ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەكرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
هەریەكە لە خانەی فەتوای میسر و دادگای باڵای شەرعی سعودیە ڕایانگەیاند، كە بڕیار لەسەر یەكەم ڕۆژی مانگی (زولحیجە)ی كۆچی و یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەدەن.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە ماڵپەڕی هەواڵی (نیل)ی میسری بڵاویكردۆتەوە، كە ڕۆژی 1ی ئاب لەلایەن خانەی فەتوای میسر و دادگای باڵای شەرعی سعودیەوە بڕیار لە یەكەم ڕۆژی مانگی (زولحیجە) دەدرێت و لەسەر ئەو بنەمایەش ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربانی پیرۆز، كە دەكاتە 9 و 10ی زولحیجە دیاری دەكرێت.

ماڵپەڕەكە پێشبینیشی كردووە، ڕۆژی پێنج شەممە 1ی ئاب ببێتە یەكەم ڕۆژی مانگی زولحیجە و ڕۆژی 10ی ئاب (شەممە) بكرێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

هاوكات بەپێی خشتەی ڕۆژمێری كۆچی، كە سعودیە بڵاویكردۆتەوە لە مانگی ڕەمەزانی ڕابردوودا ڕۆژی 11ی ئاب دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەڵام بەهۆی ئەوەی مانگی ڕەمەزان 29 ڕۆژ بوو ئەگەری ئەوە هەیە ڕۆژێك لەو بەروارە كەم ببێتەوە و جەژن بكەوێتە 10ی ئاب-ەوە.

جیهان

بەهۆی كۆرۆناوە، لە ئێران 75 هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا


خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2269 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

كیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2269 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 75 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 169 هەزار و 425 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و تاكو ئێستاش 132 هەزار و 38 كەس چاك بوونەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 8409 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا، 6 ملیۆن و 800 كەسی هەزاری تێپەڕاند


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 866 هەزار و 120 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 12ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 866 هەزار و 120 حاڵەت، لەو ژمارەیەش سێ سەد و نەود و هەشت هەزار و 535 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە ملیۆنێك و 965 هەزار و 912 كەس و سەد و هەشت هەزار و 59 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 200 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی خێرا بڵاوەی پێكردووە و تەنها دوێنێ زیاتر لە 100 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڕازیل، هەڕەشەی كشانەوە لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی بەڕازیل ڕایدەگەیەنێت، رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕێكخراوێكی سیاسیە.

جێر بۆڵسۆنارۆ سەرۆكی بەڕازیل لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دووبارە ڕێگەیداوە كە دەرمانی مەلاریا وەك چارەسەری كۆرۆنا بەكاربهێنرێت، لەبەرئەوەی بەڵگەی پێویستیان نییە لەبارەی ناكارایی ئەو دەرمانە لە چارەسەری كۆرۆنادا.

وتیشی”ڕێكخراوەكە بووە بە ڕێكخراوێكی سیاسی و بەشێوەیەكی لایەنگیریانە مامەڵە دەكات لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەكە”.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر ڕێكخراوەكە واز لەو هەڵسوكەوتەی نەهێنێت، لە ڕێكخراوەكە دەكشێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان