ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. پاسدارێكی دیكە كوژرا

خەڵك –بەشی هەواڵ

شەوی ڕابردوو لە شارۆچكەی سەوڵاوا پاسدارێكی خەڵكی قوروە لە لایەن چەكدارانی نەناسراوەوە كوژرا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە “لە ئەنجامی ئەو شەر و تێكهەڵچوونەدا ئەندامێكی سوپای پاسداران بە ناوی محەمەد ئەحمەدی خەڵكی قوروە كوژراوە”.

هەتا كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە هیچ یەك لە حیزبە كوردستانییەكانی دژبەری حكومەتی ئێران بەرپرسیارێتی ئەو شەڕەیان بە ئەستۆ نەگرتووە، لەلایەكی دیكەوە سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە كە ئەو پاسدارە لە كاتی بە جێگەیاندنی ئەركەكانی و بە هۆی تەقینەوەی مین كوژراوە.

سەرچاوەكانی هەنگاو تێكهەڵچوون لەو ناوچەیان پشتڕاست كردووەتەوە، بەڵام تەقینەوەی مین پشتڕاست ناكەنەوە.

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٦ پاسدار لە تێكهەڵچوون لە شارەكانی پیرانشار، سەوڵاوا و جوانڕۆ كوژراون و ٣ پاسداری دیكە بریندار كراون.

ئەوەی تا ئێستا ڕوون بووەتەوە، “پارێزەرانی رۆژهەڵات” بەرپرسیارێتییان لە هێرشەكەی پیرانشار ڕاگەیاندووە، بەڵام هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكانی دیكە ڕانەگەیاندووە.

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش تاووتوێی ڕەوشی ڕۆژئاوا دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی داخراو ساز دەكات بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

بەپێی هەواڵەكە، پێشنیازكراوە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكەی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایش كۆبووەوە، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەكانی ڕوسیا و چین و ئەمریكاوە هیچ بڕیارێكی دەرنەكرد، هەرچەند گرووپی ئەوروپاییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمریكا دەگاتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای توركیا پێكهاتوو لە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە سەردانی توركیا بكەن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، مەبەست لەو سەردانەی شاندی ئەمریكا بۆ توركیا، قایلكردنی ئەنقەرەیە بە ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر منبج و كۆبانێ لە گفتووگۆدان.
هەریەكە لە ڕوسیا و ئەمریكا لەسەر هێڵن بۆ كۆتاییهێنان بە بارگرژییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە سەریانهەڵداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەڕەنسا: ئەمریكا و توركیا داعش درووستدەكەنەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ دەڵێت “ئەو بڕیارانەی ئەمەریكا و توركیا داویانە لە سوریا دەرەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە بۆ سەر ناوچەكە و دەبنە هۆی گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە سوریا و عێراق”.

ئێدوارد فیلیپ لە گوتارێكدا دەشڵێت ” گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە باكووری سوریا و باكووری ڕۆژئاوای عێراقیش لەناوبردنی ئاسایشمانە.”

ناوبراو واشنتنی تۆمەتبار كرد بەوەی ڕێگەی بە هێرشەكەی توركیا داوە و تاكلایەنانە بڕیاری كشاندنەوەی هەزار سەربازی ئەمەریكای لە سوریا داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان