ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

یەكەم كاردانەوەی عیراقی لەسەر متمانەدان بە مەسرور بارزانی

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی میحوەری سوننەكانی عیراق یەكەم هەڵوێستی لەسەر متمانەدان بە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند و دەشڵێت: “حكومەتی نوێ‌ بە سەرۆكایەتی بارزانی كاردانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان”.

عەبدوڵڵا خەربیت، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی میحوەر لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە گەشبینییەكی زۆرمان هەیە لەگەڵ لەدایكبوونی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بەجۆرێك، كە كاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندییەكان و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ بەغدا.

ڕاشیگەیاندووە، بڕوای تەواویان بە ڕۆڵی گەورەی حكومەتی نوێی هەرێم هەیە بۆ دانانی خاڵ لەسەر پیتەكان لە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

وتوشیەتی، “حكومەتەكانی هەرێم پێشبڕگێیان بوو لە باوەشكردنەوە بۆ ئاوارەكانی پارێزگا سوننەكان، كە داعش داگیری كردبوون، بۆیە ئێمە گەشبینین بەوەی قەیرانی ئاوارەكان لەسەر دەستی حكومەتی نوێی هەرێم كۆتایی دێت”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، پەڕلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ متمانەی دا بە سەرۆك و جێگر و وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

عێراق

عیراق ئیدانەی پەلامارەكەی هەولێر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەیخستەڕوو، ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەن كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەكەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 لە چێشتخانەی (هۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر لە شاری هەولێر پەلاماری ژمارەیەك لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا درا و تێیدا جێگری كونسوڵی توركیا و كارمەندێك كوژرا و كەسێكی تریش برینداربوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا پەلامارەكەی هەولێر ئیدانە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا پەلامارەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركيا لە هەولێر ئیدانە دەكات.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو پەلامارە قێزەونەی كرایە سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر هاوخەمی خۆمان بۆ نێردەی دیپلۆماتیی توركیا ڕادەگەیەنین.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتیوانی خۆمان بۆ پاراستنی سەلامەتیی دیپلۆماتكارە بیانییەكان و نێردە دیپلۆماتییەكان لە عیراق دووپاتدەكەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕاگەیەندراوێك لەبارەی موچەی خانەنشینكراوەكان بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەند مێدیایەكدا بڵاوكراونەتەوە.

دەستەكە لە ڕاگەیەندراوەكە ڕەتیكردووەتەوە، ئەو لیستە بكرێت بە بنەمای موچەی خانەنشینكراوەكان و نوسیویەتی”ئەو هەواڵانەی لەو بارەوە بڵاوكراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان