ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

چیرۆکی سەرکێشەکەی ئیتاڵیا لە یانەی مارسیلیا کۆتایی هات و ڕایۆلا چاوەڕێی کڕیارێکە !

خەڵک سپۆرت

چیرۆکی ماریۆ بالۆتێللی هێرشبەری ئیتاڵی لە یانەی مارسیلیای فەرەنسی کۆتایی هات و تا ئەم ساتەش هیچ یانەیەک داوای بەدەستهێنانی تواناکانی نەکردووە.

ماڵپەڕی “فوتباڵ ئیتاڵیا” لەسەرچاوە فەرەنسیەکانەوە بڵاویکردۆتەوە، لەکۆتا کۆبونەوەکانی نێوان ئه‌ندرێ ڤیلاس بواسی پورتوگالی و ڕاهێنەری نوێی یانەی مارسیلیا و ئیدارەی یانە بڕیار لەسەر نوێ نەکردنەوەی بۆندی ماریۆ بالۆتێللی دراوە، ڕاهێنەری ناوبراو پێی وابووە هێرشبەرە ڕەش ئەسمەرەکە سودێکی ئەوتۆی بۆ یانەکە نابێت، سەرباری ئەوەش لەدەرەوەی یاریگا بەپێی پێویست پابەندی ڕێساکان نییە.

لەم بارەیەوە فرانک ماکۆرتی سەرۆکی لیۆن، ڕایگەیاندووە :” پێگەی بالۆتێللی پێویستی بە پڕکردنەوەیە، چونکە هێرشبەرەکە بۆ وەرزی نوێ لەگەڵماندا بەردەوام نابێت”.

بالۆتێللی لە گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠١٨ و تا کۆتایی وەرز پەیوەندی بە مارسیلیاوه‌ کرد، لەو ماوەیەدا ١٥ یاریی ئەنجامدا و تەنها هەشت گۆڵی تۆمار کرد، سەرەڕای ئەوەی ئاستی گونجاو بوو، بەڵام یانە فەرەنسیەکە ئامادە نەبوون مەرجی گواستنەوەی هەمیشەیی لە بۆندەکەیدا کارا بکەن.

سەیر لەوەدایە، تائێستا مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی کە بە ڕێوی گواستنەوەکان ناودارە نەیتوانیوە یانەیەکی کڕیار بۆ سەرکێشەکە بدزۆزێتەوە.

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید، “خامێس” دەکات بە قوربانی گواستنەوەی یاریزانێکی فەرەنسی !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەکاری بۆ گواستنەوەیەکی گەورە دەکات لە خولی ئینگلیزی و بەتایبەت لە یانەی چێڵسی-یەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی “ئیل دیسمارک”ی ئیسپانی کەوتووە، نوێنەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەکۆبونەوەیەکدا جەختیان لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بەتوانا بۆ پێگەی (ارتکاز) ناوەندی-بەرگری کردۆتەوە، زۆرینەشیان دەنگیان لەسەر گواستنەوەی نگۆلۆ کانتی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی داوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، نرخی کانتی لەئێستادا بڕی ١٦٠ ملیۆن یورۆیە، ئەو بڕە زۆرەش لە یەک وادەی گواستنەوەدا بۆ ئیدارەی یانەی شاهانە دابین ناکرت، لێرەوە بەرپرسانی یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بڕیاریانداوە داوای گواستنەوەی یاریزانەکە بەشێوەی ئاڵوگۆڕ لە ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانەی چێڵسی بکەن، ئەو یاریزانەش کە ئامادەن پێشکەشی بکەن جەیمس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبیە کە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی بەدرێسی مێرەنگیەوە پێشکەش کردووە.

“ئیل دیسمارک”جەخت دەکاتەوە، لەم وەرزەدا زینەدین زێدان ناچاربووە پشت بەتواناکانی “خامێس” ببەستێت، بەڵام لە بیرۆکەی فرۆشتنی پەشیمان نەبۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

نایمار لەگەڵ چوار یاریزانی ڕیاڵ مەدرید خیانەتی لە بەرشلۆنە کردووە !

خەڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای بەرازیلی لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا هەموو هەوڵێکی داوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، بەڵام تەواوی هەوڵەکان بەهۆی شکستی گواستنەوەی دوو یاریزانی یانەی شاهانەوە ئەنجامی نەبووە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی زانیاری نەبیستراو دەربارەی نایمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانت جێرمان و ئەگەرەکانی گواستنەوەی ڕووە و خولی ئیسپانیا ئاشکرا دەکات و نوسیویەتی: لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووە کە نایمار لەگەڵ ئەستێرەکانی یانەی بەرشلۆنە لەسەر هێڵە و دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کەتەلۆنیا، بەڵام ئەوەی پێی نەزانراوە پەیوەندی نهێنی نێوان یاریزانە ناودارەکە و ئیدارە و یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە.

بەپێی سەرچاوەکە، لە کاتێکدا ئیدارەی بارسا سەرقاڵی گفتوگۆی ئەستێرەکەی سیلیساو بوون دووبارە بۆ یانەی بەرشلۆنە، بەڵام یاریزانەکە لەهەمان کاتدا پەیوەندی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێریزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید و چوار یاریزانی ئەو یانەیەدا هەبووە، ئەو یاریزانانەش بریتی بوون لە: سێرجیۆ ڕامۆس، لوکا مۆدریچ، کاسیمێرۆ و مارسێلۆ، بەڵێنی بەهەر چوار یاریزانەکەش داوە کە ئەگەر یانەی شاهانە هەوڵی بۆبدەن راستەوخۆ بە بۆندە پێشکەشکراوەکان قایل ببێت.

“مارکا” جەخت دەکاتەوە، پێرێز و هاوەڵانی هەوڵی زۆریانداوە باشترینی بەرازیل لە پاریس سانت جێرمانەوە بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەلام شکستهێنانیان لە فرۆشتنی گاریس بەیل و جەیمس ڕۆدریگێز کۆتایی بەسەرجەم چانسەکان هێناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گرانبەهاترین (١٠) هەڵبژاردەی تۆپی پێ لە جیهاندا بەپێی نرخی یاریزانان

خەڵک سپۆرت

هەڵبژاردەی بەرازیل وەک گرانبەهاترین هەڵبژاردەی تۆپی پێ لە جیهاندا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و هەڵبژاردەی فەرەنسای پاڵەوانی جیهان دەکەوێتە پلەی چوارەمەوە.

بەپێی ئامارێک کە لەلایەن ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانیەوە پشتبەست بە داتاکانی “ترانسفێر مارکێت” ئامادەکراوە، هەڵبژاردەی سیلیساوی بەرازیل لەپلەی یەکەمی گرانبەهاترین هەڵبژاردەکانی جیهاندایە، ئەوەش بەهۆی بەرزی نرخی یاریزانەکانی ئەو وڵاتە لەنمونەی نایمار بەبڕی ١٨٠ ملیۆن یورۆ و کۆتینیۆ ٩٠ ملیۆن و فێرمینیۆ کە نرخەکەی دەگاتە ٨٠ ملیۆن.

لە پلەی دووەمیشدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دێت، کە لە پێکهاتەی ئەو وڵاتەدا سێ یاریزان سنوری ١٠٠ ملیۆنیان تێپەڕاندووە (هاری کەین، ڕەحیم ستێرلینگ، جادۆن سانچۆ).

ئەمەش ڕیزبەندی گرانبەهاترین (١٠) هەڵبژاردەی جیهانە بەپێی ڕێژە و نرخی یاریزانەکان:

  • هەڵبژاردەی بەرازیل: ملیار و ١٤٠ ملیۆن یورۆ
  • هەڵبژاردەی ئینگلتەرا: ملیار و ١٢٠ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی ئیسپانیا: ٩٢٤ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی فەرەنسا: ٨٦٦ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی ئیتاڵیا: ٨٣٦ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی ئەڵمانیا: ٨٠٣ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی بەلجیکا: ٧٥٤ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی پورتوگال: ٧٥٢ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی هۆڵەندا: ٧٠٩ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی ئەرجەنتین: ٤٣٦ ملیۆن
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان