ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لەتیف شێخ مستەفا:”قسە ھەموو كەس پێیدەوێرێت”
“بەرنامەی كاری حكومەتی نوێ‌ باشترینە، بەڵام گرنگیی لە جێبەجێكردنەكەیەتی”

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەتیف شێخ مستەفا پسپۆڕی یاسای دەستوریی ڕایدەگەیەنێت: شێوازی پێكهێنانی كابینەی‌ نوێی‌ حكومەتی‌ هەرێم و بەرنامەی وەزاریەكەی لە هی وڵاتانی دنیا دەچێت و بەرنامە وەزارییەكەی باشترین و گشتگیرترین بەرنامەیە لە دوای ڕاپەڕینەوە، بەڵام (گرنگ جێبەجێكردنە).

لەوبارەیەوەوە لەتیف شێخ مستەفا پسپۆڕی یاسای دەستوریی بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕایگەیاند:”وەك ئەكادیمیەكی بواری دەستور و سیستەمە سیاسییەكان دەڵێم لە دوای ڕاپەڕینەوە باشترین و وازیح ترین و بەقوەت ترین و گشگیر ترین بەرنامەی وەزاریم گوێ لێبووە دوور لە درۆ و موجامەلەی تەوافوقی حیزبی و شەخسی”.

لەتیف شێخ مستەفا ڕاشیگەیاند: “بۆ یەكەم جار هەستم كرد شێوازی تەشكیلی كابینەكە و بەرنامەی وەزارییەكەی لە هی وڵاتانی دنیا دەچێت”. دەشڵێت: “بەڵام بەدڵنییایەوە گرنگ جێبەجێكردنە، چونكە وەك دەوترێت قسە ھەموو كەس پێیدەوێرێت”.

ئەو پسپۆڕەی‌ بواری‌ دەستوور و سیستەمە سیاسییەكان ئەوەشیخستەڕوو:”ئەگەر سەرۆك وەزیران جددی و ڕاستگۆ بێت لە جێبەجێكردنی بەرنامەكەی هەق وایە هەمووان بەتایبەتی ئەوانەی خولیای چاكسازی ڕاستەقینەن دوور لە لایەنگیری و غەرەزی سیاسی هەنگاو بە هەنگاو چاودێری بكەن و پشتگیری بكەن، چونكە گرنگ نییە كێ دەیكات گرنگ ئەوەیە بكرێت”.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 10/7/2019، كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان متمانەی وەرگرت و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بەرنامەیەكی گشتگیری خستەڕوو، كە تێیدا جەخت لە ئەنجامدانی چاكسازی كرابووەوە.

کوردستان

گەشتیارە كوردەكان لە توركیا ئازاد كران

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای دەستگیركردنیان لەلایەن پۆلیسی توركیاوە، ژمارەیەك گەشتیاری خەڵكی پارێزگا دهۆك ئازادكران.

بەپێی زانیارییەكان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئەو گەشتیارانە ئازادكراون.

ئەمڕۆ وتەبێژی فەڕمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لایەنە پەیوەندییدارەكانی هەرێمی كوردستانی راسپاردووە بۆئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا قسە بكەن، بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەو گەشتیارانە ئازادبكرێن.

دوێنێ‌ پێنج شەممە، لەكاتی سەردانیكردنی ناوچەی چیاكارای شاری ترابزۆن لە توركیا، گروپێكی گەشتیاری هەرێمی كوردستان بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان و وێنەگرتن پێوەی رووبەڕووی لێدان و توندوتیژی بوونەوە و ژمارەیەكیان دەستبەسەركران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سنوری شارۆچكەی شێخان كچ و كوڕێك كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، كچ و كوڕێك لە شارۆچكەی شێخان كوژران.

پۆلیسی دهۆك بڵاوی كردەوە، بكوژەكە كە برای كچەكە بووە دەستگیركراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

دوای ڕووداوەكە تەرمی هەردووكیان براون بۆ نەخۆشخانەی دهۆك و پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە.. لە كەلار دەستبەسەر بڕێكی زۆر خۆراكی نەشیاودا گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی شارۆچكەی كەلار بڵاوی كردەوە، كە دەستیان گرتووە بەسەر بڕێكی زۆر لە خۆراكی نەشیاو بۆ بەكارهێناندا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی كەلار نوسیویەتی”دەست بەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر خۆراكی لەقوتونراوی قۆپاو و خراپ لەگەڵ بابەتی ئارایشتگای بەسەرچوو لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی كەلارەوە ڕادەگەیەنین”.

دەستبەسەرداگرتنی ئەو خۆراك و كەرەستە نەشیاوانە لەكاتێكدا كە ڕۆژانە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا دەستبەسەر بڕێكی زۆر خۆراك و پێداویستی بەسەرچوودا دەگیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان