ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكگرتوو: دەنگمان بە حكومەت نەدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە دەنگیان بە حكومەت نەداوە و جەختیشدەكاتەوە، چاودێرێكی ورد و جدی و كارا دەبن لەسەر كابینەی نۆیەمی حكومەت.

دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستان، دەنگ لەسەر كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی درا، شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە كابینەكەكانی ڕابردووشدا بەرنامەی جوان هەبوو، بەڵام كردارمان نەبینی، بۆیە چاودێرێكی بوێر و ورد و جدی و كارا دەبین وەك یەكەم هێزی ئۆپۆزسیۆن لەسەر حكومەت و كابینەی نۆیەم.

د.شێركۆ جەودەت ئاماژەی بەوەشكرد، لە كابینەكانی ڕابردووشدا دێڕی جوان و پڕۆژەی گرنگ ئەكرا بە بەرنامەی كار، بەڵام كردارمان نەبینی بەپێی پێویست، بۆیە به كابینەی نۆیەمی حكومەت دەڵێین پێویستە بە كردار ئەو پڕۆژانە بسەلمێنرێت.

وتیشی، “ئێمە لێرەوە چاودێرێكی بوێر و ورد و جدی و كارا دەبین وەك یەكەم هێزی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی بەدیلیشمان بۆ هەموو سێكتەرەكان هەیە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی”.

کوردستان

گەشتیارە كوردەكان لە توركیا ئازاد كران

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای دەستگیركردنیان لەلایەن پۆلیسی توركیاوە، ژمارەیەك گەشتیاری خەڵكی پارێزگا دهۆك ئازادكران.

بەپێی زانیارییەكان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئەو گەشتیارانە ئازادكراون.

ئەمڕۆ وتەبێژی فەڕمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لایەنە پەیوەندییدارەكانی هەرێمی كوردستانی راسپاردووە بۆئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا قسە بكەن، بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەو گەشتیارانە ئازادبكرێن.

دوێنێ‌ پێنج شەممە، لەكاتی سەردانیكردنی ناوچەی چیاكارای شاری ترابزۆن لە توركیا، گروپێكی گەشتیاری هەرێمی كوردستان بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان و وێنەگرتن پێوەی رووبەڕووی لێدان و توندوتیژی بوونەوە و ژمارەیەكیان دەستبەسەركران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سنوری شارۆچكەی شێخان كچ و كوڕێك كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، كچ و كوڕێك لە شارۆچكەی شێخان كوژران.

پۆلیسی دهۆك بڵاوی كردەوە، بكوژەكە كە برای كچەكە بووە دەستگیركراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

دوای ڕووداوەكە تەرمی هەردووكیان براون بۆ نەخۆشخانەی دهۆك و پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە.. لە كەلار دەستبەسەر بڕێكی زۆر خۆراكی نەشیاودا گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی شارۆچكەی كەلار بڵاوی كردەوە، كە دەستیان گرتووە بەسەر بڕێكی زۆر لە خۆراكی نەشیاو بۆ بەكارهێناندا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی كەلار نوسیویەتی”دەست بەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر خۆراكی لەقوتونراوی قۆپاو و خراپ لەگەڵ بابەتی ئارایشتگای بەسەرچوو لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی كەلارەوە ڕادەگەیەنین”.

دەستبەسەرداگرتنی ئەو خۆراك و كەرەستە نەشیاوانە لەكاتێكدا كە ڕۆژانە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا دەستبەسەر بڕێكی زۆر خۆراك و پێداویستی بەسەرچوودا دەگیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان