ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک تاتۆ کە هێندە جوانن وادەکات تۆش حەز لە تاتۆکردن بکەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک تاتۆن کە هێندە جوانن وادەکات تۆش حەز لە تاتۆکردن بکەیت:

 

ژیاندۆستی

چیرۆکی لانە و ئامانج، لە هاوسەرگیریەوە تا کۆتایی ژیانیان

ڕاپۆرتی ڕاوێژ کامەران

 

ئەمشەو هەریەکە لە ڕۆژنامەنووسان (ئامانج بابانی) و (لانە حەمە ساڵح)ی هاوسەری و منداڵەکەیان بەناوی (هانۆ) لە شاری سلێمانی و لە نێو ئۆتۆمبیلەکەیاندا بە کوژراوی دۆزرانەوە.

 

لانە حەمە ساڵح لە دایکبووی ساڵی ١٩٩١ کە و خوێندکاری بەشی ڕۆژنامەنووسی بووە لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، لە قۆناغی یەکدا بووە کاتێک پەیوەندی خۆشەویستی لە گەڵ ئامانج بابانی لەدایکبووی ١٩٧٩ درووستدەکات، کە خوێندکاری قۆناغی دووەم بووە لە هەمان پەیمانگا، دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٩ و لەپاش تەواوکردنی پەیمانگا ژیانی هاوسەرگیری پێک دەهێنن.

ئامانج بابانی لە پەیمانگا ساڵی 2006

 

ئەوەی لە سەرەتای ژیانی هاوسەرگیری لانە و ئامانجدا دەبێتە جێگای سەرنج مارەیی هاوسەرگیریەکەیان دەبێت، کە گۆرانیەکەی هونەرمەند مەزهەری خالقییە، لانە حەمە ساڵح لەوکاتەدا و لەبارەی ئەو مارەییەوە وتی”وردە وردە لەگەڵ زیاتر ئاشنابوونم بە ئامانج هێمن مەزهەری خالقی و بەتایبەت گۆرانی پەپولەی ئازادیم ناسی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی زۆرجار ئامانج گوێی لەو گۆرانیە دەگرت. لەگەڵ گەورەبوونی خۆشەویستی ئامانج، بێگومان خۆشەویستی و بەهرە و خۆزگەكانی ئامانج گەورە دەبوو، بەتایبەتی گۆرانی پەپولەی ئازادی، كە هاودەمی هەمووكاتی بوو لەلای ئامانج هیچ گۆرانیەك هێندەی ئەم گۆرانیە عەشقی تیا بەرجەستە نەبووە، وەك چۆن هیچ گۆرانیەكیش هێندە فیراقی تیا بەرجەستە نەبووە، بۆیە منیش هەمان رام هەیە، كە هەست بكەم ئەم گۆرانیە لەئاستی دەربڕینی عەشقماندا بێت بۆیەكتری و هەتا ئەبەد”

 

ئامانج بابانی و لانە لە سەرەتای هاوسەرگیریەکەیان

 

لەپاش تەواوکردنی بەشی ڕۆژنامەنووسی لانە حەمەساڵح لە کەناڵی کوردسات دەبێتە بێژەر و ئامانج بابانی دەچێتە کەناڵی NRT  و کارکردنیان لەو دووکەناڵە درێژە پێدەدەن و ژیانێکی هاوسەرگیری ئاساییان دەبیت  و دەشبنە خاوەنی کوڕێک بەناوی (هانۆ).

بەڵام بەپێی وتەی هاوڕێیەکی لانە حەمەساڵح کە نەیوسیت ناوی خۆی ئاشکرا بکات لەم ساڵانەی دوایدا لانە و ئامانج کێشەی هاوسەرگیریان هەبووە و کێشەکەیان بەردەوام پەرەی سەندووە، تا دواجار هەردووکیان لەگەڵ منداڵەکەیاندا بە کوژراوی لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا دۆزرانەوە.

لەپاش ڕوداوەکەش پۆلیسی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە”بەداخەوە ئەمشەو ڕوداوێکی دڵتەزێن لەبەرامبەر تەرمیناڵی شارەزور لەشاری سلێمانی ڕویداو بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس بەناوەکانی (ئامانج محمد نوری لەدایکبوی ١٩٧٩، لانە محمد ساڵح لەدایکبوی ١٩٩٠، ھامۆ ئامانج محمد تەمەن سێ ساڵ).

لە ڕونکردنەوەکەی پۆلیسدا هاتووە”لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژیی بووەو سبەینێ وردەکاریی ڕوداوەکە بۆڕای گشتی بڵاودەکەینەوە”

لانە حەمەساڵح بەر لە هاوسەرگیری لە ساڵی ٢٠٠٩

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان لە لایەن ئامانج بابانیەوە فیشەک نراوە بە سەری لانەی هاوسەری کە ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە، دواتریش فیشەکنی ناوە بە سەری  هانۆ کوڕیەوە، پاشان گولـلەیەكی لەچەناگەیەوە بە ئاڕاستەی سەری ناوە بە خۆیەوە.

ئەو دەمانچەیەی کە کارەکەی پێ ئەنجام دراوە

 

هەر ئەمشەویش  لە دوو مزگەوتی جیادا نوێش لەسەر ئامانج و لانە کراو دواتریش لانە و منداڵەکەی بەجیا نێژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک کەس کارەکانی خۆیان زۆر بە سەقەتی ڕادەستکردۆتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کەسن کە کارەکانی خۆیان زۆر بە سەقەتی ڕادەستکردۆتەوە:

پێویستە کە خوارەوە یەکێک بیگرێتەوە!

دەرگای تەوالێت!

هەر یەکسەر قیرەکەی هەڵڕشتووە

دەرگای بەربوونەوە

خلیسکێنەی منداڵان

ڕێگای پاسکیل!

فەرموو خلیسکێنە بکە

پلاکی کارەبا لای ئاوەکەوە

ڕێگاکە لێرەدا دەبێت بە دوو بەشەوە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١٧ ستایلی خێرا و جوانی قژ کە ژیانت ئاسانتر دەکات

خێزان

ئەمەی خواروە کۆمەڵێک ستایلی ناوازەیە بۆ قژت کە لە کاتی خێرادا دەتوانیت بەکاری بهێنیت، زۆر ئاسان و کاریگەرە:

#١٠

#١١

#١٢

#١٣

#١٤

#١٥

#١٦

#١٧

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان