ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەشێكی پەڕلەمانتارانی پارتی دەنگیان بە قوباد تاڵەبانی نەدا

خەڵك-ئارام سەردار
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان جەخت لەوە دەكاتەوە، كەوا فڕاكسیۆنەكەیان هیچ بڕیارێكی نەبووە بۆ ئەوەی بەشێك لەئەندامانیان دەنگ بە قوباد تاڵەبانی نەدەن.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، فڕاكسیۆنی پارتی هیچ بڕیارێكی نەبووە بۆ ئەوەی بەشێك لەئەندامانیان دەنگ بە قوباد تاڵەبانی نەدەن.

دەشڵێت: “ئەوەی هەبووە بڕیارێكی تاكەكەسی بووە و پەیوەندی بەفڕاكسیۆن نەبووە، چونكە ڕێككەوتنمان هەیە، بەڵام لەوانەیە ئەمەی ڕوویداوە كاردانەوەی كارێكی ڕابردوو بووبێت”.

بە وتەی چاودێرانی سیاسی، ئەم هەڵوێستەی بەشێكی پەڕلەمانتارانی پارتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە لەكاتی متمانەدان بە نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەڕلەمانتارانی یەكێتی نەچوونە پەڕلەمان و دەنگیان بە سەرۆكی هەرێم لە پشكی پارتی نەدا.

ئەمڕۆ لەكاتی دەنگدان بە سەرۆك و جێگر و وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم مەسرور بارزانی وەك سەرۆك وەزیران دەنگی 88 پەڕلەمانتار و قوباد تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆك وەزیران 73 دەنگی بەدەستهێنا.

کوردستان

هێرشدەكرێتەسەر نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی رابردوو ژمارەیەك كەس بە چەكەوە هێرشیانكردەسەر نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسانەی بە چەك هێرشیان كردووەتە سەر نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر، كەسوكاری نەخۆشێكی بە تەمەنی كۆرۆنا بوون كە كۆچی دوایی كردووە.

ئەو كەسانە چونە نێو نەخۆشخانەكە و ئازاری ژمارەیەك پزیشك و كارمەندی تەندروستییان داوە.

هاوكات زیانی مادییان بە نەخۆشخانەی رزگاری گەیاندووە، تا ئێستا دەزگا ئەمنییەكانی هەولێر لەوبارەیەوە رونكردنەوەیان نەداوە.

نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر لە راگەیەنراوێكدا وتی: ئەو ڕووداوە نەخوازراوەی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕوویدا لەدوای ئەوەهات کە نەخۆشێک بۆ ماوەی دوانزە ڕۆژ خەوێندرابوو لە نەخۆشخانەی ڕزگاری کە تەمەنی(٨١) ساڵ بوو و باری تەندروستی ناجێگیربوو بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەمشەو کاتژمێر (٣) بە داخەوە گیانی دەسپێرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، دوای گیان لەدەستدانی نەخۆشەکە کەس و کاری کۆچکردوو هێرش دەکەنە سەر پزیشکان و کارمەندان و زەرەرو زیان بە چەندین کەلوپەل و ئامێرو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەگەیەنن و دوو کارمەند زامدار دەکەن.

جەختیش دەکەنەوە لەوەی، بە هیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی نەکراوە لە چارەسەرکردنی ئەم کۆچکردووە و هێچ نەخۆشێکی تر هیوادارین هاوڵاتیانی خۆشەویست لە گەورەیی مەترسی ئەم ڤایرۆسە تێبگەن، و هاوڵاتیانی خۆشەویست خۆیان بپارێزن ڕێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکەن.

هاوكات شەوی رابردوو لە شەڕێكدا كە چەكی تێدا بەكارهات، 2 كەS كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خۆپیشاندەران گەیشتنە سەرای سلێمانی

سلێمانی ـ نزار جەزا

خۆپیشاندەران لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانیەوە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و بە رێپێوان چونە بەر دەركی سەرا لەنێو بازاڕی شارەكە.

ئەمڕۆ چوار شەممە خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایانی ناڕازی و چین و توێژەكان لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی دەستیپێكرد.

هاوكات ئەمڕِۆ لە مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە شاری كەركوك بۆ داواكردنی موچە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

ناڕەزایەتی هاوڵاتییان و موچەخۆران بەدەست قەیرانی دارایی و بێ موچەییەوە تادێت زیاتر دەبێت، هەر بۆیە دوێنێ ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریاندا، ئەمڕۆ چوار شەممە كاتژمێر ١٠ لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.

نزیكی دوو مانگە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان موچەیان وەرنەگرتووە و موچەی 5 مانگی دیكەی ئەمساڵیشیان بۆ پاشەكەوتكراوە.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاشكرایكرد بەیانی دەست بەدابەشكردنی موچە دەكەن و چاوەڕێن كازمی 320 ملیار دینارەكەیان بۆ بنێرێت، لە كاتێكیشدا نەگات بە قەرز كورتهێنانەكە پڕدەكەنەوە و دواتر لە پارەكەی بەغدا قەرزەكە دەدەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی: لە سبەینێوە دەستبەدابەشکردنی مووچە دەکرێت

خەڵک

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: لە بەیانییەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوێدستات، ڕایگەیاندووە: بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق بەرێز و بەڵێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن، بەڵام ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە

.ئاشکراشیکرد: لە بەیانییەوە دەست بە مووچە دابەشکردن دەکرێت.

بڕیاری دابەشکردنی مووچە لەکاتێکدایە کە لەشاری سلێمانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی مامۆستایان و فەرمانبەران بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان