ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

(خەڵك) دەنگی سەرۆك و جێگر و سەرجەم وەزیرەكانی كابینەی نوێ ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ پەڕلەمانی كوردستان متمانەی بە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دا.

ڕێژەی دەنگی سەرۆك و جێگر و سەرجەم وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە بوو.

 

1- مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی – سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 88 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
2- قوباد جەلال حسامەدین تاڵەبانی – جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 73 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
3- فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا – وەزیری داد 84 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
4- شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵڵا – وەزیری كاروباری پێشمەرگە 73 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
5- ڕێبەر ئەحمەد خالید – وەزیری ناوخۆ 76 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
6- ئاوات جەناب نوری ساڵح – وەزیری دارایی و ئابووری81 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.

7- د. سامان حوسێن محەمەد بەرزنجی – وەزیری تەندروستی 81 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
8- ئالان حەمە سەعید ساڵح محەمەد – وەزیری پەروەردە 85 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
9- دانا عەبدولكەریم حەمە ساڵح عەبدولرەحمان – وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن 80 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
10- ساسان عوسمان عەونی حەبیب – وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار 85 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
11- د.ئارام محەمەد قادر ئەمین – وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی 76 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
12-د.دارا ڕەشید مەحمود – وەزیری پلاندانان 75 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
13-كوێستان محەمەد عەبدوڵڵا مەعروف – وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی 74 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
14- محەمەد سەعید عەلی – وەزیری رۆشنبیری و لاوان 75 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
15- عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد سان ئەحمەد – وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان 85 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
16- بێگەرد دڵشاد شوكرڵڵا – وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 83 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
17- كەمال موسلیم سەعید قەرەنی – وەزیری بازرگانی و پیشەسازی 85 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
18- ئانو جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدوكا – وەزیری گواستنەوە و گەیاندن 80 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.

19- پشتیوان سادق عەبدوڵڵا – وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی 77 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
20- كەمال محەمەد ساڵح خەلیل – وەزیری كارەبا 85 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
21- خالید سەلام سەعید – وەزیری هەرێم 68 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
22- ئایدن مەعروف سەلیم – وەزیری هەرێم 78 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.
23- ڤاڵا فەرید ئیبراھیم – وەزیری هەرێم 83 دەنگی پەڕلەمانتارانی بەدەست هێنا.

کوردستان

مەلا بەختیار: هۆشداری توند دەداتە یەكێتی و پارتی

خەڵك – بەشی هەواڵ

مەلا بەختیار ڕایدەگەیەنێت، حزبەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوپەڕەكەی دوو خولی تری هەڵبژاردنیان لەبەردەمدایە.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 لە كۆڕێكدا لە شارۆچكەی دەربەندیخان ڕایگەیاند، حكومڕانی و دەسەڵاتی سیاسی لەهەرێمی كوردستان لەجیهانگیری تێنەگەیشتوون، لەوانیش خراپتر حزبەكان سیاسەت و ستراتیژیان لەسەر بنەمای گۆڕانكارییەكانی جیهانیگری دانەڕشتووە. بۆیە تێنەگەیشتن لەجیهانگیری لەلایەن حزب و ڕێكخراوەكانەوە زۆر مەترسیدارە.

مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا لە ئەوروپا گۆڕانكاری بەسەر شێوازی حزبایەتی و خەباتی سەندیكایی و ڕێكخراوەكاندا هاتووە و ئەوان بەتەواوی خۆیان لەگەڵ جیهانگیریدا گونجاندووە، بەڵام بەداخەوە لە عیراق و كوردستاندا هێشتا بەشێوازی كۆن و كلاسیكی حزبایەتی دەكەین.

مەلا بەختیار، وتیشی، حزبایەتی لە عیراقدا لە ئەشكەوتی پەنجاكاندایە، ئێمە كەمێك باشترین، بۆیە حزبەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوپەڕەكەی دوو خولی تری هەڵبژاردنیان لەبەردەمدایە، بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لەخۆیاندا بكەن و لەگەڵ سەردەمەكەدا خۆیان بگونجێنن، ئەگەرنا ئەم بازنە داخراوەی حزبایەتی كۆتایی دێت، ئەوە كۆتایی دێت كە كوڕ و خزمەكانیان كۆنتڕۆڵی ئەم دەڤەر و ئەملاوئەولا بكەن.

مەلا بەختیار جەختیشیكردەوە، ئەم قسەیەم بۆ تۆمار بكەن، ئەمڕۆ 17/7/2019یە، ئەگەر تا دوو خولی هەڵبژاردنی تر یەكێتی و پارتی خۆیان نەگۆڕن بەتایبەتی یەكێتی، بەدیلی خراپتر و فەوزایەكی گەورە لەهەرێمی كوردستاندا دروستدەبێت. ئەگەر خۆمان نەگۆڕین، بەرەو گەندەڵی زیاتر هەنگاو دەنێنین پاكەكانیش پیس دەبن و ئەوكات كێشەی گەورە لەكوردستاندا دروستدەبێت.

ڕوونیشیكردەوە، ئێستا خواستی خەڵك گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، خەمی ئەوەیەتی كە ئایا تۆ گەندەڵی لەناودەبەیت یان نا؟ یاسا سەروەر دەكەیت یان نا؟ سیستمی پەروەردە دەگۆڕی و ئازادی ژن دەستەبەر دەكەیت؟ چاودێری بازاڕ دەكەیت و قۆرخكاری ناهێڵیت و مافی بەركارەكان دەپارێزیت؟ ئەمانە خەمی نوێن، بۆیە گەندەڵی هاندەری سەرەكی ناڕەزایەتی خەڵكە و دەبێت ڕووبەڕووی ببینەوە.

مەلا بەختیار جارێكی تر جەختی لە گۆڕانكاری ژیانی حزبایەتی لە كوردستان كردەوە و بە تایبەتی یەكێتی و هیوای خواست كۆنگرەی ئایندەی یەكێتی بەزوویی وەكو كۆنگرەی گۆڕانكاری ئەنجام بدرێت سەرەپا گۆڕانكاری لەحزبەكەدا بهێنێتەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی: چاكسازیی و خزمەتگوزاری بەرنامەی حكومەتە

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نییەتمان وایە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەند بەشێوەیەكی هەمیشەیی چارەسەر بكەین و كۆتایی بەچارەسەرە كاتییەكان بهێنین.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019، لە شاری ھەولێر، لەگەڵ ماتیۆ تولەر لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق و ستیف فەیگن كونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەولێر كۆبووەوە.

لەو كۆبووەنەوەیەدا قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ئەمریكای ڕوونكردەوە، هەموو ئامادەكارییەكیان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە و پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند لە بەغدا و تیشكی خستە سەر دوا سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لە پێناو دانانی ڕێوشوێن بۆ كۆتاییهێنان بە چارەسەرە كاتی و كورت مەوداكان.

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕوونیشیكردەوە، بەرنامەی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بەرنامەیەكی چاكسازیی و خزمەتگوزار دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق ئیدانەی پەلامارەكەی هەولێر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەیخستەڕوو، ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەن كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەكەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 لە چێشتخانەی (هۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر لە شاری هەولێر پەلاماری ژمارەیەك لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا درا و تێیدا جێگری كونسوڵی توركیا و كارمەندێك كوژرا و كەسێكی تریش برینداربوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان