ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بایرن میونشن چاوەڕێی (دۆمینۆ)ی بەرشلۆنەیە و بازاڕەکەیان بە نایمار و گریزمانەوە بەستۆتەوە !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هەوڵ بۆ دابینکردنی دوو باڵی هێرشبەری بەتوانا دەدات و پلانەکانیان بە جموجۆڵەکانی یانەی بەرشلۆنەوە گرێداوە.

گۆڤاری “کیکەر”ی ئەڵمانی لەچەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی یانەی بایرن میونشنەوە ئاشکرای کردووە، نوێنەرانی باڤاری لەهەوڵدان بۆ دابینکردنی دوو باڵی هێرشبەری بەهرەمەند، بەڵام کێشە لەوەدایە هەریەک لە ئارێن ڕۆبن و فرانک ڕیبێری ماڵئاواییان کردووە و یاریزانی شوێنگرەوە لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بەنرخی گونجاو بەردەست نییە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی یانە هۆلیودیەکەی ئەڵمانیا لە چاوەڕوانی یانەی بەرشلۆنەدان بۆ گواستنەوەی ئەنتوان گریزمان و نایمار دا سیلڤا، دەیانەوێت لە حاڵی ئەنجامدانی ئەو دوو گواستنەوەیەدا داوای عوسمان دیمبیلی فەرەنسی بکەن کە پێشتر لە خولی ئەڵمانیا ئەزمونی بەدەست هێناوە، ئەگەر بێتو ئەستێرە فەرەنسیەکە لە بۆندی نایماریشدا تێهەڵکێش بکرێت ئەوا هیچ ئەگەرێک لەبەردەم یانەی پاریس سانت جێرماندا بونی نامێنێت مەگەر فرۆشتنی جولیان دراکسلەری ئەڵمانی نەبێت، لەم حاڵەتەشدا بایرن داوای دراکسلەر دەکات.

“کیکەر” نوسیویەتی، ئۆلی هۆنێسی سەرۆک و کارڵ هاینز ڕۆمەنیگەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایرن، پێیان وایە ئەگەر بارسا لە گواستنەوەکانی هاوینەدا ئەو جموجۆڵە گەورانە ئەنجام بدات ئەوا نرخی هەریەک لە دیمبیلی و دراکسلەر و بگرە هێرشبەرانی تریش دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت، کە ئەوەش دواتر لە سودی یانە داواکارەکانی ترە.

جیهانی

سەرۆکایەتی بەرشلۆنە لە کڕینی نایمار پەشیمان بۆتەوە و بیر لە بۆندێکی تر دەکەنەوە !

خەڵک سپۆرت

سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەی گواستنەوەی نایمار دا سیلڤای بەرازیلی هاوشێوەی بەهەدەردانی پارەیە و بڕیاریانداوە هەوڵ بۆ گواستنەوەیەکی گەورەی تر بدەن.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، لەوادەی گواستنەوەکانی هاوینەدا ئیدارەی ئازولگرانا ئەوپەڕی هەوڵیانداوە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی نایمار دا سیلڤا لە یانەی پاریس سانت جێرمانەوە بۆ یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا، بەڵام لەکۆتاییدا بەهۆی پێداگری ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان لەبەدەستهێنانی ٢٢٢ ملیۆن یورۆ تەواوی گفتوگۆکان شکستیان هێناوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، ئیریک ئەبیدال و ئۆسکار گورۆی بەڕێوەبەرانی بارسا لە هاوینی ٢٠١٩ ناوی پێنج یاریزانیان خستۆتە سەر مێزی گفتوگۆکان، بەڵام نوێنەرانی پاریس سانت جێرمان ئامادە نەبوون نایمار بەهیچکام لەو یاریزانانە ئاڵوگۆڕ بکەن و لەئێستاشدا بیرکردنەوەی کەتەلۆنیەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

ئەبیدال و هاوەڵانی پەشیمانن لەهاوینی ٢٠١٩ هەوڵیان بۆ ئەستێرەکەی سیلیساو داوە، بەڵکو پێیان وایە ئەم یاریزانە بەهۆی پێکانەوە هەرگیز ناتوانێت وەک ڕابردوو بگاتە ترۆپکی تواناکانی و لەئێستادا زیاتر گرنگی بەبوارە بازرگانیەکان دەدات، پێشنیاریشیان کردووە ئەو پارەیەی بۆ گواستنەوەی “نێی” تەرخان کراوە دووبارە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا دەست بخرێتەوە و لەپێناو ئەستێرەیەک بۆ پێگەی هێرشبەری سەرەڕم بەکاربخرێت.

“موندۆ” نوسیویەتی، نوێنەرانی بارسا دەیانەوێت دەرفەتی زیاتر بە ئانسو فاتی بدەن و گەڕانەوەی نایمار ئەو دەرفەتە لەناودەبات، بەم هۆیەشەوە لەناوخۆی بارسا پێیان وایە گەڕانەوەی نایمار مەحاڵە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سەرۆکایەتی بەرشلۆنە لەبارەی خۆپشاندانەکان و کلاسیکۆوە بڕیاری کۆتایی دا !

خەڵک سپۆرت

سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی جەخت لە ئەنجامدانی یاریی کلاسیکۆی چون دەکاتەوە لە کات و وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، بەهۆی دەستگیرکردنی چەند سەرکردەیەکی هەرێمی کەتەلۆنیاوە دانیشووانی هەرێمەکە بڕیاریانداوە خۆپشاندانی بەرفروان ئەنجام بدەن، بڕیاری کۆتاییشیان ڕێکخستنی خۆپشاندانێکە لەئێوارەی ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە، کە ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ وادەی ئەنجامدانی یاریی کلاسیکۆی چون لە یاریگای “کامپ نو”.

بەم هۆیەوە هەندێک لە شارەزایان و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و ڕابیتەی یانە پیشوەرەکان داوایان کردووە یەکەم کلاسیکۆ لە یاریگای “کامپ نو” بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت، یاخود بەلایەنی کەمەوە چەند ڕۆژێک دوای وادەی دیاریکراو ئەنجام بدرێت، هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە ڕووبەڕوبونەوە مێژووییەکە کاتژمێر یەک بەکاتی کوردستان ئەنجام دەدرێت و لەهەمان کاتدا خۆپشاندانەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا بەڕێوەدەچن.

سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە لەم بارەیەوە نوسراوێکی ئاڕاستەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووە و تیایدا نوسراوە: ئێمە ئامادەین بۆ ئەنجامدانی کلاسیکۆ و هیچ هۆکارێک نییە بۆ دواخستنی، ئاسایشی یاریزانان و یاریگا لە ئەستۆی یانەکەماندایە و بەباشترین شێوە کاروبارەکان بەڕێدەکەین.

یانەی ڕیاڵ مەدرید حاڵی حازر لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگادایە، یانەی بەرشلۆنە لەکلاسیکۆی کامپ نوو هەموو هەوڵێکیان بۆ بردنەوە دەبێت، کە دەبێتە هۆی پێچەوانەکردنەوەی هاوکێشەکان، بەوپێیەی دوو خاڵ لەنێوان دوو یانە زەبەلاحەکەدایە و بردنەوەی بارسا واتای گرتنەوەی لوتکە دەبەخشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ناوی ئەو (٢٠) یاریزانە بخوێنەرەوە کە کاندیدن بۆ خەڵاتی باشترین لاوی ساڵ

خەڵک سپۆرت

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ناوی تەواوی یاریزانە کاندیدەکانی بۆ خەڵاتی باشترین لاوی ساڵ ئاشکرا کرد، لەنێوانیاندا ماتیاس دی لیخت و ئانسو فاتی بونیان هەیە.

وەک پیشەی ساڵانەی خۆی، ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی بەخشەری خەڵاتی “باشترین لاوی ساڵ” ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد کە تایبەت بە ساڵی ٢٠١٩ کاندیدن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە، بەهێزترین کاندیدەکانیش بریتین لە ماتیاس دی لیختی ئەستێرەی بەرگری یانەی یوڤانتۆس و ئانسو فاتی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە لەپاڵ جواو فیلێکسی ئەستێرەی پورتوگالی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

وەرزی ڕابردوو ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری هۆڵەندی خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، لەم وەرزەشدا دی لیخت و جواو فیلێکس بەهێزترینی کاندیدەکانن و بڕیارە لە ١٦ی دیسێمبەری ٢٠١٩ بەدەنگی ڕۆژنامەوانانی ڕۆژنامە ناودارەکانی ئەوروپا ناوی براوە ئاشکرا بکرێت.

لیستی کاندیدەکان:

  • ماتیاس دی لیخت (یوڤانتۆس)
  • ئالفۆنسۆ دیڤیس (بایرن میونشن)
  • جیانلویجی دونارۆما (میلان)
  • ئانسو فاتی (بەرشلۆنە)
  • فیلیپ فۆدین (مانچستەر سیتی)
  • ماتیۆ جیندۆزی (ئارسیناڵ)
  • ئێرلینگ هالاند (ڕێدبول سالزبۆرگ)
  • کای هاڤێرتز (بایەرلیڤەرکوزن)
  • جواو فیلێکس (ئەتلەتیکۆ مەدرید)
  • مۆیس کین (ئێڤەرتۆن)
  • کانگ ئین لی (ڤالێنسیا)
  • ئاندرێ ئۆڵکسیگۆڤیچ (ڤەلەدوەلید)
  • جانیێل مالین (ئایندهۆڤن)
  • ماسۆن مۆنت (چێڵسی)
  • ڕۆدریگۆ (ڕیاڵ مەدرید)
  • جادۆن سانچۆ (دۆرتمۆند)
  • فیران تۆرێس (ڤالێنسیا)
  • ڤینیسیۆز جونیۆرز (ڕیاڵ مەدرید)
  • نیکۆلۆ زانیۆلۆ (ڕۆما)
  • دیان جوڤیلیچ (ئینتراخت فرانکفۆرت)
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان