بڕیار بدەیت كە زیاتر لە خوا نزیك ببیتەوەو متمانەو ئومێدت زیاتر بێت پێی؟ چی دەبێت ئەگەر بڕیار بدەیت كە هەر ئەمڕۆ دەست بەو كارە بكەیت؟

 

گەورەتر بیربكەرەوە…

 

سەرچاوە: نامیلكەی ڕۆژ بە ڕۆژی ڕەمەزان
بەرهەمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا..

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک دیمەنی سیاسیەکان لەگەڵ ئاژەڵە ماڵیەکانیان

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک دیمەنی سیاسیەکانە لەگەڵ ئاژەڵە ماڵیەکانیان:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

دیمەنی کۆمەڵێک ئاژەڵ کە زۆر توڕەن، بەڵام زۆریش جوانن

خێزان

ئەمەی خوارەوە دیمەنی کۆمەڵێک ئاژەڵە کە زۆر توڕەن، بەڵام زۆریش جوانن:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند وێنەیەک کە هەرکەسە و بەجۆرێک دەیبینێت و نهێنی زۆر لەسەر ناخت ئاشکرا دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وێنەیەکە کە هەرکەسە و بەجۆرێک دەیبینێت و نهێنی زۆر لەسەر ناخت ئاشکرا دەکات، پێمان بلێ تۆ چۆن ئەم وێنانە دەبینیت:

 

کام کارە بۆتۆ باشە؟

ڕوخساری ژنێک دەبینیت کە سوراوی کردووە

کەسایەتیەکی بەهێزت هەیە و زۆر بەباشیش چارەسەری ئەو کێشانە دەکەیت کە ڕووبەڕوت دەبێتەوە،  توانای قسەکردنت زۆر باشە و بۆ ئەوە دەبیت کە لە بواری کۆمۆنیکەیشن کاربکەیت.

مریشکێک دەبینیت

کەسێکی زیرەکیت و لە بیرکاری و زانستدا بەتوانایت، لەو پیشانەدا سەرکەوتوویت کە پەیوەستە بە بیرکاریەوە.

 

چۆن وزەی جەستەت بەکار دەهێنیت؟

دەستکێشی بۆکسێنگ

تۆ لەو کەسانەیت کە هێز و وزەکەت کۆدەکەیتەوە و لە ماوەیەکی کورت و خێرادا بەکاری دەهێنیت، بیرۆکەکان زۆر لەمێشکتدا نامێننەوە و خێرا کارەکان دەکەیت.

دوو قۆڵی ماسولکەدار

دەتوانیت وزەکانت بۆ ماوە درێژ هەڵبگریت و بەکاری بهێنیت، بەر لەوەی بڕیار بدەیت هەموو لایەنەکان لێکدەدەیتەوە.

 

 

زیاتر سەرنجەکانت لەسەر چییە؟

فیل

تۆ وێنە گشتیەکە دەبینیت و پلان بۆ داهاتووی دوور دادەنێیت.

مشک

تۆ گوێ بە وردەکاریەکان دەدەیت و دەتوانیت زۆر شت هەست پێبکەیت کە خەڵکانێکی دیکە هەستی پێناکەن.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان