ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەمزوانە یەك دەبینن
كۆشكی سپی گرنگترین تەوەرەی گفتوگۆكانی نێوان ترەمپ و پۆتین ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، بەنیازە لە كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین سەرۆكی ئەمریكا لە هیلسنكی لە مانگی داهاتوو، لەسەر مەسەلەی پێشبڕكێی خۆپڕچەككردن گفتوگۆ بكات.

نوسینگەی رۆژنامەوانی لە كۆشكی سپی لە زاری ترەمپەوە بڵاویكردۆتەوە”قسە لەسەر تەواوی رووداوەكان دەكەین كە لەسەر ئەم هەسارەیە روودەدەن، باس لە ئاشتی دەكەین، دەتوانین تەنانەت باس لە بەیاساكردنی چەندان ملیۆن دۆلار بكەن كە لە خۆپڕچەككردندا خەرج دەكرێن، هێزێك دروست دەكەین كە كەس پێشتر نەیبینیبێت”.

وابڕیارە فلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە 16ی تەمموزدا لە شاری هیلسنكی فنلەندا چاوییان بەیەك بكەوێت.

سەرۆكی ئەو دوو وڵاتە بەنیازن باس لە ئاسۆی گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان روسیا و ولایەتە یەكگرتووەكان و ئەجێندا نێودەوڵەتییەكانی ئێستا بكەن.

یەكێتی سۆڤیەت و ولایەتە یەكگرتووەكان لە ساڵی 1972 رێكەوتنێكیان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی سیستمی دژە موشەك ئیمزاكرا، ئەو رێكەوتنەش ماوەكەی دیاریی كراو بوو كە دەكرا لەهەر كاتێكدا بێت هەڵبوەشێنرێتەوە.

ولایەتە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2001 پاشەكشەكردنی خۆی لە رێكەوتنەكە راگەیاند، لە ساڵی 2002 رێكەوتنی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی سیستمە موشەكییەكان لەكاركەوت.

پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندبوو، دوای پاشەكشەكردنی ئەمریكا لە رێكەوتنی بەرگرتن لە بلابوونەوەی سیستمی دژ موشەك، لایەنی روسیا هەوڵیدا واشنتۆن تێبگەیەنێت لە زیانەكانی ئەو هەنگاوە و رازیی بكات بە دانانی میكانیزمێك بۆ دیدی هاوبەش لەبارەی پرسەكانی پارێزگاریی لە موشەكە بالیستییەكان.

جیهان

ئێران، 207 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانيانلەدەستدا

خەڵك-بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تۆماركردنی 207 حاڵەتی گیانلەدەستدانی نوێ‌ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕادەگەیەنێت، بەمەش كۆی گشتی ئەوانەی لە وڵاتەكەدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 25 هەزار و 222 كەس بەرزدەبێتەوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4023 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 207 كەسیش گیانیان لە دەستدا.

بە وتەی سادات لاری”نزیكەی 370 هەزار كەسیش لە وڵاتدا تاوەكو ئێستا نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

ئێران بە یەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێت كە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین ژمارەی تووشبوانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، تائێستاش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە زیاتر لە 25 هەزار كەس لە وڵاتەكەدا گیانيانلەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: داهاتووی لوبنان لە مەترسیدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەڕەنسا داوای سەپاندنی گوشاری نێودەوڵەتی بەهێزی كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات لەپێناو پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ لە لوبنان و ڕزگاركردنی ئەو وڵاتە لەو قەیرانە قوڵەی تێی كەوتووە.

ژان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، هێزە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە سەركەوتوو نەبوون لەگەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ و ئاماژەی بەوەكرد گوشاركردنی بەهێز بووەتە پێویستییەك لەپێناو هاندانی لێپرسراوانی لوبنان بۆ ڕێزگرتن لەپابەندی و بەڵێنەكان.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەوەشی خستەڕوو، داهاتووی لوبنان لە مەترسیدایە و بەبێ ئەنجامدانی چاكسازیی ئەوا یارمەتی دارایی نێودەوڵەتی بۆ ئەو وڵاتە دابین ناكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە، تەنیا 498 حاڵەتی تووشبوونی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 498 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بەڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 498 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەم ژمارەیەش بە دەستەواژەیەكی باش بۆ پاشەكشەكردنی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتەكەدا كە بەڕێژەی 75% ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە، دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 4599 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 330798 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1007 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 314793 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان