ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

گەر تا ئێستا بەمجۆرە باینجانت سوور نەکردۆتەوە، ئەوا تۆ هەڵە بویت!

خێزان

باینجان خوارده‌مه‌نیه‌كی ته‌ندروسته‌، به‌ڵام له‌ كاتی سوركردنه‌وه‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆنێكی زۆر هه‌ڵده‌مژێت و به‌هۆی ئه‌و چه‌وریه‌وه‌ به‌شێكی زۆر له‌و سوده‌ی له‌ده‌ستده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانیت به‌ شێوازێكی دیكه‌ سوری بكه‌یته‌وه‌.

وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌ی خواره‌وه‌دا ڕونكراوه‌ته‌وه‌ پێویسته‌ پێشتر كه‌مێك باینجانه‌كه‌ بكه‌یته‌ سه‌ر ئاگر و سه‌ری بده‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك بسوتێت كه‌ به‌وه‌ش چینێك دروستده‌كات رێگرده‌بێت له‌ هه‌ڵمژینی رۆن، پاش ئه‌وه‌ ده‌توانیت كه‌مێك ڕۆنی لێبده‌یت و سوری بكه‌یته‌وه‌.

باشتریشه‌ له‌ كاتی سوركردنه‌وه‌ی باینجاندا توێكڵه‌كه‌ی لێنه‌كه‌یته‌وه‌ چونكه‌ سودی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاسن.

ریکلام

ژیاندۆستی

چەند تاکتیکێکی سایکۆلۆژی بۆ ئەوەی ئەوەی دەتەوێت بەدەستی بهێنیت و کاریگەری لەسەر بەرامبەر درووستبکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی سایکۆلۆژیە بۆ ئەوەی ئەوەی دەتەوێت بەدەستی بهێنیت، هەتا کاریگەری لەسەر بەرامبەر درووستبکەیت:

 

-گەر دەتەوێت ئامۆژگاریەکانت کاریگەری زیاتر درووستبکات لەسەر بەرامبەرەکەت، ئەوا لەنێو ئەو قسانەدا بڵێ “باوکت یاخود باپیرت هەمان ئامۆژگاری کردوویت”

– گەر دەتەوێت داوای شتێک لە کەسێک بکەیت، لەو کاتەدا بیکە کە ماندووە، بۆنمونە گەر دەتەوێت ڕۆژێک مۆڵەت لە بەڕێوبەرەکەت وەربگریت. لە کۆتایی ڕۆژەکەدا بچۆرە لایی و داوای لێبکە.

– دەتوانیت لەڕێگەی جەستەتەوە وابکەیت کە هەستێکی تایبەت بۆخۆت درووستبکەیت کە دەتەوێت، بۆنمونە گەر دەتەوێت هەستی توڕەیت هەبێت، ددانت جیڕ بکەرەوە و ناوچەوانت گرژ بکە و ١٠ چرکەیەک تەماشای شتێکی دیاریکراو بکە.

 

– کاتێک دەچیت بۆ دیمانەی کار یان هاوشێوەکانی، ئەوا زۆر گرنگی بە جلوبەرگەکانت بدە، چونکە لێکۆڵینەوەکان سەلماندویتی کە ئەو جۆرە کەسانە سەرنجڕاکیشترن و ئەگەری وەرگرتنی کارەکەیان زۆر زیاترە.

-گەر لە شتێکی قورس تێنەگەشتیت، هەوڵبدە ئەو بابەتە بۆ کەسێکی دیکە باس بکەیت، بەو جۆرە باشتر لە مێشکتدا دەمێنێتەوە.

 

-دەتوانیت کەڕێگەی تۆقەکردنەوە کاریگەری درووستبکەیت، هەوڵبدە دەستت لە سەرەوە بێت کەمانای زیاتر متمانەبەخۆبوون و کاریگەری درووستکردنی زیاترە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کچێکی لاواز و کچێکی خەپە هاوڕێن، بزانە چی ڕوودەدات

خێزان

کچێکی لاواز و کچێکی خەپە لە کۆلێژێک بەیەکەوە وەردەگیرێن و لە بەشەناوخۆیی بەیەکەوە دەژین، ئەوان بە کاریکاتێر وێنایی ژیانی خۆیان دەکەن و لایەنە باش و خراپەکانی لاوازی و خەپەیی نیشان دەدەن:

 

لاوازەکە هەرچی بخوات قەڵەو نابێت، لەکاتێکدا خەپەکە یەک تۆز شت بخوات یەکسەر کێشی زیاد دەبێت

ئەم دوو کچە هەندێکجار لە کێشەکانی یەکدی دەربارەی کێش تێناگەن!

لە فرۆشگاکانی جلوبەرگ سایزی بچوک شتی زۆر زیاتری لێیە وەک لە سایزی گەورە

بەڵام لەکاتی داشکاندن شتی سایزی گەورە زۆر زیاترە

کاتێک دەچنە دەرەوە، لاوازەکە بەردەوام هەڵدەلەرزێت و سەرمایەتی، لەکاتێکدا خەپەکە کێشەی نییە

بەڵام لەپاسدا خەپەکە جێگایی جانتاکەی نابێتەوە و لەسەر کۆشی دایدەنێت

یەکیان دەیەوێت کەمێک کێشی زیاد بکات و یەکێکیشیان دەیەوێت دایببەزێنێت، ئەوان هاوکاری یەکدی دەکەن

هەریەک لەم دوو کچە جوانی تایبەتی خۆیان هەیە

بۆیە ڕەگەزی بەرامبەریش حەزی لە پێچەوانەی خۆیەتی، ئەوەش سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ئێمەی مرۆڤ بە جیاوازیەکانمانەوە جوانین

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

زاناکان گورچیلەی دەستکردیان درووستکردووە کە ژیانی هەزاران کەس ڕزگار دەکات

خێزان

گورچیلە یەکێکە لەو ئەندامە گرنگانەی مرۆڤ کە زۆر پێویستە، ھەریەکە لە گورچیلەکان نزیکەی ٤ ئینج و نیو درێژە و قورساییەکەشی نزیکەی ١٤٠ گرام دەبێت، ڕۆژانە گورچیلەکانمان زیاتر لە ١٨٢ لیتر خوێن دەپاڵێون. 

بەپێی داتاکان ١٠٪ی خەڵک لە جیهاندا کێشەی گورچیلەی هەیە و لەکارکەوتنی گورچیلەکانیش یەکێکە لە کێشە باوەکان، بەڵام لە داهێنانێکی نوێدا لە لایەن زانکۆی  Vanderbilt لە ئەمریکا تواندراوە گورچیلەی دەستکرد درووستبکرێت کە لە تاقکردنەوەکاندا سەرکەوتوو بووە.

گورچیلە دەستکردەکە لە ١٥ چیپسی زیرەک پێکهاتووە کە خوێنی ناو جەستە دەپاڵێون و هەمان کاری گورچیلەکان ئەنجام دەدەن.

هاوکات ئامێرەکەش لە ماددەی سرووشتی پێک هاتووە تا بتوانێت لەگەڵ جەستەدا هەڵبکات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان