ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئێران لەسەر گرژییەكانی سنوور هۆشداری دەداتە هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ناڕەزایەتی توندی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر بەكارهێنانی خاكی هەرێمی كوردستان لە لایەن لایەنەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گەیەندراوەتە حكومەتی هەرێمی كوردستان.

مێدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، لایەنەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی نیشتەجێی هەرێمی كوردستان بەردەوام خاكی ناوچەكە بۆ دژایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران بەكاردەهێنن و لە دوایین نموونەش لە سنووری پیرانشار و لە ئاكامی پەلاماردانێكیاندا، سێ ئەندامی سوپای پاسداران كوژران.

بەپێی زانیارییەكان كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر ئەم پەلاماردانەی لایەنەكانی ڕۆژهەڵات،‌ ناڕەزایەتی خۆی گەیاندووەتە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جەختیكردووەتەوە لەوەی پێویستە ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان و مافی دراوسێبوون بگیردرێت.

لەبەرانبەر ئەو پەلامارەشدا، كۆماری ئیسلامی ئێران دوو ڕۆژە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات و بەهۆیەوە سێ كەس بوونەتە قوربانی و بە سەدان دۆنم پۆش و ڕەز و باخی هاووڵاتیانی ناوچەكە سوتاوە.

کوردستان

پەروەردەی شارەزوور هەواڵێك لەبارەی دامەزراندنەوە ڕەتدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرجەم دەرچووانی سنوری بەڕێوەبەرێتییەكەیان ئاگاداردەكاتەوە، كە دابەشكردنی فۆڕمی وانەبێژی بنەمای نییە و تائێستا هیچ ڕێنمایی و فۆڕمێكمان لە پەروردەی گشتی سلێمانییەوە پێ نەگەیشتووە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

سڵاوی پەروەردە و زانست…

سەرجەم دەرچووانی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان ئاگادار دەكەین كە ئەو هەواڵەی بڵاوبووەتەوە لەسەر دابەشكردنی فۆڕمی وانەبێژی بنەمای نییە و تائێستا هیچ ڕێنمایی و فۆڕمێكمان لە پەروردەی گشتی سلێمانییەوە پێ نەگەیشتووە هەركاتێك ڕێنمایی یا فۆڕم هات لێرەوە سەرجەمتان ئاگادار دەكەین..

لەگەڵ ڕێزماندا..

 

نبیل حمەصاڵح عزیز

ل.خۆیەتی و میلاكات

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور

21/7/2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“كێشەی كەمئەندامان چارەسەر دەكرێت و مووچەكەیان دابەش دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی كار و كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌‌ حكومەتی هەرێم بڕیاریدا كێشەی‌ ئەو كەمئەندامانە چارەسەر بكات كە مووچەكانیان ڕاگیرابوو.

كوێستان محەمەد وەزیری‌ كار و كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ 21/7/2019 لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتەكەی، تیشكی‌ خستە سەر بەرنامەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران لە بواری‌ چاكسازی‌ و باشتركردنی‌ خزمەتگوزارییەكان و گەڕاندنەوەی‌ ئومێد بۆ هاووڵاتیان بە خزمەتكردنیان‌ و جێبەجێكردنی‌ یاسا.

سەبارەت بە هاوكاری‌ كەمئەندامان و ڕاگیرانی‌ مووچەی‌ ئەو هاووڵاتییە خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی‌ كە پاش تانە لێدان نزیكەی‌ چوار مانگە چاوەڕێی‌ مووچە دەكەن، كۆبوونەوەكە بڕیاریدا لە كۆتایی‌ ئەم هەفتەیەدا سەرجەم ئەو لیستانە ئاڕاستەی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ بكرێن بۆ ئەوەی‌ مووچەكانیان بۆ خەرج بكرێت، ئەوەش پاش گەیشتنی‌ لیستی‌ ناوەكان لە هەردوو پارێزگای‌ هەولێر و دهۆكەوە تا ڕۆژی‌ سێشەممە.

سەبارەت بەو كەمئەندامانەشی‌ كە لە ساڵی‌ 2013ەوە مووچەیان بۆ نەكراوە بەهۆی‌ ڕاگیرانی‌ تەرخانكردنی‌ مووچەوە، كۆبوونەوەكە بڕیاریدا نووسراوێك ئاڕاستەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران بكرێت بۆ وەرگرتنی‌ ڕەزامەندی‌، پاشان بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كاری‌ پێویست ئەنجام بدەن بۆ مامەڵەی‌ هاووڵاتیان.

سەبارەت بە مووچەی‌ چاودێری‌ خێزان ‌و هەژارەكان، كۆبوونەكە بڕیاریدا كاتێكی‌ تایبەت تەرخان بكات بە كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆی‌ مووچەی‌ ئەو توێژانە و تیایدا میكانیزمی‌ گونجاو بۆ گەڕاندنەوە و خەرجكردنەوەی‌ ئەو مووچەیە بۆ كەسانی‌ شایستە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پشدەر.. بەهۆی تەزووی كارەبا ژنێك گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، ژنێك لەكاتی خواردن خستنە ناو بەفرگرەكەی ماڵەكەی كارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە، دەشڵێت،” پاش توێكاری بۆ تەرمەكە ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، مەلەفی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 5:45 خولەك تەرمی ژنێك بەناوی ( ف . ع . م ) لەدایكبووی ساڵی 1993، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی شارەدێی ژاراوە سەر بە شارۆچكەی پشدەر ( قەڵادزێ ) لە لایەن هاوسەرەكەیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بە وتەی هاوسەرەكەی ویستویانە ژوورەكانی ماڵەوە بۆیاخ بكەن ، پاش ئەوەی ئامێری بەفرگرەكەی پاككردۆتەوە ویستویەتی هەندێك شت بخاتەوە ناویەوە كارەبا گرتوویەتی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، پاش توێكاری بۆ لاشەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان