ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پێشنیازێك بۆ چارەسەری وشكبوونی باخچەكانی سلێمانی دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەسەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە كێشەی ئاو لە باخچەكانی سلێمانییدا دروستبووە و سەرۆكی لیژنەی شارەوانی خزمەتگوزارییەكانیش لەڕێگەی (خەڵك)ەوە پێشنیازێك بۆ حكومەت دەكات بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە.

محەمەد ڕەسوڵ، سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزارییەكان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كێشەی سەرەكی وشكبوونی باخچەكانی سلێمانی و نەبوونی خزمەتگوزاری پێویستە پەیوەستە بە كەمبوونەوەی كارمەند و نەبوونی دامەزراندنەوە، بەڵام حكومەت دەتوانێت بە جۆرێكی دیكە چارەسەری بكات.

وتیشی”لە فەرمانگەكانی دیكەدا ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەر هەن، هیچ ئیش و كارێكیان نییە، باشترین كارێك حكومەت بیكات گواستنەوەی ئەو كارمەندانەیە بۆ شارەوانی، بەوەش یەكێك لە كێشە سەرەكییەكان چارەسەر دەبێت”.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ڕونیكردەوە، ئەگەر حكومەتی هەرێم فەرمانبەرانی پێویست بۆ باخچەكان دابیننەكات، هەموو پێویستییەكانی دیكەیشیان هەبێت، چارەسەری وشكبوونی باخچەكانی سلێمانی ناكرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا (خەڵك) ئەوەی بڵاوكردەوە، كە بەشێكی باخچەكانی سلێمانی وشكبوون و پاشان كۆمپانیایەك بە خۆبەخشی بەشێك لە باخچەكانی پاراوكردەوە.

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش تاووتوێی ڕەوشی ڕۆژئاوا دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی داخراو ساز دەكات بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

بەپێی هەواڵەكە، پێشنیازكراوە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكەی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایش كۆبووەوە، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەكانی ڕوسیا و چین و ئەمریكاوە هیچ بڕیارێكی دەرنەكرد، هەرچەند گرووپی ئەوروپاییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمریكا دەگاتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای توركیا پێكهاتوو لە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە سەردانی توركیا بكەن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، مەبەست لەو سەردانەی شاندی ئەمریكا بۆ توركیا، قایلكردنی ئەنقەرەیە بە ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر منبج و كۆبانێ لە گفتووگۆدان.
هەریەكە لە ڕوسیا و ئەمریكا لەسەر هێڵن بۆ كۆتاییهێنان بە بارگرژییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە سەریانهەڵداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەڕەنسا: ئەمریكا و توركیا داعش درووستدەكەنەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ دەڵێت “ئەو بڕیارانەی ئەمەریكا و توركیا داویانە لە سوریا دەرەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە بۆ سەر ناوچەكە و دەبنە هۆی گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە سوریا و عێراق”.

ئێدوارد فیلیپ لە گوتارێكدا دەشڵێت ” گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە باكووری سوریا و باكووری ڕۆژئاوای عێراقیش لەناوبردنی ئاسایشمانە.”

ناوبراو واشنتنی تۆمەتبار كرد بەوەی ڕێگەی بە هێرشەكەی توركیا داوە و تاكلایەنانە بڕیاری كشاندنەوەی هەزار سەربازی ئەمەریكای لە سوریا داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان