ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند وەرزشێکی بەسوود بەبێ هیچ ئامێرێک بۆ ئەوەی ڕانێکی جوانت هەبێت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکی بەسوودە بەبێ هیچ ئامێرێک بۆ ئەوەی ڕانێکی جوانت هەبێت:

 

بەپێوە بوەستە و هەرجارەی قاچێتکت بۆ پێشەوە بنوشتینەرەوە. ١٥ جار

بچۆرە سەر پشت و قاچێکت بەرزبکەرەوە بە پەستانی سمتت، دواتر لایەکەی دیکە. ١٥ جار

بچۆرە سەر دەست و ئەژنۆ و هەر جارەی قاچێکت بۆ دواوە درێژ بکە. ١٥ جار

ئەمجارە هەمان کار دوبارە بکەرەوە بەڵام بەپێوە. ١٥ جار

 

وەرزشی سکوات ئەنجام بدە. ١٥ جار

 

دواتر سکوات بکە بە بازدانەوە. ١٥ جار

لەسەر پشت ڕابکشێ و قاچەکانت بدە لەتەک و شناو بە ڕانەکانت بکە بە پەستانی سمتت. ١٥ جار

لەبیرت نەچێت بۆ جەستەیەکی جوان بەدڵی خۆت، تەنها وەرزش بەس نییە و پێویستە خواردنی تەندرووست بخۆیت

 

تەندروستی

کوێی سکت دێشێت؟ لەو ڕێگەیەوە بزانە کە کێشە تەندرووستیەکەت چییە؟

خێزان

زۆرجار دەچین بۆلای دکتۆر دەست لە سکمان دەدات تا بزانێت کوێمان دێشێت بۆئەوەی بزانێت لە کوێدا هەیە، ئەمەی خوارەوە فێرکاریەکە بۆ ئەوەی خۆشت زانیاریت لەسەری هەبێت:

 

-ئازاری سوچی سەرەوەی سک+لای ڕاست بەهۆیی بونی کێشەیە لە جگەر یاخود زراودا

-ئازاری بەشی  سەرەوە+ناوەڕاستی سک بەهۆی بونی کێشەیە لە ڕیخۆڵەی دوانزەگرێ  یاخود پەنکریاس

-ئازاری سوچی سەرەوەی سک+لای چەپ بەهۆیی بونی کێشەیە لە گەدەدا

-ئازاری لای ڕاست و چەپی ناوەڕاستی سکت بەهۆی بوونی کێشەیە لە گورچیلەکان یاخود ڕیخۆڵە

-ئازاری ناوەڕاستی سکی بەهۆی بوونی کێشەیە لە ڕیخۆڵە ئەستورە و باریکە

-ئازاری لای چەپی سکت دەکرێت بەهۆی کۆڵۆنەوە بێت.

-ئازاری بەشی خوارەوەی سکت + لای ڕاست بەهۆی ڕیخۆڵە کوێرەوەیە

-ئازاری بەشی خوارەوەی سک + ناوەڕاست بەهۆی بونی کێشەیە لە میزەڵداندا

-ئازاری بەشی خوارەوەی سک، لای چەپ بەهۆی بوونی کێشەیە لە ڕیخۆڵە ئەستوورە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەچیدا دەزانیت کە حەساسیەتت بە شتێکی دیاریکراو هەیە؟ پێویستە تەماشای ئەم نیشانانە بکەیت

خێزان

زۆرجار ئێمە حەساسیەت (هەستیاری) مان بەرامبەر بە شتی جۆراوجۆر هەیە و جەستەمان کاردانەوەی بۆی هەیە بەڵام پێشی نازانین، ئەمەی خوارەوە ٣ نیشانەی دیارە کە دەتوانیت سەرنجی بدەیت بۆ ئەوەی بۆت دەربکەوێت کە ئایا بەرامبەر بە خواردن یان هەر شتێکی دیکە هەستیاریت یاخود نا:

 

-نیشانەکانی سەرمابوون

-کاتێک جەستەت بەرامبەر خواردنێک یان شتێک هەستیاردەبێت هەمان نیشانەکانی سەرمابوونت تێدا دروستدەبیت بەتایبەت کۆکە و ئازاری سەر.

 

– پەڵەی پێست

-زۆرجار نیشانەکە لە دروستبونی پەڵەدا دەردەکەوێت لە پیستدا، بەتایبەت گەر هەستیاریت بەرامبەر جلوبەرگ هەبێت، یاخود پێوەدانی مێشولە هەستیاریت بۆ دروستدەکات و پەڵە جێدەهێڵێت.

 

– سوربونەوەی چاو و ئاوسان

-سوربونەوە و خوران و ئاوکردنی جاو نیشانەیەکی دیکەی هەستیارییە، هەندێکجار بەشێک لە ڕوخساریشت هەڵدەئاوسێت.

 

 

تێبینی: گەر زانیت بەرامبەر بە چ شتێک هەستیاریت ڕاوێژی پزیشک بکە با دەرمانی تایبەتت بۆ بنوسێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بۆئەوەی چیدیکە مێشوولە لێت نزیک نەبێتەوە، سوود لەم ڕوەکە وەربگرە!

خێزان

بۆئەوەی چیدیکە مێشوولە لێت نزیک نەبێتەوە، سوود لەم ڕوەکە وەربگرە کە لە خوارەوە باس لە تایبەتمەندیەکانی دەکەین:

 

هەنگاوەکان:

-شوشەیەك بهێنەو چەند قاشە لیمۆیەكی زەردی تێبکە لەگەڵ چەند پارچەیەك لیمۆی سەوز

-دوو چڵی گەلای روسماری (گەڵای کێوی) لەگەڵ ٧ بۆ ١٠ دڵۆپ زەیتی لیمۆ

-پاشان ئەوەی ماوە لەشوشەكە پری بكە لە ئاو و  لەسەرەكەی مۆمێك داگیرسێنەو بیكە ناو ئاوەكەوە، (ئەو مۆمانەی كە ژێر ئاو ناكەون و لەسەر ئاوەكە دەمێننەوە بە هەڵكراوی)

 

بۆنی ئەو گیراوەیە تەواوی مێشولەكان دوور دەخاتەوە لێت، هەروەها دەتوانی زەیتی نەعنا و گوڵ و هتد.. بەكاربهێنی بۆ جەستەت كە لە پێوەدانی مێشولە دەتپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان