ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ناوبژیوانی یارییەکەی نێوان بەرازیل و ئەرخەنتین هاتە دەنگ: سەیرم لە مێسی دێت !

خەڵک سپۆرت

پاش ئاڕاستەکردنی سەدان ڕەخنە و گلەیی لەلایەن ئەرجەنتینیەکانەوە، ناوبژیوانی یاریی نێوان بەرازیل و ئەرجەنتین دێتە دەنگ و وەڵامی میدیاکانی ئەرجەنتین و کیشوەری ئەمریکای باشور دەداتەوە..

ڕۆدی زامبرانۆ ناوبژیوانی ڕووبەڕوبونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی بەرازیل و ئەرجەنتین لە کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩، لە بەرنامەیەکی تایبەتی “ڕادیۆ ئیکوادۆر” وەڵامی پرسیارە هەڵواسراوەکان دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت :” سەیرە بەلامەوە مێسی ئاماژەی بەوەکردووە کە یارییەکە بۆ بەرازیل داتاشراوە، هەر کەسێک بۆچونێکی تایبەتی هەیە، بەڵام بێگومان شتی وا بونی نییە”.

سەبارەت بە حاڵەتی یەکەم کە بریتیە لە لێدانی ئۆتامێندی لەلایەن ئارسەر میلۆی ناوەندسازی بەرازیلیەوە، زامبرانۆ دەڵێت :” بەهەمان شێوە ئۆتامێندی بەشدارە لەحاڵەتەکەدا، لێدانەکەش لەلایەن ئارسەرەوە بە ئانیشک نەبووە، ناوبژیوانانی ڤار چەندین جار سەیری حاڵەتەکەیان کردەوە و پەنجا بە پەنجا گومانیان هەبوو، بەڵام هەرگیز داوای ئەوەیان نەکرد بۆ بڕیاردان بگەڕێمەوە سەر ڤار و دووبارە سەیرکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکان”.

ئەم وەڵامە هاوکاتە لەگەڵ وەڵامی لیۆدان گۆنزالێسی لێپرسراوی ڤاری تایبەت بەڕووبەروبونەوەکە کە ڕایگەیاندوو، چەند جارێک داوای لە زامبرانۆ کردووە بگەڕێتەوە سەر حاڵەتەکە پاشان بڕیار بدات.

ناوبژیوانە ئیکوادۆریەکە تەنها بەو وەڵامەوە ناوەستێت، بەڵکو ئاماژە بە حاڵەتی لێدانی کۆن ئەگوێرۆ دەکات لەلایەن دانی ئالڤێسەوە و دەڵێت :” هەر لەبینینی حاڵەتەکەوە کەمێک دەردەکەوێت دانی ئالڤێس هەڵەی کردووە، بەڵێ، ئەوە لە کامێراکانی بەشی پێشەوە، بەڵام بۆچی ناوبژیوانانی ڤار لە پشتەوە حاڵەتەکەیان دووبارە نەکردەوە؟”.

وەڵامەکانی زامبرانۆ لەکاتێکدایە، کە یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین جەنگی میدیایی لەگەڵ تۆپی پێی بەرازیل و ئەمریکای باشور بەگشتی ڕاگەیاندووە، پێیان وایە لەو ڕووبەڕوبونەوەیەدا ناوبژیوانان کاریان بۆ سەرخستنی هەڵبژاردەی بەرازیل کردووە.

جیهانی

بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید، کامیان سودمەندن لەو ڕێکەوتە نوێیەی بۆ کلاسیکۆ دیاریکراوە ؟

خەڵک سپۆرت

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی ڕێکەوتی ڕووبەڕوبونەوەی کلاسیکۆی لە ٢٦ی ئۆکتۆبەرەوە گۆڕی بۆ ١٢ی دیسێمبەری ٢٠١٩، دیاریکردنی ئەو ڕێکەوتە نوێیەش لەلایەن ڕایەڵەی یانە پیشوەرەکانەوە ڕەت کرایەوە.

ڕایەڵەی یانە پیشوەرەکانی ئیسپانیا پێی وایە ڕێکەوتی (١٢ی دیسێمبەر) بۆ ئەنجامدانی کلاسیکۆی چون لە یاریگای “کامپ نو” گونجاو نییە و لەبەرژەوەندی هیچکام لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە نییە، بەڵکو ماندوبوونی زیاتری یاریزانانی لێدەکەوێتەوە و فشاری توندیش دەخاتە سەر یانە ئیسپانیەکانی تر و ناچاریان دەکات لەدۆخی حەوانەوەدا ڕووبەڕوی دوو یانەی زەبەلاح ببنەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا” لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی کردووە، کلاسیکۆی ١٢ی دیسێمبەر لەسودی یانەی بەرشلۆنە نییە، چونکە یانە زەبەلاحەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بەر لەو وادەیە ڕووبەڕوی ئینتەرمیلان و ڕیاڵ سۆسیداد دەبێتەوە، لەهەمان کاتدا یانەی ڕیاڵی شاهانە ڕووبەڕوی کلوپ بروج و ڤالێنسیا دەبنەوە، هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە ئەرکی بارسا قورستر دەبێت بەوپێیەی لە جامی شا بەهەمان شێوە ڕووبەڕوی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.

لەسەر ئاستی یاریزانان، ڕێکەوتی ٢٦ی ئۆکتۆبەر بۆ بارسا گونجاوتر بوو، بەڵام خۆپشاندانەکان ڕێگەیان نەدا لەکات و وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت و ئەگەر لەو کاتەدا ئەنجام بدرایە ئەوا یانەی بەرشلۆنە جگە لە سێرجی ڕۆبێرتۆ و عوسمان دیمبیلی (سزای کاردی سور) بەتەواوی ئەستێرەکانیەوە ئامادە دەبوو، بەڵام یانەی ڕیاڵ مەدرید بەبێ لوکا مۆدریچ و گاریس بەیل و لوکاس ڤاسکێز و مارکۆ ئاسینسیۆوە پێیەکانیان دەخستە نێو یاریگای کامپ نو.

لەکۆتاییشدا ئەگەر لە ڕێکەوتی ١٢ی دیسێمبەر یارییەکە ئەنجام بدرێت، تەواوی پێکراوەکانی یانەی شاهانە دەگەڕێنەوە (جگە لە ئاسینسیۆ) و عوسمان دیمبیلیش لەیانەی بەرشلۆنە لە سزاکان دەرباز دەبێت، لەم بارەیەشەوە زۆرینەی هەوادارانی کلاسیکۆ لە ڕاپرسیەکدا بەڕێژەی لەسەدا ٧٥ پێیان وابووە ڕیاڵ مەدرید لە ڕێکەوتە نوێیەکە سودمەندە و لەسەدا ٢٥ پێیان وابووە لە سودی یانەی بەرشلۆنەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مۆرینیۆ لەگەڵ یانەیەکی زەبەلاح گفتوگۆی کردووە و ئەگەر هەیە پەیوەندیان پێوە بکات !

خەڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری پێشوی یانەکانی چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد لەئێستادا بێکارە و لەگەڵ یانەیەکی زەبەلاحی خولی ئەڵمانیا چووەتە سەرهێڵ.

ڕۆژنامەی ” زە سەن”ی بەریتانی لەزاری چەند سەرچاوەیەکی نزیکی ڕاهێنەرە سپێشەڵەکەوە ئاشکرای کردووە، ئیدارەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەفەرمی پەیوەندیان بە مۆرینیۆوە کردووە و داواکاربوون پاش دوورخستنەوەی لوسیان فاڤەر لەپۆستی ڕاهێنەری یانەکەیان پۆستەکە بەدەست بهێنێت.

بەپێی سەرچاوەکە، گفتوگۆی نێوان “مۆو” و سەرۆکایەتی “ڤیستیڤالین” لە ئاستێکی پیشکەوتوودایە و چەند قۆناغێکی تێپەڕاندووە، بەڵكو ڕاهێنەری ناوبراو خۆشحاڵی نیشانداوە و وەڵامەکانی ئەرێنی بوون، بەڵام لە ڕووی کارگێڕی و وەرزشییەوە ڕێکەوتن لەنێوان جەمسەرەکاندا نەکراوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەم بابەتە لەچەند هەفتەی داهاتوودا زیاتر بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە ببینێت.

سەرۆکی یانەی لیۆن لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند، کە مۆرینیۆ یانە فەرەنسیەکەی لەپێناو یانەیەکی گەورەی تردا ڕەتکردۆتەوە، زۆرینەی شارەزایان پێیان وابوو “سپێشەڵ وەن” چاوی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدریدە و چاوەڕوانی چانسێکی نوێ دەکات لە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ئەو یانەیەوە، لەبەرامبەردا یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەهەمان شێوە یانەیەکی گەورەیە و بەدوور نازانرێت ڕاهێنەرەکە بە ئۆفەرەکەیان قایل بێت ئەویش لەبەر دوو هۆکار:

یەکەم: یانە زەردەکە خاوەنی پڕۆژەیەکی نوێیە و پاش دانەوەی تەواوی قەرزە کەڵەکەبووەکان، دەیانەوێت هاوشانی بایرن میونشن بگەنەوە بە لوتکەی تۆپی پێی ئەڵمانیا و ئەوروپا.

دووەم: لەڕووی وەرزشییەوە یانەیەکی بەهێزە و لەڕووی داراییشەوە توانای گواستنەوەی یاریزانی گەورە و پێدانی موچەی بەرزی هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

 (گرانبەهاترین بۆندەکانی تۆپی پێ) ڕێکەوتنی بارسا و ئەتلەتی گریزمانی کردە سێیەم گرانبەهاترین یاریزان !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە کۆتا ڕێکەوتنی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سەبارەت بە بۆندی ئیمزاکراوی ئەنتوان گریزمان ئەنجامدا و بەهۆی ئەو ڕێکەوتنەوە ڕیزبەندی گرانبەهاترین یاریزانانی جیهان گۆڕانکاری بەسەردا هات.

پاش ئەوەی سەرۆکایەتی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بڕیاریدا بەهۆی کەلێنێکی یاساییەوە سکاڵا لەسەر یانەی بەرشلۆنە سەبارەت بە کڕینی ئەنتوان گریزمان تۆمار بکات، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە توانیان بەشێوەی ڕاوێژ و بە پێشکەشکردنی زیادەی بڕی (١٥ ملیۆن یورۆ) کۆتایی بە سکاڵا و ڕەخنەکانی ئەو یانە مەدریدیە بهێنن، بەو شێوەیەش نرخی یاریزانەکە لە (١٢٠ ملیۆن)وە بۆ (١٣٥ ملیۆن) بەزبووەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەگەر بێتو بڕی (١٣٥ ملیۆن یورۆ)ی نرخی نوێی بۆندی کەڵەشێرە فەرەنسیەکە لەنێو سەرجەم بۆندە ئیمزاکراوەکانی تردا هەژمار بکەین، ئەوا یاریزانەکە دەبێتە سێیەم گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا (بەشێوەی کاش).

ئەمەش ڕیزبەندی گرانبەهاترین ئەو بۆندانەن کە تائێستا ئیمزاکراون:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان