ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند زانیاریەکی هەڵە لەکۆندا لەسەر منداڵ پێت وتراوە و پێویستناکات دایکی ئێستا کاری پێبکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی هەڵەیە لەکۆندا لەسەر منداڵ پێت وتراوە و پێویستناکات دایکی ئێستا کاری پێبکات:

 

-نابێت منداڵەکەت ماچ بکەیت لەبەر میکرۆب

ئەمە ڕاست نییە و ماچکردنی منداڵ لە لایەن دایکیەوە گرنگە بۆ ئەوەی هەست بە سۆز و خۆشەویستی بکات

 

-دەبێت منداڵەکەت باش بپێچیتەوە تا قاچی ڕێک ببێت

-ئەمەش ڕاست نییە، چونکە ئەو بابەتە پەیوەندی بە قاچیەوە نییە و خەوتنیشی ئاسوودە نابێت

 

-پێویستە هەموو کات لەکاتی شیرپێداندا سنگت بشۆیت بۆ ئەوەی میکرۆب نەچێتە دەمی منداڵەکەوە

– بەکتریا لەگەڵ شیرەکەدا ناچێتە دەمی منداڵەکە و شۆردنی زۆر و بەردەوام پێویست نییە.

 

-نابێت منداڵەکەت بشێلیت چونکە شوێنێکی دەشکێت

– شێلانی منداڵەکەت بەسوودە بۆ جەستەی هەر لە کۆرپەییەوە، بەڵام پێویستە بە نەرمی بێت

 

-کە منداڵەکەت گریا مەچۆ بەلایەوە با فێر نەبێت

– ئەمەش هەڵەیەکی دیکەیە و پێویستە بچیت بۆلای، چونکە گریان تاکە ڕێگەی قسەکردنی ئەوە

 

– ژنی دووگیان نابیت شتی سارد بخوات وەک چلورە و ئایسکرێم، چونکە بۆ کۆرپەکەی خراپە

– ئەمە ڕاست نییە و ئەو ساردییە بەئەو ناگات.

 

– پێویستە کڵاوبکەیتە سەری منداڵەکەت تا گوێجکەی شۆڕ و درێژ نەبێت

 

– شێوەی گوێچکە پەیوەستە بە جینەکانەوە و ئەم جۆرە شتانە هیچ ڕۆڵێکیان نییە.

 

ماڵداری

چەند ڕێگەیەکی سرووشتی بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی کوڵمێکی بەرز و جوان

خێزان

كوڵمی بەرز و خڕ یه‌كێكه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی جوانی له‌ ڕوخساردا، كۆمه‌ڵێك رێگاش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری كوڵمه‌كانت گه‌وره‌ ده‌ربخه‌یت:

 

-میكیاژ به‌كار بهێنه‌ له‌ رێگه‌ی لێدانی بۆدره‌ی دره‌وشاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كوڵمه‌كانت گه‌وره‌تر ده‌ربخات و بیاندره‌وشێنێته‌وه‌.

-رۆژانه‌ چه‌ند خوله‌كێك دابنێ بۆ وه‌رزشی یۆگا بۆ روخسارت، بۆنمونه‌ كوڵمه‌كانت به‌ ده‌ستت به‌رز بكه‌ره‌وه‌، یاخود بۆ چه‌ند خوله‌كێك پێبكه‌ینه‌.

-رۆژانه‌ 3 كه‌وچك كونجی بخۆ، دواتر له‌ ماوه‌ی مانگێكدا هه‌ست به‌ گۆڕانكاریه‌كه‌ی ده‌كه‌یت.

-كه‌وچكێك شمڵی بكه‌ره‌ ئاوه‌وه‌ تا ده‌بێت به‌ هه‌ویرێكی گونجاو، پاشان بیده‌ له‌ كوڵمه‌كانت و  بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك پێوه‌ی بشێله‌، پاشان ده‌توانیت بیشۆیته‌وه‌.

-چه‌ره‌سات و به‌تایبه‌تیش باده‌م زۆر بخۆ، چونكه‌ ئه‌و زه‌یته‌ی تێیدایه‌تی كوڵمه‌كانت گه‌وره‌ ده‌كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند زانیاریەکی گرنگ کە هەموو دایکێک بۆ کۆرپەی تازە لەدایکبوو پێویستە بیزانێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی گرنگە کە هەموو دایکێک بۆ کۆرپەی تازە لەدایکبوو پێویستە بیزانێت:

 

-بەر لە هەموو شت گرنگە لە ئاماژەکانی جەستەی کۆرپەکەت تێبگەیت و لێوەی فێرببیت کە چی دەوێت

-کاتێک شیری پێدەدەیت گرنگە کە دەستت لە بن سەری دابنێیت

-گەر ویستت لەخەو هەڵی بستێنیت، ختوکەی بدە

-کۆرپە پێویستە لە ڕۆژێکدا ٨ بۆ ١٢ جار شیری پێبدەیت، واتە ٢ بۆ ٣ کاتژمێر جارێک، گەر برسی بوو نیشانەکەی بزانە کە ڕەنگە پەنجەی خۆی بمژێت یان بگری.

-پێویستە سەرەتا تەنها بە ئیسفنجی نەرم کۆرپەکەت بشۆریت

-دەتوانیت جێگایەکی وەک ڕحمی دایکی بۆ درووستبکەیت کە ئاسوودە تێیدا بخەوێت

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند بیرۆکەیەکی بەسوود بۆ کاری ناوماڵ کە ئاسانکاری زۆرت بۆدەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی بەسوودە بۆ کاری ناوماڵ کە ئاسانکاری زۆرت بۆدەکات:

-توڵێكی ئیسفنجی بكە بە دیواری گەراجەكەتەوە بۆی لەكاتی درگا كردنەوەی سەیارەكەت درگاكە بەر دیوارەكە نەكەوێت و نەڕوشێت. وەك لە وێنەكەدا دیارە

-بۆئەوەی درگای نێوان ژوورەكان دانەخرێت ورێگە لە ئیشەكانت نەگرێت دەتوانی لاسیكێكی پارە وەك لە وێنەكەدا دیارە بە سویچی درگاكەوە بكەیت.


-بۆلێكردنەوەی بنێشت بە جل و فەرشەكەتەوە دەتوانی پارچەیەك سەهۆڵی بخەیتەسەر تا بنێشتەكە رەق بێت و بە ئاسانی لێدەبێتەوە.


-ئەگەر چاڵی بچوكی جێگە نینۆكت هەبو بە دیوارەكەوە بە سابون بەسەریا بهێنە تا شوێنەكەی دیار نامێنێت.


-سابونی رەقی بەسەر كەلوپەلە تەختەكاندا بهێنە بۆ ئەوەی بریقەداربێت.


-پارچەیەك لاسیك بخە سەر برغوەكە پاشان درێل بەكاربهێنە بۆی نەجوڵێت , وەك لە وێنەكەدا دیارە


-بۆ كۆكردنەوەی مووی قژ و توكی جەستە كە دەكەوێتە سەر فەرش و قەنەفەكان ماسیحەی بچوک بەكاربهێنە.

– بۆ پاککردنەوەی ماکرۆیڤ کەمێک لیمۆ و دارچینی تێکەڵ بکە و بۆ ٥ خولەک کاری پێبکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان