ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئەمڕۆ لەسەر موچە و نەوتی هەرێم دوو وەزیر بانگهێشتی پەڕلەمان دەكرێن


خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ هەریەك لە سامر غەزبان، وەزیری نەوت و فواد حسێن، وەزیری دارایی و ئابوری عیراق بچنە پەڕلەمانی عیراق و ڕونكردنەوە لەسەر دۆسییەكانی نەوت و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدەن.

غالب محەمەد، پەڕلەمانتاری فڕاكسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو وەزیرانە پرسیاریان لەسەر بابەتی نەوت و دارایی لێدەكرێت.

وتیشی”هەرێمی كوردستان هیچ بڕە پارەیەك بێجگە لە نەوت ڕادەستی بەغدا ناكات، سەرباری ئەوەی پابەندنەبووە بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەوە، بانگهێشت دەكرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت”.

ئەو پەڕلەمانتارە ڕونیكردەوە، سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش گلەی زۆر دەكرێت لە نێو پەڕلەماندا، چونكە حكومەتی هەرێم پارەی موچەی وەرگرتووە و دابەشی نەكردووە.

سەبارەت بەوەی ئەگەر فواد حسێن لە پەڕلەماندا باسی ئەوەبكات كە پارەكەی ناردووە و حكومەتی هەرێمی دابەشی نەكردووە، ناوبراو وتی”ئەو قسەیە ناكات، چونكە ئەگەر ئەوەبكات، پەڕلەمانی عیراق هەڵوێستی زۆر توندی دەبێت و حكومەتی هەرێم ناچار دەكات موچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەكخۆی دابەش بكرێت، تەنها فواد حسێن دەتوانێت كێشەی موچە چارەسەربكات و باسی ئەوەبكات، كە حكومەتی هەرێم موچەكانی دابەشنەكردووە”.

لە ماوەی ڕابردوودا فواد حسێن ڕایگەیاند، سێ‌ موچەی تەواوی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ناردووە، بەڵام دابەشنەكراوە و دواتر ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، موچەكانیان وەرگرتووە و موچەی مانگەكانی كۆتایی ساڵی 2018یان پێدابەكردووە.

ئابوری

دواین بڕیار لەبارەی گەشتە ئاسمانییەكانەوە دەركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی تـــــا كاتێكی نادیار ڕاگەیاند.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عیراق تـــــا كاتێكی نـــادیـــار ڕاگەیاند، تــــا ئاگاداركردنەوەیەكی تر .

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارەكە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سوور و سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەكان و بارهەڵگر (كارگۆ) ناگرێتەوه.

جەختیشی كردۆتەوە، ‌دەرچوواندنی بڕیارەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی مەترسیداری بارودۆخی‌ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، كە ئەمەش لەچوارچێوەی بەرگیری كردن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دەوڵەتانی كۆمەڵەی ئۆپیك پلەس ڕێككەوتن
نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و عیراق سزا دەدرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
وڵاتانی كۆمەڵەی ئۆپیك پڵەس، كە پێكهاتوون لە وڵاتانی ئۆپیك و ڕوسیا و چەند وڵاتێكی دیكە ڕێككەوتن بۆ مانگی داهاتووش بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكەنەوە و بەوەش نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (بلومبێرگ) بڵاویكردەوە، وڵاتانی كۆمەڵەی ئۆپیك پڵەس لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی ڕێككەوتنەكەیان بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ماوەی مانگی داهاتووش درێژ بكەنەوە.

بەپێی ڕێككەوتنەكەی مانگی نیسان، بڕی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران لەلایەن وڵاتانی بەرهەمێنەری نەوتەوە كەم دەكرێتەوە ئەوەش بۆ ئەوەی پاڵپشتی نرخی نەوت بكات، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە تووشی دابەزینێكی زۆر بووبوو.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، پێشبینی دەكرێت بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگەكانی تەمموز تاوەكو ئەیلول ب بڕی 7.7 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە كەم بكرێتەوە و بەوەش نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە.

هەر بەپێی ئەو ڕێكككەوتنە، ئەو وڵاتانەی تاوەكو ئێستا پابەند نەبوون بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە لە مانگەكانی ئایار و حوزەیران، دەبێت بڕی 100%ی پابەندییەكانیان لە مانگەكانی تەمموز تاوەكو ئەیلول جێبەجێ‌ بكەن و لە پشكی ئەو مانگانە كەمی بكەنەوە.

هەر بەپێی (بلومبێرگ)، بەهۆی ئەوەی عیراق تاوەكو ئێستا پابەندی كەمكردنەوەكە نەبووە، بۆیە دەبێت لەمانگی ئاب (8) ڕۆژانە بڕی 1.3 ملیۆن بەرمیل كەمبكاتەوە.

لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 42 دۆلار و 48 سەنت و نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكا بۆ 39 دۆلار و 20 سەنت بەرزبۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پزیشك و كارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی بایكۆتی دەوام ڕادەگەیەنن


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان لە ئێستادا سەرجەم كارمەندانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردوە و نەخۆشخانەكەیان چۆڵكردووە، داواش دەكەن مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا پێ بدرێت، ئەگەرنا دەوام ناكەن.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ژمارەیەكی زۆر لە كارمەندانی نەخۆشخانەی شار بە هۆی بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەوە دەوامیان جێهێشت و داوا دەكەن لە كاتی خۆیدا مووچەكانیان پێ بدرێت ئەگەرنا دەوام ناكەن.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر بایكۆتی كەرتی تەندروستی پەیوەندی بە د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی و د. ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار-ەوە كرد، بەڵام هیچكام لە پەیوەندیەكان وەڵام نەدرانەوە.

بوونی بایكۆت لە ئێستادا و بەتایبەت كەرتی تەندروستی كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە ئێستا لە ئاستی مەترسیداریە لە شاری سلێمانی.

لای خۆشیەوە، د. ئومێد بە چەند میدیایەكی وتووە، “كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەكەمان مانیان گرت و لەئێستادا ناخۆشخانەی شار-یان چۆڵكردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان