ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەپارەیەكی كەم پڕۆژەكە دەخرێتەوە كار
ناوی سلێمانی و نەخشەی كوردستان لەسەر شاخی گۆیژە كوژانەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەنی پڕۆژەی نووسینی ناوی سلێمانی لە شاخی گۆیژە ڕایدەگەیەنێت، هیچ سەرمایەدارێك لە سلێمانی ئامادەنیە هاوكاری داگیرساندنەوەی ناوی سلێمانی و نەخشەی كوردستان بكات لەسەر شاخی گۆیژە، دەشڵێت: “بۆیاخ و دانانی لید و سیانەكەی تەنها 40 ملیۆن دیناری تێدەچێت”.

كامەران حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی و خاوەنی پڕۆژەكە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ بڕە پارەیەك لەبەردەست نیە بۆ داگیرسانەوەی ناوی سلێمانی لەسەر شاخی گۆیژە، كە پرۆژەیەكی زۆر جوانی ئەم شارەیە.

وتیشی، “بەهۆی ڕەشەباوە لەكاتەكانی پێشوودا ناوی سلێمانی و نەخشەی كوردستان زیانی بەركەوت و كوژانەوە، لە ئێستادا پێویستیان بە سیانە و دانانی لید و بۆیاخ هەیە، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە دابگیرسێنەوە”.

ڕاشیگەیاند، هیچ كەس یان سەرمایەدارێك لەم شارە تا ئێستا ئامادەیی دەرنەبڕێوە بۆ ئەوەی هاوكاری بكات تا جارێكی دیكە ئەو پڕۆژەیە ڕۆشن ببێتەوە.

ئاشكراشیكرد، تێچووی كەوتنەوەكاری پڕۆژەكە بە بۆیاخ و لید و سیانەوە تەنها 40 ملیۆن دیناری پێویستە.

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە بەم شێوەیەیە كە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە:

زێڕ:
Oz: 2035$
24K: 405,000
21K: 354,000
18K: 303,000
Lira 22K= 431$

دراوەكان:
100$= 123.750
100€= 145,000
100£= 159,000
100$= 723 لیرەی تورکی
100$= 2,180,000 تمەن (نەقدی)
100$= 2,300,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 9ی‌ ئابی 2020 بە جێگیری ماوەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 66 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بێگەرد تاڵەبانی: چەندین بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگن بۆپاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان چەندین بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكرد و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگن بۆپاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: لەماوەی ڕابردوو زانیاریمان دەستكەوت كە لە چەند دەروازەیەك بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردە دەكەن، ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەرهەمی جوتیارانمان دەبێت، بۆیە نووسرامان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد بۆ ئەوەی هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ بكەن و ڕێگربن لە هاوردەكردنی بەرهەمی قەدەغەكراو.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەوەشی خستەڕوو: بە سوپاسەوە لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ دەكەن بۆ ڕێگری لەو بەرهەمانەی قەدەغەمان كردوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان