ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

کۆمەڵێک کێشەی تەندرووستی باوی جەستە کە تەنها لە ڕێگای نینۆکەکانتەوە دەتوانیت بیزانیت

خێزان
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کێشەی تەندرووستی باوی جەستە کە تەنها لە ڕێگای نینۆکەکانتەوە دەتوانیت بیزانیت:

-نینۆكی زەردهەڵاتوو یاخود سپی هەڵهاتوو:
 

-بەپێی لێكۆلینەوەكان نینۆكی زەردهەڵاتوو لەوانەیە  نیشانەی چەند نەخۆشیەكی ترسناكبێت وەك كەم خوێنی و نەخۆشی دڵ و نەخۆشی جگەر، هەروەها ئەونینۆكانەی سپی هەڵاتوون و چواردەورەكەی تاریك و رەشە نیشانەی نەخۆشی هەوكردنی جگەرە.

-پەڵەی وردی سپی
 

-بەپێچەوانەی ئەوەی سەرەوە پەڵەی وردی سپی لەسەر نینۆك نیشانەی نینۆكێكی تەندروستەو جێگەی هیچ نیگەرانیەك نیە بەڵكو لەوانەیە تەنها بەهۆی پەستانێكی كەمەوە دروست بوبێت و خۆی بە پێی كات نامێنێت و هیچ زیانێكی تەندروستی نیە.

-زەردبونی نینۆك
 

-زەردبونی نینۆك وەك لە وێنەكەدا دیارە لەوانەیە نیشانەی نەخۆشی گواستراوەبێت یاخود میكرۆب و دەردراو، زۆربەی كاتیش بەهۆی جگەرەكێشانەوە روو دەدات، بەڵام لەهەندێ حاڵەتدا لەوانەیە نیشانەی هەندێک‌ نەخۆشی ترسناك بێت وەك نەخۆشی غودەی دەرەقی یاخود نەخۆشی شەكرە و گورچیلە هتد.

-شینبونەوەی نینۆك
 

-شینبونەوەی نینۆك مانای وایە كە جەستە ئۆكسجینی تەواوی بۆ ناچێت و پەیوەندی بە سیەكان و نەخۆشی دڵەوە هەیە.

-زبربون و لەت بونی نینۆك

-ئەگەر وازلە هۆكارە بۆماوەییەكان بهێنین ئەوە زبری و لەتبونی نینۆكەكان لەوانەیە نیشانەی نەخۆشی سەدەفیە بن یان هەوكردنی جومگەكان.

-لاوازی نینۆك و زوو شكاندنی

-ئەمەیان شتێكی بەربڵاوە لای زۆربەی خانمەكان روودەدات كە مەترسیدار نیەو بەهۆی پەستان یان ئیشكردن و قاپ شوشتنەوە روودەدات.

تەندروستی

چەند خویەک کە وادەکات کێشت زیاد نەکات هەرچەندە گەر زۆریش بخۆیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خویەکە کە وادەکات کێشت زیاد نەکات هەرچەندە گەر نانیش زۆر  بخۆیت:

 

-نانخواردن بە هێواشی وادەکات هەرچەندە زیاتریش بخۆیت جەستەت کالۆری کەمتر وەربگرێت و زووتریش هەست بە تێری بکات.

– لەجیاتی کۆلا و هاوشێوەکانی خواردنەوەی سرووشتی بخۆرەوە

– ئاو زۆر و بەبەردەوامی بخۆرەوە

– لە ژوری ڕوناکدا نان بخۆ، وادەکات خواردنی تەندرووستتر بخۆیت.

– بنیشتی نەعنا بجو کە وادەکات هەست بە تێری بکەیت

– نانی بەیانیانت بیر نەچێت، چونکە ژەمێکی گرنگە و سوودی بۆت هەیە

– هێلکەی کوڵاو بخۆ، چونکە هەم هەست بە تێری دەکەیت و هەم قەڵەو نابیت

– بەدیار تەلەفیزیۆن و مۆبایلەوە نان مەخۆ، چونکە ئاگاداری نانەکە نابیت و زۆر دەخۆیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کارێکی باش دەکەیت گەر شەوان بەر لە خەوتن یەک کەوچک هەنگوین بخۆیت، ئەمەش هۆکارەکەی

خێزان

کارێکی باش دەکەیت گەر شەوان بەر لە خەوتن یەک کەوچک هەنگوین بخۆیت، ئەمەی خوارەوە هۆکارەکانیەتی:

 

-دەبێتە هۆی ئەوەی خەوێکی باش و تەندرووستت هەبێت

– پەستانی خوێنت دادەبەزێنیت

– ڕێژەی چەوری لە خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە و سوڕی خوێن ئاسایی دەبێت

-سستمی بەرگری جەستەت بەهێز دەکات

-دەبێتە هۆی ئەوەی لە کاتی خەویشدا چەوری بسوتێت و کێشت داببەزێت

 

-چرچی پێست ناهێڵێت و ساف و جوانی دەکات

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەرزی پەستانی خوێن چییە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرزی پەستانی خوێن كە بەزۆری لەناو خەڵكدا بە(زەخت) ناسراوە، یەكێكە لە نەخۆشیە بڵاوەكان، كاتێك كەسێك پەستانی خوێنی بەرز دەبێتەوە كە خوێن دژی ئاڕاستەی دەمارەكانی خوێن دەجوڵێت، پەستانی خوێنی كەسێكی ئاسای (120/80) (١٢/٨) بەڵام ئەم ڕێژەیە بەپێی كەس و ڕەگەزو تەمەن و زۆر هۆكاری تر دەگۆڕێت، بەرزبوونەوەی پەستانیخوێ نمەترسیدارە، چونكە مەترسی جەڵتە و مردن زیاد دەكات.

د.عەبدولواحید محەمەد ساڵح، پسپۆڕی پزیشكی هۆكارەكانی توشبوونی بەم نەخۆشییە بەم شێوەیە پۆلێن كردووە:

1_قەلەقی و دڵەڕاوكێ و فشاری دەروونی.
2_تەمەن، بەزۆری لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا زیاتر دەبێت.
3_بۆماوەی ئەگەر هاتوو لە مێژووی خێزانەكەیدا هەبێت.
4_زیاد بونی كێشی لەش و قەڵەوی.
5_جگەرە و نێرگەلە كێشان.
6_خواردنەوەی مەی وكحول.
7_ زۆر خواردنی ئەو خۆراكانەی كە چەوری و سوێری زۆریان تێدایە.
8_ ژینگە.

هەروەها نیشانەكانیشی بەم شێوەیە باسی كردووە:

1_سەر ئێشە.
2_هەناسە كورتی.
3_لووت پژان.
4_سەرگێژبوون.
5_هەستكردن بە گەرما.
6_ئازاری سنگ.
7_گۆڕانی بینین.
8_خوێن لە ناو میزدا.

سەبارت بە چارەسەرەكانیش وتویەتی”بۆ ئەوانەی كە بووە بە نەخۆشییەكی درێژ خایەن لەگەڵیاندا پێویستە دەرمان بەكار بهێنن و ئاگاداری خۆراكیان ببن و رۆژانە هەوڵبدەن مەشق و راهێنان بەباشی ئەنجام بدەن.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان