ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەرلەمانتارێكی عیراق باس لە تەنگژەكان دەكات لەگەڵ هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان پێیوایە، تەنگژەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەم قۆناغەدا لە بەرژەوەندی گەلی عیراقدا نین، و دەكرێت كێشەكان لە چوارچێوەی یاسا و لەڕێی دیالۆگ و وتوێژەوە چارەسەر بكرێن.

فالح عیساوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”گەلی عیراق لەئێستادا هۆشیاری و تێگەیشتنی زیاترە بۆ ئەو ڕووداوانەی لە گۆڕەپانی سیاسیدا ڕوودەدەن، بۆیە ناكرێت بە هەڵسوكەوت و دروشمی هەندێك هەڵبخەلًَەتێ‌”، ئاماژەی بە بوونی ئەو ڕووبەڕووبونەوەوانەش كرد كە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە هاتوونەتەئارا، بۆیە بە وتەی ئەو”دەبێت ئەوان وەك نوێنەرانی گەل كارەكان بە شێوەیەكی عەعقڵانی و حەكیمانە بپێون”.

عیساوی دەڵێت”تەنگژەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەم قۆناغەدا لە بەرژەوەندی گەلی عیراق نین، دەكرێت كێشەكان لە چوارچێوەی یاسا و لەڕێی دیالۆگ و وتوێژەوە چارەسەر بكرێن”، ئاماژەی بەو هەوڵانەش كرد كە “لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانی عیراقەوە لەو ڕووەوە خراونەتەگەڕ، تا بەشێوەیەكی یاسایی و لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەماندا كار بۆ چارەسەركرنیان بكرێت، بەو پێیەی هەریەك لە سامر غەزبان وەزیری نەوت و فوئاد حسێن وەزیری دارایی و نوێنەرانی سەرۆك وەزیران و دیوانی چاودێری دارایی بۆ دانیشتنەكەی سبەینێ‌ پێنج شەممەی پەرلەمان بانگهێشتكران”.

عێراق

بەرپرسێكی باڵای داعش لە كەركوك كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق ڕایگەیاند، دوو چەكداری داعش لە كەركوك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراون، یەكێكیان بەرپرسێكی باڵایە.

شانەی ڕاگەیاندن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزە ئەمنییەكان بۆسەیان بۆ ئەو چەكدارانە داناوە و توانیویانە بیانكوژن.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە”یەكێكیان بەرپرسی ژمێریاری داعش بووە”، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرا بكات.

بەپێی ڕاگەنراوەكە هێزەكانی عیراق كۆنترۆڵی تەواوی پارێزگاكەیان كردووە و هیچ شوێنێكی ئەو پارێزگایە بەدەست داعشەوە نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری ناوخۆی عیراق پارێزگاری لەخۆپیشاندەران دەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

یاسری وەزیری ناوخۆی عیراق ئاماژەبەوەدەدات، هێزەكانی پاراستنی یاسا پارێزگاری لەخۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت دەكەن.

یاسین ئەلیاسری وەزیری ناوخۆی عیراق لەوتەیەكدا لەمیانی نمایشی مەشقكردنی هێزە ئەمنییەكان ڕایگەیاند، هاریكاری لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی و گیانی هاووڵاتیان و موڵك و ماڵیان ئامانجێكی بنەڕەتییە.

وەزیری ناوخۆی عیراق ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی پاراستنی یاسا كاردەكەن بۆ پاراستن و پارێزگاری لەسەلامەتی و گیانی خۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت.

یاسین ئەلیاسری داواشیكرد، زیاتر گرنگی بدرێت بەمەشق كردن بەپێی پرەنسیپ و بیردۆزە نوێیەكان بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەكان پیشەیی بەدەست بهێنن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هاووڵاتیانی مەدەنی كە ئەوە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەیە لەسەر كاری هێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی یاسا و سیستم لە وڵاتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەكگۆرك: پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە.

برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە جریوەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە بە وردی لە ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بكۆڵنەوە، چونكە ئەو ڕووبەرەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دیاریكردووە بۆ پێكهێنانی ناوچەی ئارام بە پێی ڕێككەوتنەكە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕووباری فورات و خاكی عیراق.

برێت مەكگۆرك ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەواوی ئەو ناوچانەی باكووری سوریا كە شەڕی تێدایە كوردنشین و مەسیحی نشینن بۆیە بۆ دەستكەوتنی زانیاری دروست سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە پێویستە گوێ لە وتەكانی ئەردۆغان بگیرێت و وتەكانی ترەمپ فەرامۆش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان