ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چۆن پێستی مردووی قاچ (كالسوس) لادەبەیت

خێزان

كالسوس ئەو پێستە رەشە مردوەیە كە لەدەوری پەنجەی قاچ و بنەپێ‌ بەزۆری دروست دەبێت، ئەمەی خوارەوە ڕێگای سرووشتییە بۆ لابردنی كالسوس:

 

-كالسوس چییە؟

دروستبونی كالسوس بەهۆی پەستانی زۆر و بەركەوتنەوەیە كەوا لە پێستە زیندوەكە دەكات لەناوی بەرێت و پێستەكەش بۆ پارێزگاری لەخۆی توێژاڵێكی رەق دروستدەكات كە شێوەیەكی ناشرینی هەیە و زۆربەی كات گوێی نادەینێ‌ و هەوڵدەدەین بیشارینەوە، بەڵام لێرەدا چەن چارەسەرێكی ئاسان و سروشتی هەیە كە دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە لەو پێستە مردووە رزگارت بێت كە چیتر پێویستت بە شاردنەوەی قاچت نابێت، ئەوانەش:

 

-پیازی تەركراو بە سركە

-لەكۆنەوە پیاز وەك چارەسەرێكی سروشتی بۆ زۆربەی نەخۆشیەكان بەكارهاتوە، كە كاریگەریەكی زۆری هەیە پیازێك لەت لەت بكەو بیكە ناو سركەوە تا بەتەواوی هەڵیمژێت پاشان بیدە لە شوێنی پێستە شەق بوەكەو بە برینپێچێك بیپێچە، گۆرەویەك لەپێكەو تا بەیانی بەوشێوەیە بیهێلەرەوە، بەیانی دەبینیت شوێنەواری پێستە مردوەكان هەڵدەوەرێن و نامێنێت.

 

-لیمۆ

-ئاوی لیمۆ زۆرلەوە كاریگەرترە كە بیری لێدەكەیتەوە، تەنها قاشێك لیمۆ بخە سەر پێستە مردوەكان و ماوەیەك لێی بخشێنە چەند جارێك ئەوە دووبارە بكەرەوە دەبینی پێستە رەق و مردوەكان شوێنەواریان نامێنێت.

تەندروستی

چەند خویەک کە وادەکات کێشت زیاد نەکات هەرچەندە گەر زۆریش بخۆیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خویەکە کە وادەکات کێشت زیاد نەکات هەرچەندە گەر نانیش زۆر  بخۆیت:

 

-نانخواردن بە هێواشی وادەکات هەرچەندە زیاتریش بخۆیت جەستەت کالۆری کەمتر وەربگرێت و زووتریش هەست بە تێری بکات.

– لەجیاتی کۆلا و هاوشێوەکانی خواردنەوەی سرووشتی بخۆرەوە

– ئاو زۆر و بەبەردەوامی بخۆرەوە

– لە ژوری ڕوناکدا نان بخۆ، وادەکات خواردنی تەندرووستتر بخۆیت.

– بنیشتی نەعنا بجو کە وادەکات هەست بە تێری بکەیت

– نانی بەیانیانت بیر نەچێت، چونکە ژەمێکی گرنگە و سوودی بۆت هەیە

– هێلکەی کوڵاو بخۆ، چونکە هەم هەست بە تێری دەکەیت و هەم قەڵەو نابیت

– بەدیار تەلەفیزیۆن و مۆبایلەوە نان مەخۆ، چونکە ئاگاداری نانەکە نابیت و زۆر دەخۆیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کارێکی باش دەکەیت گەر شەوان بەر لە خەوتن یەک کەوچک هەنگوین بخۆیت، ئەمەش هۆکارەکەی

خێزان

کارێکی باش دەکەیت گەر شەوان بەر لە خەوتن یەک کەوچک هەنگوین بخۆیت، ئەمەی خوارەوە هۆکارەکانیەتی:

 

-دەبێتە هۆی ئەوەی خەوێکی باش و تەندرووستت هەبێت

– پەستانی خوێنت دادەبەزێنیت

– ڕێژەی چەوری لە خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە و سوڕی خوێن ئاسایی دەبێت

-سستمی بەرگری جەستەت بەهێز دەکات

-دەبێتە هۆی ئەوەی لە کاتی خەویشدا چەوری بسوتێت و کێشت داببەزێت

 

-چرچی پێست ناهێڵێت و ساف و جوانی دەکات

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەرزی پەستانی خوێن چییە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرزی پەستانی خوێن كە بەزۆری لەناو خەڵكدا بە(زەخت) ناسراوە، یەكێكە لە نەخۆشیە بڵاوەكان، كاتێك كەسێك پەستانی خوێنی بەرز دەبێتەوە كە خوێن دژی ئاڕاستەی دەمارەكانی خوێن دەجوڵێت، پەستانی خوێنی كەسێكی ئاسای (120/80) (١٢/٨) بەڵام ئەم ڕێژەیە بەپێی كەس و ڕەگەزو تەمەن و زۆر هۆكاری تر دەگۆڕێت، بەرزبوونەوەی پەستانیخوێ نمەترسیدارە، چونكە مەترسی جەڵتە و مردن زیاد دەكات.

د.عەبدولواحید محەمەد ساڵح، پسپۆڕی پزیشكی هۆكارەكانی توشبوونی بەم نەخۆشییە بەم شێوەیە پۆلێن كردووە:

1_قەلەقی و دڵەڕاوكێ و فشاری دەروونی.
2_تەمەن، بەزۆری لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا زیاتر دەبێت.
3_بۆماوەی ئەگەر هاتوو لە مێژووی خێزانەكەیدا هەبێت.
4_زیاد بونی كێشی لەش و قەڵەوی.
5_جگەرە و نێرگەلە كێشان.
6_خواردنەوەی مەی وكحول.
7_ زۆر خواردنی ئەو خۆراكانەی كە چەوری و سوێری زۆریان تێدایە.
8_ ژینگە.

هەروەها نیشانەكانیشی بەم شێوەیە باسی كردووە:

1_سەر ئێشە.
2_هەناسە كورتی.
3_لووت پژان.
4_سەرگێژبوون.
5_هەستكردن بە گەرما.
6_ئازاری سنگ.
7_گۆڕانی بینین.
8_خوێن لە ناو میزدا.

سەبارت بە چارەسەرەكانیش وتویەتی”بۆ ئەوانەی كە بووە بە نەخۆشییەكی درێژ خایەن لەگەڵیاندا پێویستە دەرمان بەكار بهێنن و ئاگاداری خۆراكیان ببن و رۆژانە هەوڵبدەن مەشق و راهێنان بەباشی ئەنجام بدەن.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان