ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی پارتی دواین زانیاری لەسەر مووچە ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی عیراق پێیوایە حكومەتی عیراق پابەندی یاسای بودجەی فیدڕاڵی 2019 نەبووە و ڕەتیدەكاتەوە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مەترسی بڕینی لەسەربێت بەهۆی ڕادەستنەكردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا.

بەشار كیكی، پەڕلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) وتی، “نەك هەرێمی كوردستان، بەڵكو حكومەتی فیدڕاڵ پابەند نەبووە بە یاسای بودجەی فیدڕاڵی 2019، چونكە هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ ئەو بابەتە، بەڵام داوامان كرد لیژنەی تەكنیكی بنێرن تا بزانرێت مافی ئێمە چەندە بەسەر بەغداوە و مافی ئەوانیش چەندە بەسەر ئێمەوە”.

بە وتەی كیكی، “چەند ساڵێكە هەرێمی كوردستان مووچە و بودجەی بڕاوە، بۆیە ئێمە هەروا بەئاسانی نەوتی خۆمان ڕادەست ناكەین، حكومەتی مەسرور بارزانی دانوستانی ڕاستەقینە دەكات، بەڵام هەندێك لایەن پەلە دەكەن و ئەمەش بۆ موزایەداتی سیاسییە و دەیانەوێت عادل عەبدولمەهدی شەرمەزار بكەن”.

پەڕلەمانتارەكەی پارتی دەپرسێت: “ئێمە ئەگەر 250 هەزار بەرمیل نەوتەكەمان ڕادەستی بەغدا كرد، ئەی كەی ئەوان ئەو قەرزانەی لەسەر هەرێمن دەیدەنەوە؟ بۆیە دەبێت لەو ڕووەوە ڕێككەوتن بكرێت، ئێمە دەمانەوێت دۆسێی ئابوری و دۆسێی نەوت بە یەكجاری چارەسەر بكەین”.

سەبارەت بە مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش، بەشار كیكی پێیوایە، “بابەتی مووچە كۆتایی هات و كەس ناتوانێت دەستی بۆ ببات، ئەوەی هەیە فراكسیۆنە عیراقییەكان لەنێو خۆیاندا موزایەدات دەكەن، هەندێك لە فراكسیۆنەكان ئەو بابەتەیان قۆستۆتەوە بۆ ململانێی نێو شیعەكان، ئێمە داوا دەكەین حكومەتی عیراق بێت ئەو بابەتە چارەسەر بكەین”.

كیكی پێیوایە حكومەتی فیدڕاڵ، تائێستا پابەندنییە بە یاسای بودجەوە و لەو بارەیەوە وتی، “عیراق پابەند نییە بە ناردنی بودجەی هەرێمی كوردستان، كە 10 ترلیۆن دینارە، ئەوەی ناردویەتی تەنیا مووچەی فەرمانبەرانە، بەڵام مافە داراییەكانی تری هەرێمی نەناردووە”، ڕەتیشكردەوە حكومەتی عیراق یان هیچ لایەنێكی تر بتوانێت جارێكی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕێت.

ئابوری

كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای گەیشتنی پارە لە بەغداوە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی خانەنشینان-یش دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی ئەوەی پارەی مووچە لە بەغداوە گەیشتۆتە هەرێم، وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بە دوو ڕۆژ مووچەی مانگی 6ی سەرجەم وەزارەتەكان بە هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەوە دابەش بكات.

ڕاشیگەیاند، هەر لە هەفتەی داهاتوودا دوای وەزارەتەكان، مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

ئاشكراشی كرد، ڕۆژی سێ‌ شەممە مووچەی خانەنشینانی سەربازی و ڕۆژی چوار شەممە مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەوێنە؛ چەند شەقام و گەڕەكێكی سلێمانی قیر دەكرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە هەڵمەتی چاككردن و نۆژەنكردنەوەكەی شەقام و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بەردەوامە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕأگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە هەڵمەتی چاككردن و نۆژەنكردنەوەكەی شەقام و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستەش شەقامی نێوان گەڕەکی فەرمانبەران و گەڕەکی زەرگەتەی کۆن قیر كرایەوە.

ڕاشیگەیاندووە، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە هەماهەنگی بەشی ئامێرەكان كاری چاككردنی شەقامی سەرەكی گەڕەكی (كارێزەوشك)ی ئەنجامدا.

پێشتر زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە لە مانگی نیسانەوە و دوای كۆتایی هاتنی وەرزی باران بارین هەڵمەتی قیكردنەوە دەستی پێ‌ كردووە و تا مانگی كانوونی یەكەم و دەستپێكردنی باران بەردەوام دەبێت.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) شارەوانی لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكە بۆ هێنانی جۆرێكی قیر، كە لە وەرزی باران و سەرماشدا پڕۆسەكە ڕانەگیرێت و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوام بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێك بۆ فەرمانبەران دەردەكات

خەڵك- بەیش هەواڵ
حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێك سەبارەت بە دامەزراندن و گواستنەوە و تەنسیب-ی فەرمانبەران و پلەبەرزكردنەوە و درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی و كڕینی ئۆتۆمبێل دەردەكات و جەختیشدەكاتەوە، كە ئەو نووسراوانەی تایبەتن بەو بابەتانە ئارٍاستەی سەرۆكایەتی حكومەت نەكرێن.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، كە واژۆی ئومێد سەباح-ی لەسەرە و وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، بەڕەچاوكردنی بارودۆخی دارایی هەرێم و ڕێكخستنەوەی میلاكات و خەرجیەكان، پێویستە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان پابەندی ئەوەبن، ئەو جۆرە نووسراوانەی ناوەڕۆكەكەیان ئەو بابەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت ئارٍاستەی ئەم سەرۆكایەتییە نەكرێت، بەپێچەوانەوە نووسراوەكان وەرناگیرێن و دەنێردرێنەوە بۆتان.

بەپێی نووسراوەكە، نابێت داواكاری دامەزراندن بنێردرێت بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران تا ئەو كاتەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ڕاژەوە ڕێكدەخرێت، هەروەها نابێت داواكاری گەڕانەوە بۆ ڕاژەی سەربازی و شارستانی بكرێت، تەنها ئەو فەرمانبەرانە نەبێت، كە بەهۆی حوكمی دادگا لە ڕاژە دابڕاون.

هەر بەپێی ئەو نووسراوە، نابێت داواكاری بەرزبكرێتەوە بۆ درێژكردنەوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانەی ماوەی یاساییان تەواو بووە.

جەختیشكراوەتەوە، كە نابێت بەدەر لە ڕێنماییەكان پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەران بكرێت و نابێت گواستنەوە و تەنسیبی فەرمانبەران لە دەرەوە بۆ ناوەوەی هەرێم بكرێت و ناشبێت گواستنەوەی ڕاژە لە یاسای خزمەتی سەربازی بۆ یاسای خزمەتی شارستانی و بە پێچەوانەشەوە بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان