ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند ئاماژەیەکی گرنگ کە لەڕێگەیەوە دەتوانیت بزانیت منداڵەکەت ڕاست دەکات یان فێری درۆ بووە؟

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئاماژەیەکی گرنگ کە لەڕێگەیەوە دەتوانیت بزانیت منداڵەکەت ڕاست دەکات یان  فێری درۆ بووە؟

 

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەنی باوە کاتێک منداڵ نایەوێت ڕاستی بڵێت:

 

– زۆر جوڵاندنی چاو پرتە پرتەکردن لەکاتی قسەکرد

-زۆربەی منداڵان لەکاتی قسەکردندا بەبێ ویستی خۆیان چاویان پرتە پرت دەکات، جگە لەوەی سەریان دادەخەن و چاو نابڕنە چاوت.

 

-جوڵەی ئەندامەکان

-زۆربەی ئەندامەکانی دەمووچاویان دەجوڵێنن و گرژ دەبن تاوەکوو وا خۆیان دەربخەن کە ڕاستن.

 

-ئاماژەی ڕووخسار

-گاز لە لێوی دەگرێت تاوەکوو خۆی بگرێت و هەوڵ بدات ڕاستییەکە بشارێتەوە، یاخوود دەست بردن بۆ لووت و گوێ، یان سەر خوراندن.

-دەست و قاچەکان

-دەست بردن بۆ دواوە و دەست لە پشتی دەهێڵێتەوە، قۆڵی دەخورێنێت، یاری بە قاچی دەکات بە بەردەوامی کاتێکیش پشووی دا بە قاچی دەستی دەجوڵێنێت بە بەردەوامی.

-تۆنی دەنگی

-لەکاتی قسەکردندا تۆنی دەنگی دەگۆڕێت، هەوڵ دەدات وا پیشان بدات کە ئەم ڕاستگۆیە ”ئۆھ ئەوە نانا ئەو وای پێوتم”

-دوبارەکردنەوەی قسەکانت

-کاتێک پرسیاری لێدەکەیت پرسیارەکە دووبارە دەکاتەوە لێت.

ماڵداری

چەند ڕێگەیەکی سرووشتی بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی کوڵمێکی بەرز و جوان

خێزان

كوڵمی بەرز و خڕ یه‌كێكه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی جوانی له‌ ڕوخساردا، كۆمه‌ڵێك رێگاش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری كوڵمه‌كانت گه‌وره‌ ده‌ربخه‌یت:

 

-میكیاژ به‌كار بهێنه‌ له‌ رێگه‌ی لێدانی بۆدره‌ی دره‌وشاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كوڵمه‌كانت گه‌وره‌تر ده‌ربخات و بیاندره‌وشێنێته‌وه‌.

-رۆژانه‌ چه‌ند خوله‌كێك دابنێ بۆ وه‌رزشی یۆگا بۆ روخسارت، بۆنمونه‌ كوڵمه‌كانت به‌ ده‌ستت به‌رز بكه‌ره‌وه‌، یاخود بۆ چه‌ند خوله‌كێك پێبكه‌ینه‌.

-رۆژانه‌ 3 كه‌وچك كونجی بخۆ، دواتر له‌ ماوه‌ی مانگێكدا هه‌ست به‌ گۆڕانكاریه‌كه‌ی ده‌كه‌یت.

-كه‌وچكێك شمڵی بكه‌ره‌ ئاوه‌وه‌ تا ده‌بێت به‌ هه‌ویرێكی گونجاو، پاشان بیده‌ له‌ كوڵمه‌كانت و  بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك پێوه‌ی بشێله‌، پاشان ده‌توانیت بیشۆیته‌وه‌.

-چه‌ره‌سات و به‌تایبه‌تیش باده‌م زۆر بخۆ، چونكه‌ ئه‌و زه‌یته‌ی تێیدایه‌تی كوڵمه‌كانت گه‌وره‌ ده‌كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند زانیاریەکی گرنگ کە هەموو دایکێک بۆ کۆرپەی تازە لەدایکبوو پێویستە بیزانێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی گرنگە کە هەموو دایکێک بۆ کۆرپەی تازە لەدایکبوو پێویستە بیزانێت:

 

-بەر لە هەموو شت گرنگە لە ئاماژەکانی جەستەی کۆرپەکەت تێبگەیت و لێوەی فێرببیت کە چی دەوێت

-کاتێک شیری پێدەدەیت گرنگە کە دەستت لە بن سەری دابنێیت

-گەر ویستت لەخەو هەڵی بستێنیت، ختوکەی بدە

-کۆرپە پێویستە لە ڕۆژێکدا ٨ بۆ ١٢ جار شیری پێبدەیت، واتە ٢ بۆ ٣ کاتژمێر جارێک، گەر برسی بوو نیشانەکەی بزانە کە ڕەنگە پەنجەی خۆی بمژێت یان بگری.

-پێویستە سەرەتا تەنها بە ئیسفنجی نەرم کۆرپەکەت بشۆریت

-دەتوانیت جێگایەکی وەک ڕحمی دایکی بۆ درووستبکەیت کە ئاسوودە تێیدا بخەوێت

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند بیرۆکەیەکی بەسوود بۆ کاری ناوماڵ کە ئاسانکاری زۆرت بۆدەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی بەسوودە بۆ کاری ناوماڵ کە ئاسانکاری زۆرت بۆدەکات:

-توڵێكی ئیسفنجی بكە بە دیواری گەراجەكەتەوە بۆی لەكاتی درگا كردنەوەی سەیارەكەت درگاكە بەر دیوارەكە نەكەوێت و نەڕوشێت. وەك لە وێنەكەدا دیارە

-بۆئەوەی درگای نێوان ژوورەكان دانەخرێت ورێگە لە ئیشەكانت نەگرێت دەتوانی لاسیكێكی پارە وەك لە وێنەكەدا دیارە بە سویچی درگاكەوە بكەیت.


-بۆلێكردنەوەی بنێشت بە جل و فەرشەكەتەوە دەتوانی پارچەیەك سەهۆڵی بخەیتەسەر تا بنێشتەكە رەق بێت و بە ئاسانی لێدەبێتەوە.


-ئەگەر چاڵی بچوكی جێگە نینۆكت هەبو بە دیوارەكەوە بە سابون بەسەریا بهێنە تا شوێنەكەی دیار نامێنێت.


-سابونی رەقی بەسەر كەلوپەلە تەختەكاندا بهێنە بۆ ئەوەی بریقەداربێت.


-پارچەیەك لاسیك بخە سەر برغوەكە پاشان درێل بەكاربهێنە بۆی نەجوڵێت , وەك لە وێنەكەدا دیارە


-بۆ كۆكردنەوەی مووی قژ و توكی جەستە كە دەكەوێتە سەر فەرش و قەنەفەكان ماسیحەی بچوک بەكاربهێنە.

– بۆ پاککردنەوەی ماکرۆیڤ کەمێک لیمۆ و دارچینی تێکەڵ بکە و بۆ ٥ خولەک کاری پێبکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان