ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

توركیا هێزی زیاتر ڕەوانەی سەر سنوری سوریا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق، سوپای توركیا بەشێكی تری لە هێزەكانی كۆماندۆ ڕەوانەی سنورەكانی سوریا دەكات.

ئاژانسە هەواڵییەكانی توركیا بڵاویانكردەوە، كاروانێكی سەربازیی كە لە 50 زریپۆشی پڕ لەسەربازی كۆماندۆ پێكهاتووە لە چەند بنكەیەكی سەربازی جیاجیای توركیاوە گەیشتوونەتە قەزای قەرەقخان لە ویلایەتی هاتای لەسەر سنوری سوریا.

هاوكات چەند سەرچاوەیەكی سەربازی توركیا ئاشكرایان كردووە، هێزەكانی كۆماندۆ بۆ بەهێزكردنی ئەو یەكە سەربازییانە ڕەوانەكراون كە لە ناوچە سنورییەكانی سوریا جێگیر كراون.

بەهۆی ئەو هێرش و پەلامارانەی كە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا كرانە سەر خاڵەكانی چاودێری سوپای توركیا لە ئیدلب گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ئەنقەرە و دیمەشقدا دروست بووە و توركیاش سوپای سوریای بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تاوانبار كرد و هێزی زیاتری ڕەوانەی سنورەكانی سوریا كردووە.

جیهان

ڕۆژئاوای كوردستان.. ڕوسیا ناوچەی دژە فڕین دروست دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەپاش ڕێككەوتنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ حكومەتی سوریا بڕیارە ڕوسیا ناوچەی دژە فڕین لە ڕۆژئاوای كوردستان دروست بكات.

بابەك تەڤگایی نوسەر و ڕۆژنامەنووسی كەناڵی “بی بی سی” لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە: لە سەركردەكانی هەسەدەوە بۆی پشتڕاست كراوەتەوە كە ڕوسیا ڕازی بووە ناوچەی دژە فڕین لە ڕۆژئاوای كوردستان دروستبكات و بەوەش فڕۆكەكانی توركیا چیتر ناتوانن ناوچەكە بۆردوومان بكەن.

هەر بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ڕوسیا فڕۆكەی جۆری Su-35S خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی فڕۆكەی F-16C/Ds و F-4Es توركی.

ئەمەش پاش ئەوە دێت كە ئەمڕۆ بە نێوەندگیری ڕوسیا، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ حكومەتی سوریا ڕێككەوتن بۆ گەڕانەوەی سوپای سوریا بۆ ناوچە سنورییەكان و بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی توركیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هەسەدە: ڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ ڕوسیا و حكومەتی سوریا دەرفەتێكە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی عەفرینیش

خەڵك – بەشی هەواڵ

هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشكرایدەكات، ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ مۆسكۆ و دیمەشق دەرفەتێكە بۆ ڕزگاركردنەوەی تەواوی خاكی سوریا كە لەژێر دەستی توركیادا بەعەفرینیشەوە.

هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ ڕوسیاو حكومەتی سوریا درەفەتێكە بۆ ڕزگاركردنەوەی ناوچە داگیركراوەكان لەلایەن توركیاوە بەعەفرینیشەوە، دەشڵێت: سوپای سوریا لەسنوری نێوان سوریا و توركیا بڵاوەیان پێدەكرێت.

هەسەدە ئەوەشیخستووەتەڕوو، بەپێی ڕێككەوتنەكە سوپای سوریا بەدرێژای سنوری سوریا لەگەڵ توركیا بڵاوەی پێدەكرێت.

ئەمڕۆ 13ی تشرنی یەكەمی 2019، دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ ڕوسیا و حكومەتی سوریا ڕێككەوتن بۆ ئەوەی هێزەكانیان بچنە كۆبانێ و مەنبەج.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڤیدیۆ.. هێزەكانی سوپای سوریا گەیشتنە ناو مەنبەج

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سوریا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ڕێككەوتنمان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، سوپای وڵاتەكەی دەچنە مەنبەج و كۆبانێ‌، لە ئێستادا هێزەكانی سوپای سوریا گەیشتنە مەنبەج.

چاوەڕێش دەكرێت هەر ئەمشەو هێزەكانی سوپای سوریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیركارییەكانی توركیا و پاڵپشتی شەڕڤانان بگەنە كۆبانێ‌.

گەییشتنی سوپای سوریا بە شاری منبج

گەییشتنی سوپای سوریا بە شاری منبج

Posted by Drwena on Sunday, October 13, 2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان