ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە شەش مانگدا نزیكەی 85 هەزار نەخۆش براونەتە فریاكەوتنی سلێمانی

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 84 هەزار و 682 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی یان كردووە، لەو ژمارەیە 7 هەزار و 461 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵبوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا 466 برینداری ڕووداوی هاتووچۆ و 566 برینداری شەڕ و پێكدادان و برینداری چەقۆ و 483 حاڵەتی كەوتن و كەوتنەخوارەوە و 44 برینداری فیشەك و تەقەمەنی و 487 بریداری ڕووداوی جیاجیا لەو نەخۆشخانەیە تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەو ماوەیەدا 5 حاڵەتی گیانلەدەستدان لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی تۆماركراوە، كە چواریان بەفیشەك و یەك كەسیان بەهۆكاری كەوتنەخوارەوە گیانی لەدەستداوە.

هاوكات بەپێی ئامارەكە، 15 هەزار و 283 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی داخڵكراون، هەروەها 13 هەزار و 119 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری بەیانیان كردووە.

کوردستان

وتەبێژی خوێندنی باڵا: كاتژمێر 12ی سبەینێ‌ شەو زانكۆلاین دادەخرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچووانی پۆلی (12)ی ئامادەیی دەكات پەلە بكەن لە پڕكردنەوەی فۆڕمی (زانكۆلاین) چونكە كاتژمێر 12ی سبەینێ‌ شەو وێبسایتی (زانكۆلاین) دادەخرێت.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچووانی (١٢) ئامادەیی دەكات، كاتژمێر (١٢)ی سبەینێ‌ شەو (٢٠/٩/٢٠١٩) زانكۆلاین دادەخرێت، بۆیە لەو چەند كاتژمێرەی ماوە ئەو دەرچووانەی تا ئێستا فۆڕمی (زانكۆلاین)یان پڕنەكردووەتەوە هەوڵەكانیان بەتەواوەتی چڕبكەنەوە و پەلە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی (زانكۆلاین)، بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و لەو بەش و كولێژانە وەربگیرێن كە خوازیارن تێیاندا درێژە بەخوێندن بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی لایەنەسیاسیەكان ئەنجام دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هەفتەی داهاتوو لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەكی هاوبەش سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق ئەنجام دەدەن و دەشڵێت،”بڕیارە لە هەر لایەنە و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بەشداری كۆبووەنەوەكە بكات”.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبونەوەی لایەنەسیاسیەكان ئەنجام بدرێت، كە لەسەر كۆی پرسەكان گفتوگۆ دەكەن و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق-یش تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، پارتی یەك لیستی بۆ هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان زۆر گرنگ دەزانێت، چونكە كورد تا چەند لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم یەكگرتوو بن ئەوا دەستكەوتی زیاتر بەدەست دێنن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بڕیارە لە هەر لایەنە و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بەشداری كۆبووەنەوەی لایەنە سیاسییەكان بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە ؛ باشماخ بڕێكی زۆر دوگی ئاژەڵ لەناوبرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت ، لەلایەن لیژنە تایبەتەكانمانەوە دەست گیرا بەسەر زیاتر لە 24 تۆن دووگی ئاژەڵ، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕاگەیاندووە، لیژنەی تایبەتی لەناوبردنی باری قاچاغ و نەشیاو هەستان بە لەناوبردنی بڕی 24 تۆن و 510 كیلۆگرام دووگی ئاژەڵ، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

ڕاشیگەیاندووە، هاوردەكردنی دووگ ڕێگە پێدراو نیە و هەربۆیە دەستی بەسەرداگیرا و دوای ڕێكارەیاساییەكان لەلایەن لیژنەی ناوبراوەوە كاری لەناوبردنی بۆ ئەنجامدرا.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان