ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ ماكرۆن ئاشكرا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا بۆ میدیاكان ئاشكرا دەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 10/7/2019 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆشكی ئیلیزێ، لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا پێشوازی لێكرا و بۆ ماوەی نزیكەی كاتژمێرێك كۆبوونەوە.

لەدوای كۆبوونەوەكە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند:”كۆبوونەوەیەكی باشمان لەگەڵ سەرۆك ماكرۆن هەبوو. دوای رووداوەكانی پاش ڕیفراندۆم، فەڕەنسا و بەتایبەتی سەرۆك ماكرۆن دەورێكی گەورەیان بینی لەوەی كوردستان جارێكی دیكە لەڕووی سیاسییەوە بكرێتەوە، ئەوە هەنگاوێكی یەكجار گەورە بوو لەو كاتەدا. هەر ئەوەش وایكرد دوای ئەوە ئێمە توانیمان هەندێ كێشە لەگەڵ بەغدا هەبوو چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە”.

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی سەردانەكەی بۆ پاریس وتی: “دوای ئەوەی كە من بوومە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیسانەوە بە فەرمی لەلایەن ئیلیزێوە بانگهێشتكراین و كۆبوونەوەیەكی باشمان هەبوو. سوپاسی رۆڵی سەرۆك ماكرۆن و فەرەنسامان كرد لەوەی یارمەتی ئێمەیان دا لە پەیوەندی نێوان ئێمە و بەغدا، ئەوە تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئێمە بوو. هەروەها چۆنیەتی پێشخستنی پەیوەندی هەرێمی كوردستان و پاریس هەم لەڕووی سیاسییەوە و هەم لەڕووی ئابوورییەوە باسكرا”.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا: “سوپاسی فەرەنسامان كرد بۆ رۆڵی گرنگیان لە پرسی شەڕی داعش كە هاوكاری پێشمەرگە بوون، سوپاسی فەڕەنسامان كرد بۆ ئەو هاوكارییە مرۆییانەی كردوویەتی بۆ ئاوارەكان و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان. بڕیاریشماندا هەوڵبدەین پەیوەندی سیاسی و ئابووری خۆمان پەرەپێبدەین”.

نێچیرڤان بارزانی ئاشكرایكرد:”لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆك ماكرۆن بۆ عیراق، ئەمڕۆ بانگهێشتمانكرد سەردانی هەولێریش بكات، بە سوپاسەوە قبوڵیكرد و هیوادارین لە چوارچێوەی سەردانی بۆ عیراق سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات”.

هەروەها سەبارەت بە هەڵوێستی سەرۆكی فەڕەنسا لەبارەی دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەوەیخشتەڕوو:”ماكرۆن زۆر خۆشحاڵبوو ئەمڕۆ گوێبیستی ئەو هەواڵە بوو كە كابینەی نوێەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهێنراوە. هیوای خواست كە بتوانێت ئەم كابینەیە سەركەوتوو بێت لە كارەكەیدا”.

کوردستان

هەسەدە: 103 سەربازی تورك و چەكدار كوژراون
شەڕی هاوبەشی هەسەدە و سوریا لەگەڵ توركیا دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
شەڕی هاوبەشی هەسەدە و سوپای سوریا لەگەڵ سوپای توركیا و چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكان لە تەل تەمر دەستی پێكرد.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماری شەڕەكانی ۲٤ كاتژمێری ڕابردوو لە بەرەكانی شەڕ لە (سەرێكانی، گرێ سپی، درباسییە و دێرك) بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، ژمارەیەك تانك و زرێپۆشی هێزی دوژمن تێكشكێنراون.

ڕاشیگەیاندووە، لەو شەڕانەدا ۱٠۳ سەربازی توركی و چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا كوژراون و لە بەرامبەریشدا ۲۳ شەرەڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات شەهید بوون.

هەسەدە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە شەڕی هێزەكانیان و سوپای سوریا لە تەل تەمر لەگەڵ سوپای توركیا و چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكان دەستی پێ‌ كردووە و توانراوە هێزەكانی توركیا تێكبشكێنرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە چیای ئەزمەڕ تەقینەوەیەك ڕوویدا و قوربانی لێ‌ كەوتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر چیای ئەزمەڕ لە سلێمانی تەقینەوەیەك ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەیەك لە (جی سی سی) سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەك لەسەر چیای ئەزمەڕ بیستراوە و ڕاستەوخۆ هێزەكانمان چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و لێكۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەكە دەستی پێ‌ كردووە.

جەختیشی كردەوە، كە تا ئێستا بەتەواوی یەكلایی نەبۆتەوە تەقینەوە بووە یان شتی دیكە، بەڵام دەنگی تەقینەوە بیستراوە و لێكۆڵینەوەش دەستی پێ‌ كردووە.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانییەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم پەیامێك ئاڕاستەی وڵاتان و ڕێكخراوەكان دەكات

خەڵك-ئارام سەردار
ئەمڕۆ سێ شەممە ۱٥ی ئۆكتۆبەری ۲۰۱۹ حكومەتی هەرێم لەگەڵ كونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتان تایبەت بەڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان كۆبووەوە، وتەبێژی حكومەتی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت لە ٥٠ هەزار بۆ ٢٥٠ هەزار كەس لە سوریاوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان ببن.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەكۆبوونەوەكەدا لەگەڵ نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان لەباری ئەگەری هاتنی ئاوارە و پەنابەران بۆ هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەو شەڕەی لە سوریا هەیە، پەیامی حكومەتمان گەیاندە كۆنسوڵخانەكان و ئەو هاوكاری و پێویستیە مرۆییانەی پێویستن و ئامادەكاریان، كە پێویستە لە ڕووی مرۆیی پێشكەشی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بكەن.

دەشڵێت: “وەك حكومەت پێمان باش بوو، كە كونسوڵخانەكان و نوێنەری دیبلۆماسی وڵاتان هاوكاربن و پەیامی حكومەت بە ڕوونی پێیان بگات، تاوەكو ئەوانیش ئەم داواكاریانەی ئێمە ئاڕاستەی وڵاتەكانیان بكەن و وەڵامی ئێمە بدەنەوە”.

بەوتەی جوتیار عادل، “بۆ هاوكاری ئاوارەكان و پەنابەران وەكو حكومەت تا توانامان هەبێت هاوكار دەبین و پێویستییەكانیان بۆ دابین دەكەین، بەڵام بەهۆی سنورداربوونی توانای حكومەت داوا لە هەموو لایەك دەكەین لە كونسوڵخانەی وڵاتانی بیانی و ڕێكخراوەكان هاوكارمان بن، لەگەڵ حكومەتی عیراقیش گفتووگۆمان كردوە و پلانێكی باشمان داناوە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانین، چاوەڕوانیشین وەڵامی وڵاتان ئەرێنی بێت”.

وتیشی، “پێشبینی دەكەین لە ٥٠ هەزار بۆ ٢٥٠ هەزار كەس لە سوریاوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان ببن، تاوەكو ئێستاش نزیكەی ٢٠٠ خێزان هاتونەتە هەرێمی كوردستان و بە پێی پێویست هاوكارمان كردون، وەك هەرێمی كوردستانیش لە هەر چوار پارێزگا ئامادەكاریان كردوە بۆ پێشوازی لە ئاوارە و پەنابەران، بەڵام بەهۆی ئەوەی فشارێكی گەورەمان لەسەرە وەك حكومەت و داوای هاوكاریمان لە وڵاتان كردوە، ئێمەش ئامادەین ئەوەی لەتوانادابێت هاوكاری ئاوارەكان بكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان