ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاژەڵە بێخاوەنەكان دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسانی شاری سلێمانی و ژمارەیەك ڕێكخراوی ئاژەڵدۆست سەرقاڵی ڕێگا چارەیەكن بۆ كێشەی ئاژەڵە بێ خاوەنەكان.

لە سیمینارێكدا كە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، قائیمقامیەت و ڕێكخراوە ئاژەڵدۆستەكان لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكن بۆ ئەوەی كێشەی ئاژەڵە بێخاوەنەكان بەتایبەت (سەگ) لەناو شارەكان چارەسەر بكەن كە بووەتە هۆی بێزاری هاووڵاتیان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە سیمینارەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، بڵاوبوونەوەی ئاژەڵی بێخاوەن بووەتە كێشەیەكی گەورەی تەندروستی و ژینگەیی‌ و پێویستە حكومەت و ڕێكخراوە مەدەنییەكان بەتایبەت ئاژەڵدۆستەكان هەماهەنگی بكەن و كاری جددی بكەن بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و لەهەمانكاتدا مافی ئاژەڵە بێخاوەنەكانیش بدەن.

وتیشی”چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بە تەنها بە لایەنێك ناكرێت و دەبێت بەتیم كاری بۆ بكرێت”.

لای خۆشیانەوە ڕێكخراوی پاكۆی ئاژەڵدۆست، باسیان لەژمارە و ڕێژەی زیادبوونی سەگی بێخاوەن كرد و چەندین ڕێگاچارەشیان بۆ چارەسەری كێشەكان خستەڕوو.

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش تاووتوێی ڕەوشی ڕۆژئاوا دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی داخراو ساز دەكات بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

بەپێی هەواڵەكە، پێشنیازكراوە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكەی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایش كۆبووەوە، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەكانی ڕوسیا و چین و ئەمریكاوە هیچ بڕیارێكی دەرنەكرد، هەرچەند گرووپی ئەوروپاییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمریكا دەگاتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای توركیا پێكهاتوو لە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە سەردانی توركیا بكەن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، مەبەست لەو سەردانەی شاندی ئەمریكا بۆ توركیا، قایلكردنی ئەنقەرەیە بە ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر منبج و كۆبانێ لە گفتووگۆدان.
هەریەكە لە ڕوسیا و ئەمریكا لەسەر هێڵن بۆ كۆتاییهێنان بە بارگرژییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە سەریانهەڵداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەڕەنسا: ئەمریكا و توركیا داعش درووستدەكەنەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ دەڵێت “ئەو بڕیارانەی ئەمەریكا و توركیا داویانە لە سوریا دەرەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە بۆ سەر ناوچەكە و دەبنە هۆی گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە سوریا و عێراق”.

ئێدوارد فیلیپ لە گوتارێكدا دەشڵێت ” گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە باكووری سوریا و باكووری ڕۆژئاوای عێراقیش لەناوبردنی ئاسایشمانە.”

ناوبراو واشنتنی تۆمەتبار كرد بەوەی ڕێگەی بە هێرشەكەی توركیا داوە و تاكلایەنانە بڕیاری كشاندنەوەی هەزار سەربازی ئەمەریكای لە سوریا داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان