ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

سیمیۆنی متمانەی بە کۆستا نییە و داوای بلدۆزرەکەی کۆڵۆمبیا دەکات !

خەڵک سپۆرت

دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پێی وایە، هێڵی هێرشبەری یانەکەی پێویستی بە بونیادنانەوەیە و داوای گۆڵکارێکی خولی ئیتاڵیای کردووە.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی ئەتلەتیەوە ئاشکرای کردووە، دیێگۆ سیمیۆنی لەدوای ڕۆیشتنی گریزمان بڕیاریداوە دووبارە هێڵی هێرشبەری پێکهاتەکەی بونیاد بنێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بۆندی هەمیشەیی لەگەڵ ئەلڤارۆ مۆراتا ئیمزا کردووە، بەڵام بەگشتی لە ئاستی هێڵی هێرشبەری پێکهاتەکەی ڕازی نییە بەتایبەت دیێگۆ کۆستا.

کۆستا ڕۆچووە بەتەمەندا و وەرزی ڕابردوو ئاستێکی لاوازی پێشکەش کرد، ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکە داوای لە ئیدارەی ڕۆخی بلانکۆس کردووە گواستنەوەی دوڤان زاباتای بۆ ئەنجام بدەن، کە بە بلدۆزەرەکەی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا ناوی دەرکردووە.

زاباتا یاریزانی یانەی سامپدۆریایە و بەشێوەی خواستن لە ڕیزەکانی ئاتالانتا یاریی دەکات، وەرزی ڕابردوو ٢٨ گۆڵی تۆمارکرد و لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا دووبارە بەدرێسی کافیتیرۆسەوە باڵادەستی نیشاندا.

دۆن بالۆن ئاماژەی کردووە، زاپاتا هەمان (دی ئێن ئەی) جەنگاوەری سیمیۆنی تێدایە و لەبەرامبەر خواستی ڕاهێنەرەکەدا ئیدارەی یانە مەدریدیەکە ئامادەییان نیشانداوە بڕی ٥٠ ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن، بەڵام تا ئەم ساتە یانەکانی سامپدۆریا و ئاتالانتا ڕەزامەندیان نیشان نەداوە.

جیهانی

تۆتنهام ده‌رگای بۆ گاریس به‌یل کرده‌وه‌ و ڕیاڵ مه‌درید تاوتوێی یه‌که‌م بۆندی پێشکه‌شکراو ده‌کات

خه‌ڵک سپۆرت

یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕووی گاریس به‌یلی وێڵزی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریددا کردۆته‌وه‌ و مه‌رجیان بۆ یانه‌ی شاهانه‌ و خودی یاریزانه‌که‌ش داناوه‌.

ڕۆژنامه‌کانی “مارکا و ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرایان کردووه‌، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نێردراوی یانه‌ی تۆتنهام له‌ مه‌درید مه‌به‌سه‌تی گفتوگۆکردن بۆ گواستنه‌وه‌ی گاریس به‌یل په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه‌ به‌ستووه‌، وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک ئۆفه‌ریان به‌بڕی ٦٠ ملیۆن یورۆی خستۆته‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆکان.

ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه‌ به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی به‌یل داوای بڕی ١٠٠ ملیۆن ده‌کات، ئه‌و نرخه‌ش له‌حاڵی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی چڕوپڕ و درێژخایه‌ندا که‌م ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ وه‌ڵامیان بۆ ئۆفه‌ره‌که‌ی تۆتنهام گه‌شبینی پێوه‌ دیاربووه‌‌ و‌ ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ گفتوگۆکان بگه‌یه‌ننه‌ ئاستێکی باڵاتر.

به‌پێی سه‌رچاوه‌کان، ئیداریه‌کانی تۆتنهام ده‌یانه‌وێت به‌ که‌متر له‌ نرخی ڕاسته‌قینه‌ یاریزانه‌که‌ بگوێزنه‌وه‌ بۆ ڕیزه‌کانیان، چونکه‌ متمانه‌یان به‌ ئاستی شه‌مه‌ندۆفێره‌که‌ نییه‌ که‌ ئایا وه‌ک پێشوو ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت یان نا، هه‌روه‌ها مه‌رجیشیان بۆ خودی یاریزانه‌که‌ که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌که‌ی بووه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ له‌گه‌ڵ سه‌قفی موچه‌ی یاریزانانی یانه‌ ئینگلیزیه‌که‌دا بگونجێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بایرن میونشن ده‌ستبه‌رداری “گه‌وهه‌ره‌که‌” نابێت و ڕۆمه‌نیگه‌ ده‌رگاکان به‌ کراوه‌یی به‌جێده‌هێڵێت !

خه‌ڵک سپۆرت

سه‌رۆکایه‌تی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی له‌هه‌وڵه‌کانیان بۆ دابینکردنی باڵێکی هیرشبه‌ری به‌توانا به‌رده‌وامن و به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ ده‌رگاکان به‌ کراوه‌یی به‌جێده‌هێڵێت.

کارڵ هاینز ڕۆمه‌نیگه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی بایرن، له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا به‌ ڕۆژنامه‌ی “بێلد سپۆرت”ی ڕاگه‌یاندووه‌ :” ئێمه‌ له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌کاندا به‌رده‌وام کارده‌که‌ین، هێشتا پێویستمان به‌ باڵێکی هێرشبه‌رییه‌، بازاڕه‌که‌ش کۆتایی نه‌هاتووه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ کاتێک وه‌رزی نوێی ئه‌ڵمانیا ده‌ست پێده‌کات پێکهاته‌یه‌کی به‌هێز و ئاماده‌مان ده‌بێت، ئاماده‌ ده‌بین بۆ کارکردن”.

سه‌رچاوه‌که‌ دووپاتی ده‌کاته‌وه‌، مه‌به‌ست له‌ لێدوانه‌کانی ڕۆمه‌نیگه‌ گواستنه‌وه‌ی لیرۆی سانێی گه‌وهه‌ری ئه‌ڵمانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیه،‌ که‌ یانه‌ ئینگلیزیه‌که‌ی ئاماده‌نییه‌ به‌ که‌متر له‌ ٩٠ ملیۆن یورۆ ده‌ستبه‌رداری بێت.

لیرۆی سانێ له‌ هاوینی ٢٠١٩ چه‌ند جارێک به‌ یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌وه‌ به‌سترایه‌وه‌، به‌ڵام میدیاکانی ئینگلته‌را پێیان وایه‌ گواردیۆلا ده‌ستبه‌رداری نابێت و دڵنیایه‌ له‌ به‌رده‌وامبونی، له‌ کاتێکدا نوێنه‌رانی باڤاری له‌هه‌وڵدان نرخه‌که‌ی بۆ ٧٠ ملیۆن که‌م بکه‌نه‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پاستۆری ڕێگری له‌ ئاڵوگۆڕێکی گه‌وره‌ی ‌نێوان یانه‌کانی ڕۆما و میلان کردووه‌: مانه‌وه‌ یان ده‌ره‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

خافێر پاستۆری ئه‌رجه‌نتینی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵی ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٩دا پایته‌خت به‌ره‌و هه‌ر یانه‌ و شارێکی تری ئیتاڵیا به‌جێبهێڵێت.

ماڵپه‌ڕی “کالچیۆ میریکاتۆ” پشتبه‌ست به‌ سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی له‌ یانه‌کانی ڕۆما ومیلان‌ بڵاویکردۆته‌وه‌، له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا نوێنه‌رانی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان په‌یوه‌ندیان به‌ یانه‌ی ڕۆماوه‌ کردووه‌ تایبه‌ت به‌ که‌یسی ئاڵوگۆڕکردنی پاستۆری ئه‌رجه‌نتینی به‌ سوزۆی ئیسپانی، به‌ڵام یاریزانه‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌که‌ ئاماده‌ نه‌بووه‌ به‌ره‌و میلانۆ هه‌نگاو بنێت.

به‌پێی زانیارییه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌کان، گورگه‌کانی ڕۆما داواکاری سوزۆی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵان بوون و میلان ئاماده‌یی نیشانداوه‌ به‌شێوه‌ی ئاڵوگۆڕ به‌ پاستۆری ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ ده‌ستبه‌رداری بن، به‌ڵام له‌کۆتاییدا یاریزانه‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌که‌ قایل نه‌بووه‌ و به‌ نوێنه‌رانی “جێلاڕۆسی” ڕاگه‌یاندووه،‌ “نه‌خێر” و ته‌نها ئاماده‌یی تێدایه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا بکات.

 

پاستۆری پاش به‌ڕێکردنی حه‌وت ساڵ له‌ ڕیزه‌کانی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان، ‌هاوینی ٢٠١٨ به‌بڕی ٢٤ ملیۆن یورۆ په‌یوه‌ندی به‌ گورگه‌کانی پایته‌ختی ئیتاڵیاوه‌ کرد، له‌ئێستادا ئاستی به‌پێی پێویست نییه‌ و ئیداره‌ی یانه‌ ده‌یانه‌وێت ئاڵوگۆڕی له‌گه‌ڵ سوزۆدا پێبکه‌ن، که‌ ئه‌وه‌ش سودی بۆ هه‌ردوو یانه‌که‌ ده‌بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان