ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بە بەڵگە.. یەكێتییەكانی گەرمیان هەڕەشەی توند لە سەركردایەتی حزبەكەیان دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی دانەنانی هیچ یەكێك لە كاندیدەكانی گەرمیان بۆ پۆستە باڵاكانی هەرێمی كوردستان، ئەندام و لایەنگران و بەرپرسانی مەڵبەندی 11ی یەكێتی لە گەرمیان هەڕەشەی توند لە سەركردایەتی و جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی دەكەن، كە ئەگەر بەو شێوەیە پشتگوێبخرێن كاردانەوەی توندیان دەبێت.

مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی كە سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەرپرسیەتی لە یاداشتێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە و بەناوی مەڵبەند و یەكێتییەكانی گەرمیانەوە نوسراوە، باسی چەند خاڵێك كراوە، كە سەركردایەتی یەكێتی بەرامبەر ناوچەكەیان كردوویەتی و نیگەرانی كردوون، لەوانە دانەنانی هیچ یەكێك لە نوێنەرانی گەرمیان لە پێگە فەڕمییەكانی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستاندا، لەكاتێكدا گەرمیان لە خوێنبەخشین و بەرگریكردندا لە یەكێتی لە ڕیزی پێشەوەدا بووە، وەك لە یاداشتەكەدا هاتووە.

بانگەشەی هەڵبژاردن لە كەلار

لە خاڵێكی دیكەی یاداشتەكەدا باس لە گەڕانەوەی كادیرەكانی سەر بە هاوپەیمانی نیشتمانی كراوە بۆ نێو یەكێتی و نوسراوە”سەرجەم ئەو پلە حزبیانەی بەناوی هاوپەیمانییەوە هاتوونەتەوە بۆ مەڵبەندەكەمان، ڕەتدەكەینەوە كە پێشتر هیچ پلەیەكیان نەبووە، چونكە ئەوەی ئێستا لە دەرەوەی ڕێنمایی مەكتەبی سیاسی و مەكتەبی ڕێكخستنە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی دانەنانی هیچ یەكێك لە نوێنەرانی گەرمیانەوە لە سەرۆكایەتییەكانی هەرێم و وەزیر و پۆستەكانی دیكە، یەكێتییەكانی سنورەكە نیگەرانن لە سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و بڕیاربەدەستەكانی حزبەكەیان.

ئەو سەرچاوەیەكە كە نەیوست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە، ئاماژەی بەوەكرد ئەگەر وەڵامی داواكارییەكانیان نەدەنەوە، هەڵوێستی زۆر توندییان دەبێت، چونكە ئەوان نوێنەرایەتی نزیكەی 500 هەزار خەڵكی سنورەكە دەكەن، كە بەپێی ئەنجامی دواین هەڵبژاردن زۆرینەیان لایەنگری یەكێتیین.

(خەڵك) یەكەم ماڵپەڕ بوو، كە نیگەرانی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی لە دوای كۆبوونەوەكەی ڕۆژی 8ی ئەم مانگەوە بڵاوكردەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەك كاندیدی ئەو حزبە لە سنوری گەرمیان نەكران بە كاندیدی فەڕمی بۆ پۆستە باڵاكان.

کوردستان

گەشتیارە كوردەكان لە توركیا ئازاد كران

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای دەستگیركردنیان لەلایەن پۆلیسی توركیاوە، ژمارەیەك گەشتیاری خەڵكی پارێزگا دهۆك ئازادكران.

بەپێی زانیارییەكان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئەو گەشتیارانە ئازادكراون.

ئەمڕۆ وتەبێژی فەڕمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لایەنە پەیوەندییدارەكانی هەرێمی كوردستانی راسپاردووە بۆئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا قسە بكەن، بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەو گەشتیارانە ئازادبكرێن.

دوێنێ‌ پێنج شەممە، لەكاتی سەردانیكردنی ناوچەی چیاكارای شاری ترابزۆن لە توركیا، گروپێكی گەشتیاری هەرێمی كوردستان بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان و وێنەگرتن پێوەی رووبەڕووی لێدان و توندوتیژی بوونەوە و ژمارەیەكیان دەستبەسەركران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سنوری شارۆچكەی شێخان كچ و كوڕێك كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، كچ و كوڕێك لە شارۆچكەی شێخان كوژران.

پۆلیسی دهۆك بڵاوی كردەوە، بكوژەكە كە برای كچەكە بووە دەستگیركراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

دوای ڕووداوەكە تەرمی هەردووكیان براون بۆ نەخۆشخانەی دهۆك و پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە.. لە كەلار دەستبەسەر بڕێكی زۆر خۆراكی نەشیاودا گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی شارۆچكەی كەلار بڵاوی كردەوە، كە دەستیان گرتووە بەسەر بڕێكی زۆر لە خۆراكی نەشیاو بۆ بەكارهێناندا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی كەلار نوسیویەتی”دەست بەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر خۆراكی لەقوتونراوی قۆپاو و خراپ لەگەڵ بابەتی ئارایشتگای بەسەرچوو لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی كەلارەوە ڕادەگەیەنین”.

دەستبەسەرداگرتنی ئەو خۆراك و كەرەستە نەشیاوانە لەكاتێكدا كە ڕۆژانە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا دەستبەسەر بڕێكی زۆر خۆراك و پێداویستی بەسەرچوودا دەگیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان