ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە پاریس

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و چاوی بە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی وڵاتەكە كەوت.

بەپێە بەیاننامەیەك، كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن نوسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە پاریس و لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا كۆبووەوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “بارزانی لە كۆشكی ئیلیزێ‌ لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنساوە پێشوازی لێكراوە و لە كۆبوونەوەی نێوانیان باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق و فەڕەنسا كراوە، لەگەڵ تاوتوێكردنی ڕەوشی ناوچەكە و چەند بابەتێكی تری جێبایەخی هەردوولا”.

جیهان

خۆپیشاندان دژی سەرۆك كۆماری میسر ئەنجامدرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

لە گۆڕەپانەكانی قاهیرەی پایتەختی میسر، بۆ یەكەمجار لە دژی عەبدولفەتاح سیسی سەركۆماری میسر خۆپیشاندان سازكرا.

میسرییەكان لە ژمارەیەك لە گۆڕەپانەكانی میسر بە گۆڕەپانی تەحریریشەوە گردبوونەوە و درووشمیان دژی عەبدولفەتاح سیسی ڕایگەیاند.

بەپێی زانیارییەكانی ژمارەیەك لە ئاژانسەكان، لە گۆڕەپانی تەحریر ژمارەیەك خۆپیشاندەر دەستبەسەركراون و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەریش، هاشتاگی گۆڕەپانی تەحریر بووە ئەو هاشتاگەی كە زۆرترین جار لەدوای خۆپیشاندانەكان نووسراوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە سیسی بە كودەتایەك بەسەر محەمەد مورسی سەرۆكی هەڵبژێردراوی كۆچكردووی میسر هاتەسەر تەختی سەرۆكایەتی و لە دواهەمین هەڵبژاردنی وڵاتەكەشیدا زۆرترین دەنگی بەدەست هێنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

“كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی، بووەتە هۆكاری سەرەكی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆركەوە ڕایگەیاند، كۆبوونەوەی وڵاتانی بەشدار لە ڕێككەوتنی ئەتۆم ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەمووان بەو ئەنجامە گەیشتوون كە كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران، بووەتە هۆكاری سەرەكی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە.
وتیشی”مەرجی گەڕانەوەی ئەمریكا بۆ وتووێژەكانی لیژنەی تایبەتی ڕێككەوتنی ئەتۆمی یان وەك ئەندامی میوان، ئەوەیە واز لە تیرۆریزمی ئابووری بهێنێت”.
ئاشكراشیكرد، ئەمریكییەكان ناتوانن درێژە بە تیرۆریزمی ئابووری و زیاتركردنی گوشارەكان لە دژی ئێران بدەن و داوای گەڕانەوەش بكەن بۆ سەر مێزی دانوستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەقینەوەیەك لە ئەفغانستان 180 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەك لە بەردەم نەخۆشخانەی شاری (قلات) لە باشووری ئەفغانستان ڕوویدا و بەهۆیەوە دەیان كەس كوژران و بریندار بوون.

ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری گوڵ ئیسلام سیال، وتەبێژی فەرمانداری پارێزگای زابل بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەردەم نەخۆشخانەیەكی شاری (قلات) لە ناوەندی شارەكە لە باشووری ئەو وڵاتە تەقیوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەكە 40 كەس كوژران و 140 كەسیش بریندار بوون.

ئاشكراشی كردووە، دوو لە كوژراوەكان لە هێزە ئەمنییەكان بوون و ئەوانی دیكە هاووڵاتی مەدەنین، كە ژن و منداڵ و نەخۆش و سەردانكەرانی نەخۆشخانەكەی تێدایە و بەوهۆیەوە زۆربەی نەخۆشخانەكە وێران بووە.

دوابەدوای تەقینەوەكەش بزووتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەو تەقینەوەیەدا نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی لە نزیك نەخۆشخانەكە كراوەتە ئامانج.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان