ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارتی و یەكێتی بە فەڕمی كاندیدی پارێزگاری كەركوكیان ئاشكرا كرد

خەڵك-نزار جەزا

ئەمڕۆ پێنج شەممە پارتی و یەكێتی لەسەر دانانی (تەیب جەبار) بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك ڕێككەوتن.

لە لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا حاكم قادر حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و مەحمود محەمەد وتەبیژی پارتی ڕێككەوتنی نێوایانیان لەسەر كاندیدی نێوانیان بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك ڕاگەیاند.

مەحمود محەمەد لە كۆنفڕانسەكەدا ڕایگەیاند، كۆمەڵێك كەس سیڤی خۆیان پێشكەشكردبوو بۆئەوەی ببنە پارێزگاری كەركوك بەڵام بەپێی چەند پێوەرێك تەیب جەبار لەسەر پێشنیازی لیستی برایەتی دیاریكرا.

حاكم قادر لە كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەكەدا ڕایگەیاند، لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆئەوەی سەردانی لایەنەكانی كەركوك و بەغداد بكەن، بۆئەوەی لەسەر ئەم پرسە گفتوگۆبكەن.

پڕۆفایلی تەیب جەبار:

ئەندازیار تەیب جەبار ئەمین كاندیدی لیستی برایەتی بۆ پارێزگاری كەركوك

ساڵی ١٩٥٤ لە كەركوك لە دایك بووە
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە كەركوك تەواوكردووە
١٩٧٦ كۆلێژی ئەندازیاری بەشی بیناسازی لە زانكۆی سلێمانی تەواوكردووە
ساڵی ١٩٧٨ تا ١٩٩٢ فەرمانبەر بووە وەك ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی

لە ١/٨/١٩٩٢ تا ١/٨/١٩٩٧ بریكاری وەزارەتی ئەشغال و نیشتەجێكردن بووە لە كابینەی یەكەم و دووھەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
كۆتای ساڵی ١٩٩٧ خۆی خانەنشین كردووە

لە ساڵی ١٩٩٨ لە كەرتی تایبەت كاریكردووە لەبواری ئەندازیاری
لە ساڵی ١٩٧٠ دەستی بە نووسین كردووە
خاوەنی چەندین كتێبی شیعری و كتێبی ڕەخنەییە
چەندین نوسین و كتێبی ھەیە لە بواری ئەندازەی شارو شوێن و ئاوەدانی

یەكێكە لە دامەزرێنەرانی یەكێتی ئەندازیارانی كوردستان لە ساڵی ١٩٩٢
لە ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠٠١ جێگری سەرۆكی یەكێتی ئەندازیارانی كوردستان بووە
ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٣ سەرۆكی یەكێتی ئەندازیارانی كوردستان بووە

ئەندامی یەكێتی نووسەرانی كوردە
ئەندامی یەكێتی نووسەرانی عێراقە
ئەندامی كۆمەڵەی ڕوناكبیری و كۆمەڵایەتی كەركوكە

کوردستان

گەشتیارە كوردەكان لە توركیا ئازاد كران

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای دەستگیركردنیان لەلایەن پۆلیسی توركیاوە، ژمارەیەك گەشتیاری خەڵكی پارێزگا دهۆك ئازادكران.

بەپێی زانیارییەكان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئەو گەشتیارانە ئازادكراون.

ئەمڕۆ وتەبێژی فەڕمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لایەنە پەیوەندییدارەكانی هەرێمی كوردستانی راسپاردووە بۆئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا قسە بكەن، بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەو گەشتیارانە ئازادبكرێن.

دوێنێ‌ پێنج شەممە، لەكاتی سەردانیكردنی ناوچەی چیاكارای شاری ترابزۆن لە توركیا، گروپێكی گەشتیاری هەرێمی كوردستان بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان و وێنەگرتن پێوەی رووبەڕووی لێدان و توندوتیژی بوونەوە و ژمارەیەكیان دەستبەسەركران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سنوری شارۆچكەی شێخان كچ و كوڕێك كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، كچ و كوڕێك لە شارۆچكەی شێخان كوژران.

پۆلیسی دهۆك بڵاوی كردەوە، بكوژەكە كە برای كچەكە بووە دەستگیركراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

دوای ڕووداوەكە تەرمی هەردووكیان براون بۆ نەخۆشخانەی دهۆك و پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە.. لە كەلار دەستبەسەر بڕێكی زۆر خۆراكی نەشیاودا گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی شارۆچكەی كەلار بڵاوی كردەوە، كە دەستیان گرتووە بەسەر بڕێكی زۆر لە خۆراكی نەشیاو بۆ بەكارهێناندا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی كەلار نوسیویەتی”دەست بەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر خۆراكی لەقوتونراوی قۆپاو و خراپ لەگەڵ بابەتی ئارایشتگای بەسەرچوو لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی كەلارەوە ڕادەگەیەنین”.

دەستبەسەرداگرتنی ئەو خۆراك و كەرەستە نەشیاوانە لەكاتێكدا كە ڕۆژانە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا دەستبەسەر بڕێكی زۆر خۆراك و پێداویستی بەسەرچوودا دەگیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان