ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

پۆگبا کۆتا بۆندی زێدان نییە و لەم مانگەدا ڕیاڵ مەدرید جوڵەیەکی گەورە دەکات  !

خەڵک سپۆرت

زینەدین زێدانی فەرەنسی سورە لەسەر گواستنەوەی پۆل پۆگبای هاونیشتیمانی و سەرچاوەکان چەند زانیاریەکی نەبیستراو لەو بارەیەوە ئاشکرا دەکەن.

ئاژانسی “ئی ئێف ئی” ئیسپانی ئاشکرای کردووە، زینەدین زێدان زۆر خۆشحاڵە بەو بۆندانەی لەلایەن ئیدارەی یانەوە ئیمزاکراون (هازارد، مێندی، یوڤیچ، میلیتاو، ڕۆدریگۆ) کە نرخیان زیاتر لە (٣٠٠ ملیۆن یورۆ) بووە، بەڵام ڕاهێنەرەکە داواکاری تری لە فلۆرنتینۆ پێرێز هەبووە و ئەو داواکاریانەش تا ئەم ساتە کاریان لەسەر دەکرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، پۆگبا داواکراوی سەرەکی زێدانە و سورە لەسەر گواستنەوەی، لە ئێستادا ئیدارەی یانەی شاهانە لەگفتوگۆیەکی چڕوپڕدایە و نزیکە لەچەند هەفتەی داهاتوودا بەبڕی (١٥٠ ملیۆن) بۆندەکەی یەکلایی بکەنەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم بۆندە بکەوێتە مانگی حەوتەوە (ئەم مانگە)، لە کاتێکدا مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کاروبارەکانی یاریزانی ناوبراو هەموو وردەکاریەکی لەگەڵ پێرێز و هاوەڵانی بڕاندۆتەوە.

“ئۆکەی دیاریۆ” جەخت دەکاتەوە، گواستنەوەی پۆگبا کۆتا بۆندی یانەی شاهانە نابێت، بەڵکو زێدان پێشوەخت پێرێز و هاوەڵانی ئاگادار کردۆتەوە کە وەرزی نوێ سیستمی یاریکردن و شێوازی یانە دەگۆڕێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بە دوو ناوەندسازی بەتوانا دەبێت، ئەو یاریزانانەش کە لەپاڵ پۆگبادا ئەگەری گواستنەوەیان هەیە بریتین لە ڤان دی بێکی هۆڵەندی ئەستێرەی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام و فابیان ڕۆیزی ئەستێرەی یانەی ناپۆلی.

جیهانی

سۆڵشایەر بەردەوامە لە پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد و داوای دوو گەوهەری تری کردووە !

خەڵک سپۆرت

ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری نەرویجی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، داوای دوو یاریزانی بەهرەمەندی لە ئیدارەی یانەکەی کردووە و لەئێستادا ئامادەکاریەکان بۆ ئەو دوو بۆندە دەستیان پێکردووە.

تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن” ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا ئیدارەی شەیتانە سورەکان نەیانتوانیوە تەواوی داواکاریەکانی سۆڵشایەر جێبەجێ بکەن، بۆیە ڕاهێنەری ناوبراو دووبارە داوای لە نوێنەرانی یونایتد کردووە کار لەسەر گواستنەوەی دوو بەهرەمەندی تر بکەن کە هەریەکەیان لە یانەیەکی گەورە یاریی دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، سۆڵشایەر پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد پەیڕەو دەکات و یەکەم داواکاری بریتیە لە جەیمس مادیسۆنی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی لیستەر سیتی و دووەم داواکراویشی بریتیە لە جادۆن سانچیۆی بەهرەمەندی ناوداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، چاوەروانیش دەکرێت هەردوو گواستنەوەکە زیاتر لە بڕی ١٥٠ ملیۆن یورۆیان تێبچێت و هەوڵەکانی ئید ودوارد و هاوەڵانی لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ بەردەوام بێت، بەلایەنی کەمەوە لەهەر میریکاتۆیەک و یەکێک لەو یاریزانانە دابین دەکەن.

یونایتد لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردوودا دەستبەردارەی هەریەک لە ڕۆمێلۆ لوکاکۆی بەلجیکی و ئەلێکسیز سانچێزی چیللی و ئەندێر هێرێرای ئیسپانی بوون بۆ یانەکانی ئینتەرمیلان و پاریس سانت جێرمان، بەڵام لەپێگەی یاریزانە فرۆشراوەکاندا هیچ یاریزانێکی گەورە و کاریگەریان دابین نەکرد، شارەزایان پێیان وایە لەم وەرزەدا بەهۆی لاوازی هێڵی ناوەند و هێرشبەرەوە دووچاری ئاستەنگی دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڕووداوێکی دڵتەزێنە) کریستیانۆ بەدوای ئەو ژنەدا دەگەڕێت کە پاشماوەی خواردنەکەی خۆیی پێداوە !

خەڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەفسانەی زیندووی یانەی یوڤانتۆس بە یادگارییەکانیدا دەچێتەوە و لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا ئاماژە بە ڕووداوێک دەکات کە لەسەردەمی  لاوێتیدا بەسەری هاتووە.

“دۆنی پورتوگال” لەچاوپێکەوتنێکی کراوەدا بە کەناڵی “ئای تی ڤی” بەریتانی ڕاگەیاندووە :” کاتێک تەمەنم ١٢ ساڵان بوو پارەم نەبوو، هێندە پارەم پێنەبوو ئەوانە بکەم کە پێویستە کەسێکی ئاسایی ڕۆژانە ئەنجامیان بدات، لەگەڵ چەندین یاریزانێکی تر بەیەکەوە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی پورتوگال ژیانمان بەسەردەەبرد، دووربووم لە خێزانەکەم، ئەو ڕۆژانە زۆر ناخۆشبووم، ئاستەنگی زۆرم بۆ دروست بوو”.

دواتر ئاماژە بە رووداوێکی دڵتەزێن دەکات و دەڵێت :” لەو نشینگەیەی لێی نیشتەجێ بووین ڕیستورانتێکی ماکدۆناڵد نزیکبوو لێمانەوە، جارێکیان داوامان لە ژنێک کرد کە خۆیی و دوو منداڵەکەی بوون، ئەو پاشماوەی هەمبەرگەر و خواردنەمان پێبدات کە داوایان کردبوو، ئەویش بەبێ دوو دڵی خواردنەکەی پێداین و ئێمەش سوپاسمان کرد، ئەو ڕۆژە بە خواردنی ئەو ژنە خێزخوازە سکمان پڕکرد، هیوادارام ئەو ژنە لەڕێگەی ئەم چاوپێکەوتنەوە من بدۆزێتەوە و بمناسێتەوە، دەمەوێت بانگهێشتی بکەم بۆ ئێوارەخوانێک لە تۆرینۆ یان لشبۆنە یان هەر جێگەیەک کە حەزی پێدەکات، دەمەوێت چاکەی ئەو چاکەیەی بدەمەوە کە بەرامبەرم کردی، هەرگیز ناتوانم ئەم ڕووداوە لەبیر بکەم”.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانە لەئێستادا دەوڵەمەندترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانە، بەڵام هەرگیز نکوڵی لەوە نەکردووە کە لەسەرەتاکانیەوە بەتایبەت لە تەمەنی منداڵیدا زۆر هەژاربوون و هەندێجار دایکی و خێزانەکەی ناچاربوون کار بکەن لەو پێناوەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

نۆیەر ڕێگە بۆ تێر شتگن خۆشدەکات و ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات !

خەڵک سپۆرت

ململانێ و کێبڕکێی نێوان مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی ئەفسانەیی یانەی بایرن میونشن و ئەندرێ تێر شتیگنی هاونیشتیمانی بە سودی گۆڵپارێزەکەی یانەی بەرشلۆنە کۆتایی دێت.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە، کاتێک لە دوای شکستی مۆندیال ڕۆژنامەوانان پرسیاریان سەبارەت بە داهاتووی لە نۆیەری گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کردووە، ناوبراو ڕایگەیاندووە :” تا مۆندیالی ٢٠٢٢ نازانم چی ڕوودەدات، بەلایەنی کەمەوە ڕەنگە تا ئەوکاتە وازهێنانی نێودەوڵەتی ڕابگەیەنم، چونکە نازانم تا پاڵەوانێتیەکی تر جەستەم بەهەمان توانستەوە بەردەوام دەبێت یان نا، هەروەها چەندین بابەتی تر هەیە دەبێت کاری لەسەر بکەین و بیری لێبکەینەوە”.

سەرچاوەکە لە زاری کەسە نزیکەکانی نۆیەرەوە ئاشکرای کردووەی، گۆڵپارێزەکەی بایرن میونشن لەتەمەنی ٣٤ ساڵیدا واتا وەرزێکی تر ئەگەر زۆرە وازهێنانی یەکجارەکی لەهەڵبژاردەی وڵاتەکەی ڕابگەیەنێت، لەئێستاشدا هەموو ئامانجێکی ئەوەیە بەشداری پاڵەوانێتی یورۆی ٢٠٢٠ بکات و لەدوای ئەو پاڵەوانێتیە ڕێگە بۆ تێر شتیگنی هاوڕێی خۆشدەکات پێگەی سەرەکی پێکهاتەی مەکینەکان وەربگرێت.

ئەم زانیاریانە پاش ئەوە بڵاوکرانەوە، کە شتیگن بەتوندی ڕەخنەی لە یواکیم لۆوڤی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گرت بەوەی کە لە پێکهاتە سەرەکیەکانیدا جێگەی ناکاتەوە و نۆیەری بەسەردا فەرز کردووە، لەکاتێکدا ئەم خۆی بە گۆڵپارێزی باشترین یانەی جیهان دەزانێت “بەرشلۆنە” و لە باشترین ئاستی هونەریدایە، دواتریش نۆیەر بە بێزاریەوە وەڵامی ئەم لێدوانانەی دایەوە و جەختی کردەوە، تا ئەم ساتەش گۆڵپارێزی ژمارە یەکە لە وڵاتی ئەڵمانیا بۆیە ڕاهێنەر پشت بەتواناکانی دەبەستێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان