ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەمریكا دەستیلەكاركێشایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەستلەكاركێشانەوەی باڵیۆزی وڵاتەكەی لە ئەمریكا ڕاگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەستلەكاركێشانەوەی كیم داروچ باڵیۆزی وڵاتەكەی لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕاگەیاند، ئەویش دوای ئەوەی لەچەند جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەتوندی هێرشیكردبووە سەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و بەگێل و هەرزە وەسفی كردبوو.

لە ڕاگەیەندراوێكیشدا كیم داروچ باڵیۆزە دەستلەكاركێشاوەكەی بەریتانیا ڕایگەیاند، بارودۆخی ئێستا بەجۆرێكە كە مەحاڵە بتوانێت تیایدا ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات.

هەروەها ئەوەشیخستووەتەڕوو، سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكات لەماوەی ڕابردوودا كاری لەگەڵدا كردوون بەتایبەتیش ئەو تیمە دیپلۆماتییەی كە لە واشنتۆن هاوكاری بوون.

جیهان

ژنە داعشێك حكومەتی نەرویجی هەڵوەشاندەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەر وەرگرتنەوەی ژنە داعشێك كە لەگەڵ دوو منداڵەكەیدا گەڕێنرانەوە ئەو وڵاتە، پارتی پێشكەوتن لە حكومەت كشایەوە و بەوەش حكومەت هەڵوەشایەوە.

سیڤ یەنسن سەرۆكی پارتی پێشكەوتن لەگەڵ ئێرنا سۆلبێرگ سەرۆك وەزیرانی نەرویج كۆبووەوە و دوای ئەوە كشانەوەی پارتەكەی لە حكومەت ڕاگەیاند.

سیڤ یەنسن سەرۆكی پارتی پێشكەوتن ڕایگەیاند:”دەتوانین پێشوازی لە منداڵەكان بكەین، بەڵام سازش لەسەر كەسانێك ناكەین كە خۆبەخشانە پەیوەندییان بە ڕێكخراوێكی تیرۆریستییەوە كردووە. من ئەوە دەكەم، چونكە ئەوە تاكە ڕێگەی ڕاستە بیگرمەبەر”.

سیڤ یێنسن ڕاشیدەگەیەنێت:”نەمتوانیوە بەشی زۆری سیاسەتەكانی لەنێو حكومەتدا جێبەجێ بكات”.

ئەمەش لە كاتێكدایە، سەرۆك وەزیرانی نەرویج كە سەر بە پارتی پارێزگارانە، بەرگریی لە بڕیاری وەرگرتنەوەیان دەكات.

سیڤ یێنسن، سەرۆكی پارتی پێشكەوتنە كە پارتێكی دژە كۆچبەرانە و ڕەخنە لە بڕیارەكە دەگرێت و باس لەوە دەكات، “ئەم بڕیارەی سەرۆك وەزیران سەلماندی كە پارتی پارێزگاران تەنیا و تەنیا بیر لە بەرژەوەندییە بەرتەسكەكانی پارتەكەی دەكاتەوە لەسەر حسابی بەرژەوەندیی گەل و وڵات”.

جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو ژنێكی نەرویجی كە هاوژینی تیرۆریستێكی كوژراوی داعش بوو، لەگەڵ دوو منداڵەكەی لە كەمپی هۆڵی ژێر دەستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە لە ڕێگەی ؤەوە برانەوە نەرویج.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران، سێ‌ ملیۆن دۆلار وەك خەڵات بۆ كوشتنی ترەمپ تەرخان دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسی (ئێسنا)ی ئێرانی باس لە تەرخانكردنی 3 ملیۆن دۆلار دەكات لەلایەن ئەندامێكی پەڕلەمانی وڵاتە كە “وەك خەڵات دەدرێت بەو كەسەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەكوژێت”.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئاژانسی (ئێسنا)ی نیمچە فەرمی ئێرانی لە زاری ئەحمەد حەمزە، ئەندامی ئەنجوومەنی شورای ئێرانی (پەڕلەمان) بڵاویكردەوە، “لە بری گەلی هەرێمی كرمان، بڕی سێ‌ ملیۆن دۆلاری كاش وەك خەڵات بۆ ئەو كەسە تەرخان دەكرێت، كە ترەمپ دەكوژێت”.

حەمزە لە لێدوانەكەیدا ڕونی نەكردۆتەوە، كە ئایا بڕیارەكە لەلایەن پیاوانی ئاینی حوكمڕانی ئێرانەوە دەرچووە بۆ هەڕەشەكردن لە ترەمپ یان لەلایەن خۆیانەوە.

كرمان، زێدی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسە، كە لە هێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكادا لە 3ی ئەم مانگە لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی كوژرا.

پێشتر تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، خەڵاتێكی بە بڕی 80 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو كەسە دیاری كردبوو كە “دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەناودەبات”.

پێشكەشكاری یەكێك لە بەرنامەكانی تەلەفزیۆنی ئێرانی ڕایگەیاندبوو، “دانیشتووانی ئێران كە 80 ملیۆن كەسن، پێویستە هەڵمەتێك بۆ كۆكردنەوەی 80 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەستپێبكەن و پێشكەش بەو كەسەی بكەن، كە سەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەهێنێت”.

 

أ.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بارزانی و ترەمپ كۆدەبنەوە
چەند زانیارییەك سەبارەت بە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس

خەڵك- بەشی هەواڵ

مێژووی دامەزرادنی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس بۆ ساڵی (1971) دەگەڕێتەوە و “كڵاوس شواب” دامەزرێنەری كۆڕبەندەكەیە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 21 /1 /2020 كۆڕبەندی ئابووری جیهانی “داڤوس” بەبەشداری (3) هەزار سەركردە، سەرمایەدار، هونەرمەند، شارەزا و سیاسەتمەدار لە (118) وڵاتی جیهانەوە، لە سویسرا كارەكانی دەستی پێكرد و ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت و تاوەكو (24)ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

لە كۆڕبەندەكە (224) پانێڵ و دیدار و كۆبوونەوەی فەرمی ئەنجام دەدرێن و (774) بەشداربووش وتار، یاخود لە پانێڵ و كۆبوونەوەكان قسە دەكەن.

بڕیارە ئەمساڵ، (7) پرسی جیھانی گفتوگۆیان لەسەر بكرێت. لەوانەش: گەرمبوونی زەوی، ھۆكاری سووتانی بەشێك لەدارستانەكانی ئوسترالیا و ئەمازۆن، گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران گرنگترین پرسەكان دەبن.

لە میانەی بەشداریكردنیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و ژمارەیەك لە سەركردە و وەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتان كۆدەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان