ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند وێنەیەک کە بەرامبەرە بە هەزار وشە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی ناوازەیە کە ڕێک سەلمێنەری ئەو قسەیەیە کە دەڵێت “وێنەیەک بەرامبەر بە هەزار وشەیە”:

 

-Dr. Ted Rummel لە ئەمریکا هەرچەندە توشی شەلەل بووە، بەڵام لەسەر کورسیەکی تایبەت بەردەوامە لە کارەکەی و نەشتەرگەری دەکات بۆ نەخۆشەکانی.

-ئەم کچە لە ژاپۆن تەمەنی ٣٢ ساڵە و دەڵێت ڕۆژانە ٣٢ جار ناچارم ناسنامەکەم پیشان بدەم تا باوەڕم پێبکەن تەمەنم ١٣ ساڵ نییە.

-خۆشەویستی دایک

-چی بە دایکم بڵێم؟

-کاتێک ئەو دیاریەت پێدەگات کە ساڵانێکە چاوەڕێیت

-مرۆڤێکی ناوازە

-کاتی پشووە

-گەر باوکت جادووباز بێت ئەمە دەردەچێت

-پێویستە ئێمەش تاقی بکەینەوە

-بەچکە کوندە بەپویەکی ئازا ڕێگەی لە پۆلیسێک گرتووە

-سەگێکی بەختەوەر

-دەستپێکی ژیانێکی دورودرێژی کیسەڵی دەریا

-ئاهەنگی سەری ساڵ بۆ هەموان

-منداڵ ڕەگەزپەرستی نازانێت

ژیاندۆستی

١٠ بیرۆکەی ناوازە بۆ گەرماوەکەت کە دڵنیاین هەر لەم ڕۆوە تۆش جێبەجێیان دەکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بیرۆکەی سادە و ئاسان و جوانە بۆ گەرماوەکەت کە دەتوانیت تۆش بە کەرەستەی ماڵەوە دروستی بکەیت و سودی لێببینیت:

 

دروستکردنی شوێن بۆ کەلوپەلەکانت بە جام

تاقێکی سادە و جوان کە زۆر کارت بۆ ڕادەپەرێنێت

دیواری موگناتیسی بۆ کەرەستە زۆرەکانت

تاقی سادە بەڵام جوان

دانانی سەبەتە بۆ شتەکانت

گرەی چێشتخانە بۆ شتهەڵواسین لە گەرماو

تاقێک بە تەختە

ڕاستەی موگناتیسی بۆ شتە وردەکانت

ئەم جۆرە سەرە بۆ مەعجونی ددانەکەت دابنێ

مەعجونی ددان بکەرە ناو فوڵچەی شت سڕین و نێوان کاشی گەرماوەکەتی پێ پاک بکەرەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی گرنگ بۆ ڕۆژی ڕەش سوودی لێدەبینیت

خێزان

کاتێک بۆ چادرگەی دیدەوانی یان هەر هۆیەکی دیکە دەکەویتە دارستانەوە، کۆمەڵێک زانیاری گرنگ هەیە کە پێوسیتە بیزانیت بۆ ئەوەی لە کاتی خراپ دا کە لە کوردەواری بە ڕۆژی ڕەش ناسراوە فریات بکەوێت:

 

-پاکەتی هێلکە یان هەر کارتۆنێکی دیکە کە پێتە بۆ ئاگرکردنەوە بەکاربهێنە.

-بۆئەوەی جەستەت باشتر گەرم بێتەوە گیا بکەرە نێوان جلەکانتەوە

-بۆ دەستکەوتنی ئاوی پاک، ئاوە پیسەکە بکەرە دەفرێک و پارچەیەک قوماشی پێوە بکە بۆ دەفرێکی نزمتر، لە ماوەی کاتژمێرێکدا ئاوی پاکت بەدەستدەگات.

-مێش و مێشوولە حەزیان بە بۆنی گژ و گیایی سوتاو نییە.

-مەعجوننی ددان بدە لە شوێنی پێوەدانی مێشوولە

-بەو پێیەی پێوەدانی مار یەکێکە لە ئەو مەترسیانەی ئەگەری زۆرە کە ڕوبەڕوت بێتەوە، گرنگە کە ئەم زانیاریانەت هەبێت:

-ماری ژەگراوی جێگەی دوو کەڵبەکەی جێدەهێڵێت، لە کاتێکدا مارێک کە ژەهراوی نەبێت دانەکانی بەیەکسانی دەردەکەوێت.

-پێستی ماری ژەهراوی ڕەقتر و زبرترە لە پێستی ماری بێ ژەهر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٨ کاری ناوازە کە جەستەمان ڕۆژانە بۆخۆی ئەنجامی دەدات

خێزان

جەستەی مرۆڤ دەرئاسا (موعجیزە)یەکی تەواوەتییە کە بەردەوام زانیاری نوێی و شتی سەیر و سەمەرەی تێدا دەدۆزرێتەوە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لە زانیاریەکانە لەسەر جەستەت:

 

– ڕۆژانە نزیکەی ٧٠ بلیۆن خانە لە جەستەماندا دەمرن  و خانەی نوێ دروستدەبێت، خڕۆکە سورەکان هەر ٣ مانگ جارێک نوێ دەبنەوە، هەندێ خانەی جەستە درەنگتر نوێدەبنەوە بە جۆرێک لە ماوەی ١٠ ساڵدا زۆربەی خانەکانی جەستەمان نوێدەبنەوە، هەندێک لە خانەکان بەتایبەت لە مێشکدا ١٠٠ ساڵ زیاتر دەژی.

 

– ناوکی مرۆڤ پیسترین شوێنی جەستەیە و بانکێکە بۆ میکرۆب، کە ژینگەیەکی تایبەت بە خۆیان دروستکردووە.

 

– ئەو ترشەڵۆکەی لە گەدەماندا هەیە پلەی گەرمی ٣٧ ی هەیە و دەتوانێت کۆینێکی ئاسن بتوێنێتەوە.

 

– گۆڕانکاری لە هەستی مرۆڤدا کاریگەری لەسەر ئەو زانیاریانە هەیە کە لە مێشکدا هەڵی گرتووە، بۆنمونە گەر توشی خەفەتێکی زۆر ببێت بەشێک لە زانیاریەکان دەسڕێنەوە.

– شیری دایک پێکهاتەکەی خۆی دەگۆڕێت، کە ئەمەش وادەکات منداڵ هەموو جۆرە خواردنێکی پێوسیتی پێبگات بە پێی جۆری خواردنی دایکەکە.

 

– جەستی ئێمە لە بەیانیاندا بەرزترە و کێشمان کەمترە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی شەوانە جەستەمان ئاوی زیادە و ماددە زیادەکان فڕێ دەداتە دەرەوە.

– لە دەمدا زیاتر لە ١٠ هەزار هەستە ئەندام هەیە کە هەستی تامکردنمان پێدەبەخشێت، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی سەلماندووە کە بە شێکی زۆر لەو هەستە ئەندامانە لە دڵیشماندا بونیان هەیە و دڵیش کاریگەری هەیە لەسەر هەستی تامکردن.

– گەر ڕەنگە تەواوکاریەکان  لە گەڵ یەکدا تێکەڵبکەیت، لە ئەنجامداچاوت بە ڕەنگی سپی دەیبینێت.

 

لەم ڤیدیۆیەدا زانیاری زیاتری تێدایە لەسەر ڕەنگە تەواوکاریەکان:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان