ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند کەرەستەیەک کە هەموو ڕۆژێک بەکاری دەهێنیت، بەڵام نازانیت چۆن درووستدەکرێت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند کەرەستەیەکی باوە کە هەموو ڕۆژێک بەکاری دەهێنیت، بەڵام نازانیت چۆن درووستدەکرێت:

 

-سوراو لە ٥ ماددە پێکهاتووە، لانولين، زەیت، مۆم و ڕەنگ و مرواری، هەندێکجار بۆ بەهێزکردنی ماددەی ئەسیلینیشی تێدەکرێت، جگە لەوەی بۆنی خۆشیشی لێدەدرێت چونکە گەر وانەبێت لە بۆنی مۆم دەچێت.

-بۆ دروستکردنی شۆکۆلاتە، دەنکی قاوە لە جەلاتینەکەی پاکدەکرێتەوە، بۆماوەی ٨ ڕۆژ لە سندوقی تایبەت هەڵدەگیرێت، دواتر دەبرێتە کارگەی شۆکۆلاتە و شەکر و شیری تێدەکرێت و بۆماوەی ١٢ کاتژمێر لە پلەیەکی دیاریکراودا دەکوڵێندرێت، پلە و شێداری کوڵانەکەی زۆر گرنگە و کاریگەری لەسەر تامەکەی هەیە.

-بۆ دروستکردنی مەعکەرۆنە نیشاستە و تابيوكا و ئارد و پاودەری هێلکە بەکاردەهێندرێت و لە کارگەی تایبەت بەخۆیدا دەکوڵێندرێت و ئامادەدەکرێت.

-ماددەی سەرەکی بۆ دروستکردنی ماسکەرا سبغە، جگە لەوەی کاربۆنی ڕەش لە دروستکردنی ماسکەرای ڕەشدا بەکار دێت.

-ماددەی سەرەکی لە دروستکردنی سابوون چەوری و ڕۆنە کە بێکەوە دەکوڵێندرێت و دواتر ٣٦ کاتژمێر لە شوێنی تایبەت هەڵدەگیرێت.

-بۆ دروستکردنی جبسی پەتاتە هەموو پەتاتەیەک بەکەڵ نایەت، لە ٣ کیلۆ پەتاتە ١ کیلۆ جپسی پەتاتەی لێدەردەچێت کە قاش دەکرێت و لە کەمتر لە ٣ خولەکدا سوردەکرێتەوە.

-کۆکا کۆلا لە ئاو لەگەڵ ماددەیەک کە بە (تێکەڵە) ناودەبرێت دروستدەکرێت، ئەو تێکەڵەیە شەکر و کۆمەڵێک ماددەی دیکەیە کە کۆمپانیاکە ئاشکرای ناکات.

-ئەمەش ڕاستی دروستکردنی ئایسکرێمە (ئەمەیان بۆ گاڵتەیە!)

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک دیمەنی سیاسیەکان لەگەڵ ئاژەڵە ماڵیەکانیان

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک دیمەنی سیاسیەکانە لەگەڵ ئاژەڵە ماڵیەکانیان:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

دیمەنی کۆمەڵێک ئاژەڵ کە زۆر توڕەن، بەڵام زۆریش جوانن

خێزان

ئەمەی خوارەوە دیمەنی کۆمەڵێک ئاژەڵە کە زۆر توڕەن، بەڵام زۆریش جوانن:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند وێنەیەک کە هەرکەسە و بەجۆرێک دەیبینێت و نهێنی زۆر لەسەر ناخت ئاشکرا دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وێنەیەکە کە هەرکەسە و بەجۆرێک دەیبینێت و نهێنی زۆر لەسەر ناخت ئاشکرا دەکات، پێمان بلێ تۆ چۆن ئەم وێنانە دەبینیت:

 

کام کارە بۆتۆ باشە؟

ڕوخساری ژنێک دەبینیت کە سوراوی کردووە

کەسایەتیەکی بەهێزت هەیە و زۆر بەباشیش چارەسەری ئەو کێشانە دەکەیت کە ڕووبەڕوت دەبێتەوە،  توانای قسەکردنت زۆر باشە و بۆ ئەوە دەبیت کە لە بواری کۆمۆنیکەیشن کاربکەیت.

مریشکێک دەبینیت

کەسێکی زیرەکیت و لە بیرکاری و زانستدا بەتوانایت، لەو پیشانەدا سەرکەوتوویت کە پەیوەستە بە بیرکاریەوە.

 

چۆن وزەی جەستەت بەکار دەهێنیت؟

دەستکێشی بۆکسێنگ

تۆ لەو کەسانەیت کە هێز و وزەکەت کۆدەکەیتەوە و لە ماوەیەکی کورت و خێرادا بەکاری دەهێنیت، بیرۆکەکان زۆر لەمێشکتدا نامێننەوە و خێرا کارەکان دەکەیت.

دوو قۆڵی ماسولکەدار

دەتوانیت وزەکانت بۆ ماوە درێژ هەڵبگریت و بەکاری بهێنیت، بەر لەوەی بڕیار بدەیت هەموو لایەنەکان لێکدەدەیتەوە.

 

 

زیاتر سەرنجەکانت لەسەر چییە؟

فیل

تۆ وێنە گشتیەکە دەبینیت و پلان بۆ داهاتووی دوور دادەنێیت.

مشک

تۆ گوێ بە وردەکاریەکان دەدەیت و دەتوانیت زۆر شت هەست پێبکەیت کە خەڵکانێکی دیکە هەستی پێناکەن.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان