ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

خەڵك؛ هەڵوێستی عامری بەرامبەر عەبدولمەهدی ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی دەردەبڕێت و پێیوایە هەنگاوی باشی هەڵناوە لەڕووی باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان لە پارێزگاكاندا.

سوهام موسا حەمود، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “هەردوو هاوپەیمانی فەتج و سائیرون، پشتیوانیان لە پێكهێنانی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی كرد، بۆیە لەئێستادا پێویستە بواری زیاتر بدەن بە سەرۆك وەزیران، تا بتوانێت بەرنامە حكومییەكەی جێیبەجێ‌ بكات، بەو پێیەی حكومەت هەشت مانگ بەسەر پێكهێنانیدا تێپەڕیوە و بودجەی ساڵی 2019 گەیشتۆتە وەزارەت و پارێزگاكان”.

بە وتەی سوهام موسا، “ناكرێت لەماوەی ئەم چەند مانگە كەمەدا بڕیار لەسەر سەركەوتن یان شكستی حكومەت بدرێت، پێویستە ساڵێك یان زیاتر بوار بە حكومەت بدرێت، چونكە ئەم حكومەتە هاتۆتە سەر میراتی شكستی حكومەتەكانی پێشوو، لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، كە سیاسەتی سكهەڵگوشین و جەنگی دژ بە تیرۆر بەڕێوەچوو ناكرێت لەماوەی ئەم چەند مانگەدا گۆڕانكاریی بكرێت، پێویستە ماوەیەكی زیاتر بدرێتە حكومەت و وەزیرەكان، تا بزانرێت تا چ ئاستێك پابەندن بە جێبەجێكردنی بەرنامەكانیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە گەلی عیراق”.

ئەو پەرلەمانتارەی فەتح، پشتیوانی هاوپەیمانییەكەی بۆ حكومەتەكەی عەبدولمەهدی دووپاتكردەوە و وتی، “پشتیوانی لە حكومەت دەكەن تا سەركەوتووبێت و خزمەتگوزاری پێشكەش بكات و گۆڕانكاری بەسەر واقعی ئێستای وڵاتدا بهێنێت، بەڵام ئەم پشتیوانییە ناكرێت تا دوا سات بەردەوام بێت، ئەگەر لاوازی لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی و شكستهێنان لە پێشكەشكركردنی خزمەتگوزارییەكاندا بەدی كرا”.

سوهام موسا پێیوایە، “تێبینی دەكرێت حكومەت سەركەوتوو بووە لە هەندێك لایەنی خزمەتگوزاری و هەوڵی بنبڕكردنی گەندەڵی و سەپاندنی یاسا، هەموو ئەمانەش دەستەواژەن، كە پێویستە لەبەرچاوی هەموواندا دیاربێت و پاشان بڕیار لەسەر شكست و سەركەوتنی حكومەت بدرێت”.

عێراق

لە عیراق و هەرێم بەرزترین ژمارەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 2834 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2339 كەسیش چاكبوونەتەوە و هاوكات 77 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 16 هەزار و 531 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2834 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هاوكات لە سلێمانی 56 و هەولێر 218 و دهۆك 83 و كەركوك 75 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2339 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات لە سلێمانی 54 كەس و هەولێر 84 و كەركوك 57 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە 77 كەس بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش كۆی گشتی مردووان گەیشتۆتە 5 هەزار و 94 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی سیستانی تووشی كۆرۆنا بووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی عەلی سیستانیی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق تووشی كۆرۆنا بووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی شاری نەجەفەوە بڵاویكردەوە، محەمەد حسێن عەمیدی، بەرپرسی نوێنەرە بڕواپێكراوەكانی عەلی سیستانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ڕوونیشیكردەوە، دۆخی تەندروستی عەمیدی جێگیرە، كە هاوكات مامۆستای حەوزەی عیلمییە لە نەجەف.

پێشتریش جەواد شەهرستانی زاوا و وەكیلی گشتیی سیستانی لە ئێران، تووشی كۆرۆنا ببوو، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە ئەگەری تووشبوونی گەورە مەرجەعی شیعەكان بە پەتاكە بڵاونەكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی لوبناندان

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ چوار شەممە مانگی سووری عیراقی ڕایگەیاند كە 10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی بەیروتی پایتەختی لوبناندان كە دوێنێ لە بەندەرێكی شارەكە ڕوویدا.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی ڕێكخراوەكە، 10 هاووڵاتی عێراقی لە تەقینەوەكاندا بیرندار بوون و ڕوونیشیكردەوە كە باری تەندروستی زۆربەیان جێگیرە.

لەلایەكی دیكەشەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسان دیاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان ئەنجام دا و بە هۆی تەقینەوەكانەوە سەرەخۆشی لێكرد.

هاوكات بڕیاریشی دا بە فڕۆكەیەك هاوكاری پزیشكی بەپەلە بگەیەنێتە لوبنان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان