ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سبەینێ‌ ئاودان دەستپێدەكات و باخچەكانی سلێمانی سەوز دەبنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەی تانكەرەكانی ئاودانی باخچەكانی سلێمانی دەستبەكاردەبن و ئەگەر بەوشێوەیە بەردەوام بێت تەواوی باخچەكان لەماوەی هەفتەیەدا سەوز دەبنەوە، جەختیشدەكاتەوە، “ڕۆژانە 2 ملیۆن لیتر دابەشی باخچەكان دەكرێت”.

هاوژین عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا بەشێك لە كێشەكانی باخچەكانی سلێمانی چارەسەر بووە، هەندێكی دیكەی ماوە ئەوەی گرنگە كار بۆ دابینكردنی ئاو كراوە لەم وەرزی هاوینە گەرمەدا.

وتیشی، “سبەی تانكەر و كرێكارەكانی ئاودانی باخچەكانی سلێمانی دەستبەكار دەكەن و ڕۆژانە نزیكەی 2 ملیۆن لیتر ئاو دەگەیەنرێتە باخچەكان”.

ڕاشگەیاند، هێشتا زووە قسە لەسەر ئەوە بكەین دۆخی باخچەكانی سلێمانی لە چ ئاستێكدا، بەڵام بەو شێوەیەی چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی هەفتەیەدا هەموو ئەو سەوزاییە دەڕوێنەوە، كە پێشتر وشك بوون.

ئاشكراشیكرد، مانگی داهاتوو كاری تانكەرەكانی ئاودانی باخچەكان دەردەكەوێت، لەدوای ئەوەی هەوڵێكی زۆر درا بۆ دابینكردنی بودجەی پێویست بۆی.

ئابوری

خەڵك؛نوێترین زانیاری دەربارەی هاتنی پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران

خەڵك-ئارام سەردار

جێگری سەرۆكی ليژنەی دارایی وئابووری لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، هیچ هۆكار و كێشەیەكی سیاسی نیە بۆ دواكەوتنی پارەی مووچە، تەنها كێشەی تەكنیكی هەیە و لەئایندەیەكی نزیكدا پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانەبەران دەگاتە هەرێمی كوردستان.

ئەحمەد صەفار، جێگری سەرۆكی ليژنەی دارایی وئابووری لە پەڕلەمانی عیراق لەبارەی دواكەوتنی پارەی مووچە لەبەغداوە بۆ هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ هۆكار و كێشەیەكی سیاسی نیە ، بەڵكو كێشەیەكی تەكنیكی هەیە، لە وەزارەتی دارایی و ئابووری عیراق.

لەبارەی كێشەكەش دەڵێت، “گۆڕانكاری لەبەڕێوەبەری گشتی كراوە بۆیە پارەكە دواكەوتووە، بەڵام لە ئایندەیەكی نزیك پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانەبەران دەگاتە هەرێمی كوردستان”.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، مانگانە حكومەتی عیراق بۆ مووچەی فەرمانبەران بڕی 453 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات ، مانگانەش لە 15 تاوەكو 20 مانگ ئەو پارەیە دەخرایە سەر ژمارە بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بەڵام تا ئێستا لەم مانگە پارەكە نەخراوەتە سەر ژمارە بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری و پارەكە دوواكەتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ‌ مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی دوو شوێن دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاوی كردووەتەوە، سبەینێ‌ پێنج شەممە مووچەی هەریەك لە دیوانی چاودێری دارایی و دەزگای مین دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 لەكاتێكدایە كە تائێستا پارەكەی بەغدا ڕەوانە نەكراوە و تا پارەكەی بەغدا نەنێردرێت، حكومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دەست بەسەر تەنێك كەستانەی نەشیاودا بۆ خواردن گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ۲۰۲۰/۲/۲٦ لیژنەی بەدواداچوون و چاودێری كردنی عەلوەی سلێمانی دەستیان گرت بەسەر بڕی ۱ تەن كەستانە كە مشك و كەڕ و لێدابوو شیاوی خواردنی مرۆڤ نەبووە.

كشتوكاڵی سلێمانی بڵاوی كردەوە، هەروەها توانیان بڕی ۸۰۰ كیلۆ شلیك لە سەیارەیەكدا بگرن كە ئەویش بەهەمان شێوە شیاوی خواردن نەبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان