ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئەمڕۆ موچەی یەك وەزارەت دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە موچەی مانگی نیسانی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ موچەی مانگی نیسان”مانگی چوار”ی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان لەكاتێكدایە كە چارەنوسی سێ‌ موچەی ئەمساڵ نادیارە.

ئابوری

“كێشەی كەمئەندامان چارەسەر دەكرێت و مووچەكەیان دابەش دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی كار و كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌‌ حكومەتی هەرێم بڕیاریدا كێشەی‌ ئەو كەمئەندامانە چارەسەر بكات كە مووچەكانیان ڕاگیرابوو.

كوێستان محەمەد وەزیری‌ كار و كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ 21/7/2019 لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتەكەی، تیشكی‌ خستە سەر بەرنامەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران لە بواری‌ چاكسازی‌ و باشتركردنی‌ خزمەتگوزارییەكان و گەڕاندنەوەی‌ ئومێد بۆ هاووڵاتیان بە خزمەتكردنیان‌ و جێبەجێكردنی‌ یاسا.

سەبارەت بە هاوكاری‌ كەمئەندامان و ڕاگیرانی‌ مووچەی‌ ئەو هاووڵاتییە خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی‌ كە پاش تانە لێدان نزیكەی‌ چوار مانگە چاوەڕێی‌ مووچە دەكەن، كۆبوونەوەكە بڕیاریدا لە كۆتایی‌ ئەم هەفتەیەدا سەرجەم ئەو لیستانە ئاڕاستەی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ بكرێن بۆ ئەوەی‌ مووچەكانیان بۆ خەرج بكرێت، ئەوەش پاش گەیشتنی‌ لیستی‌ ناوەكان لە هەردوو پارێزگای‌ هەولێر و دهۆكەوە تا ڕۆژی‌ سێشەممە.

سەبارەت بەو كەمئەندامانەشی‌ كە لە ساڵی‌ 2013ەوە مووچەیان بۆ نەكراوە بەهۆی‌ ڕاگیرانی‌ تەرخانكردنی‌ مووچەوە، كۆبوونەوەكە بڕیاریدا نووسراوێك ئاڕاستەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران بكرێت بۆ وەرگرتنی‌ ڕەزامەندی‌، پاشان بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كاری‌ پێویست ئەنجام بدەن بۆ مامەڵەی‌ هاووڵاتیان.

سەبارەت بە مووچەی‌ چاودێری‌ خێزان ‌و هەژارەكان، كۆبوونەكە بڕیاریدا كاتێكی‌ تایبەت تەرخان بكات بە كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆی‌ مووچەی‌ ئەو توێژانە و تیایدا میكانیزمی‌ گونجاو بۆ گەڕاندنەوە و خەرجكردنەوەی‌ ئەو مووچەیە بۆ كەسانی‌ شایستە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری دارایی زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە دەخاتەڕوو

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە بارەی دواكەوتنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕێگەی (خەڵك)ەوە ڕوونكردنەوە دەدات و دەشڵێت: “تەنها هۆكارەكە بەغدایە”.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسان-ی ئەمساڵ تەنها یەك هۆكاری هەیە ئەوەیش دواكەتنی گەیشتنی پارەیە لە بەغداوە بۆ هەرێم.

وتیشی، “لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق لە پەیوەندیداین، لەم دوو ڕۆژی داهاتوودا چارەسەر دەكرێت و پارەی پێویست بۆ مووچە دەگاتە هەرێم و دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێتەوە”.

بۆ دابین كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، جگە لە پارەی هاوپەیمانان و داهاتی ناوخۆ وەزارەتی دارایی پشت بەدوو سەرچاوەی سەرەكی دەبەستێت ئەوانیش بڕی 378 ملیار دینارە لە داهاتی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان و 521 ملیار دیناری بەغدا.

سەرەڕای ئەوەی حكومەتی هەرێم بەردەوام بەڵێن دەدات مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكات، بەڵام بەردەوام پێدانی مووچە دوادەكەوێت و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی 3 مانگی ئەمساڵی فەرمانبەرا جگە لە پاشەكەوتی ساڵانی ڕابردوو نادیارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە هەولێر ۱٥۰ بتڵی ڕۆن و پێستی مار دەستی بەسەرداگیرا

خەڵك- ئارام سەردار

لەبازگەی دەربەندی گۆمەسپان لەهەولێر ۱٥۰ بتڵی ڕۆن و پێستی مار، كە بۆ مەبەستی تەندروستی و جوانكاری و چارەسەری نەخۆشی ڕیكلامی درۆینەی بۆ دەكرێت، دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەڕایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە، لە بەشی بازگەكانی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) لە بازگەی گۆمەسپان دەستیان بەسەر ۱٥۰ بتڵی بەناو ڕۆن و پێستی ماردا گرت، كە بەنیازبوون داخڵی شاری هەولێری بكەن.

ئاشكراشی كردووە، ۱٥۰ بتڵی ڕۆن و پێستی مار، كە بۆ مەبەستی تەندروستی و جوانكاری و چارەسەری نەخۆشی ڕیكلامی درۆینەی بۆ دەكرێت لە بازگەی گۆمەسپان دەستی بەسەرداگیراوە.

ئاشكراشی كردووە، “كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان هۆشداری دەداتە هاونیشتیمانیان، كە بە ڕیكلامی درۆینە و هەڵبەستراوی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و هەندێك دوكانی بەناو گیایی هەڵنەخەڵەتێن، تەنها ئەو بەرهەمانە بكڕن و بەكاربهێنن، كە ستیكەریان لەسەرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان