ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دوو بوومەلەرزە شاری دهۆك دەهەژێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە شاری دهۆك-ی هەژاندووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 01:56 و 02:08 خولەك، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 4.2 و 2.9 پلە بەپێوەری ڕێختەر لەسەر سنوری هەرێم و توركیا لە پارێزگای ڕوویانداوە.

ئاشكراشی كردووە، كە بوومەلەرزەكان بە قوڵایی 2 و 6 كیلۆمەتر ڕوویانداوە و هاووڵاتیان لە دهۆك هەستیان پێ‌ كردووە.

ئابوری

لیژنەی دارایی: رێژەی لێبڕینی مووچەی مانگی 10 دیارنییە

خەڵك-بەشی هەواڵ

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا لە بەیانییەوە دەست بە مووچە دابەشكردن بكرێت، و ئەو كورتهێنانەی له داهاتی بەردەست هەیە بە قەرز دابین دەكرێت تا بڕە مووچەی تەرخانكراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەكەی بەغدا لە بری قەرزەكە دەدرێتەوە .

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، وەك بڕیاردراوە دابەشكردنی مووچە دەست پێدەكات، بەڵام پرسی لێبڕینی مووچە ڕێژەكەی دیاری نەكراوە و زانیاریم نییە چەند دەبێت، بەڵام لەوەزارەتی دارایی بەپێی داهاتی بەردەست مووچە دابەش دەكات.

هاوكات بەپێی زانیارییەكانی دەست (خەڵك) كەوتووە، لێبڕینی مووچە هیچ بڕیارێكی نوێی لەسەر نەدراوە لەئەنجوومەنی وەزیران، ئەمەش واتای ئەوەدەگەیەنێت هاوشێوەی مووچەی مانگی ئەیلوول لێبڕینی مووچەی ئەمجارەش هەر لە ١٨٪ دەبێت، چونكە حكومەت چاوەڕوانی ٣٢٠ ملیار دینارەكە دەكات و ئەو كورتهێنانەی هەیە بەهۆی ئەو پشكەی هەرێم دروست دەبێت بەقەرز پڕدەكرێتەوە تا پارەكە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە:

نرخی ئۆنسەیەک 1812$

عەیار 24 – 365 هەزار دینار

عەیار 22 – 335 هەزار دینار

عەیار 21 – 320 هەزار دینار

عەیار 18 – 274 هەزار دینار

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە بانكێك بڕی 100 هەزار دینار بەسەر كەمدەرامەتان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ بڕی 100 هەزار دیناری كەمدەرامەتان لە بانكی شێروانە دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە هەموو خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكانی (شارەدێی ڕزگاری) كە لەمانگی ئاب-ی ڕابردوودا ناوەكانیان لەلایەن لیژنەكانمانەوە تۆماركراوە پارەی كەمدەرامەتییان بەسەردا دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سبەی چوار شەممە ۲ی ۱۲ی ۲۰۲۰ سەردانی بانكی شێروانە بكەن لەشاری كەلار بەمەبەستی وەرگرتنی هاوكارییەكەی حكومەتی هەرێم كە برەكەی (١٠٠) هەزار دینارە.

جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت هاوولاتیان ڕەگەزنامە و فۆڕمی خۆراك لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ وەرگرتنی بڕە هاوكارییەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان