ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كاركردن بە پێوەری میكانیكی ئاوی ماڵان ڕاگیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ناڕەزاییەكانی هاووڵاتیان سەبارەت بە هاتنەوەی پارەیەكی زۆر و كێشە لە خوێندنەوەی پێوەرەكە و دیاری كردنی بڕی پارە بۆ هەر مەتر سێجایەك ئاو، بە بڕیاری پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك كاركردن بە پێوەری میكانیكی ئاو ڕاگیرا.

فەرهاد ئەتروشی، پارێزگای دهۆك دوابەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاوی شارەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێوەری ئاوی ماڵان كێشەی بۆ خەڵك دروستكردوە، بۆیە پێویستە پلانێكی نوێی دابنرێت و پێداچوونەوەی جدی بەنرخی ئاوی بەكارهاتوودا بكرێت.

وتیشی، “پێوەرەكە بارگرانیەكەی زۆری بۆ هاووڵاتیان دروست كردووە و نامانەوێت نرخی ئاوی بەكارهاتوو گران بێت، بۆیە بڕیارمانداوە تا پێوەر بۆ هەموو ماڵەكان دانەنرێت كاركردن بەپێوەر ڕابگیرێت، چونكە نرخەكەی زۆر زۆرە و پێویستی بەپێداچوونەوەیە”.

لای خۆشیەوە، فەهیم عەبدوڵا، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ئاماژەی بەوەكرد، لەماوەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەی ئەنجوومەن دەكەین و پەیوەندی بەئەنجوومەنی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیشەوە دەكەین تا بزانین لەوێش بەهەمان شێوەیە، چونكە ناكرێت خەڵكی دهۆك باجی ئەو بڕیارە بدەن.

ئابوری

داهاتی دەروازە سنووريیەكان بەهۆی بڕیارەكانی كازمییەوە زیادیان كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای دەركردنی چەند بڕیارێك بۆ دەروازە سنوورییەكان و كۆنتڕۆڵ كردنیان لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، داهات بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كرد و دەستەی دەروازە سنوورییەكانیش ئاشكرای دەكات، كە داهاتی یەك ڕۆژی دوو دەروازە گەیشتۆتە سەرووی چوار ملیار دینار.

دەستەی‌ دەروازە سنوورییەكانی‌ عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، داهاتی‌ ڕۆژی‌ 13ی‌ ئەم مانگە لە بەندەری‌ ئوم قەسر لە پارێزگای‌ بەسرە 2 ملیار و 126 ملیۆن دینار بووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە داهاتی دەروازەی سنووری تڕێبڵ لە پارێزگای ئەنبار تەنها لە ڕۆژی 14ی مانگ گەیشتۆتە 2 ملیار و 384 ملیۆن و 794 هەزار دیناری عیراقی.

ئاشكراشی كردووە، زیادبوونی ئەو داهاتە بەهۆی سەپاندنی باجی گومرگی لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانیە بەپێی ڕێكارە یاساییەكان.

جەختیشی كردۆتەوە، كە زیادبوونی داهات بەهۆی بالادەستی و دەستكراوەیی دەستەی دەروازە سنوورییەكانە، كە هەڵدەستن بە ئەركی خۆیان بەشێوەی هونەری و سەربەخۆ بەپێی ڕێكارە یاساییەكان و بنەماكانی چاودێری و وردبینی.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە ئەو كارانە بەپێی ڕاسپاردەی سەرۆك وەزیران جێبەجێ‌ دەكەن لەپێناو بەهێزكردن و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهاتی دەوڵەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دژایەتی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە عیراقەوە دروست بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای دەنگی ناردنی بڕێك پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن كازمییەوە، پەڕلەمانتارێكی عیراق دژایەتی خۆی بۆ ئەوە دەردەبڕێت و دەڵێت: “كوا پارەی نەوت و دەروازە سنوورییەكانی هەرێم؟”.

حسێن عقابی، ئەندامی پەڕلەەمانی عیراق لە تویتەر نووسیویەتی،”كاتێك ئێمە ڕەخنە لە هەرێمی كوردستان دەگرین بەدڵنیاییەوە مەبەستمان دەسەڵاتەكەیەتی نەك خەڵكەكەی”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ڕێژەكەی 23%ی فەرمانبەرانی عیراق بێت و لە داهاتی نەوتی باشووری عیراق و دەروازە سنوورییەكان بدرێت، ئەی داهاتی نەوت و دەروازە سنوورییەكانی هەرێم كوا؟ و چی لێ‌ دێت؟

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەو جۆرە بدرێت، ئەوە گەورەترین پڕۆسەی فێڵ و دزییە، كە عیراقی نوێ‌ بەخۆیەوە دەیبینێت.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، بڕیارە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق وەك نیازپاكی بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێم ئەم مانگە بڕی 250 تا 300 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 15-8-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 123 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان